ڕووڪەش

By Rayo67

550 72 349

ڪچێڪ دەڪەوێتـە هـاوڕێیەتییەڪی قـووڵەوە لەگەڵ ڪوڕێڪی جیهانێڪی تر کە تەنیا لە ڕێگای ئاوێنەیەکەوە دەتوانن پەیوەن... More

part 1 ꧁town꧂
part 2 ꧁john ꧂
part 4 ꧁ adult ꧂
part 5 conversation

part 3 ꧁trip ꧂

80 12 78
By Rayo67

5:30 بەیانی

ئان : ئارسەر هەستە کاتێکی وای نەماوە بۆ ئەوەی بەڕێبکەوی

ئان لە هەوڵی ئەوەدابوو هاوسەرەکەی بێداربکاتەوە لە خەوە قورسەکەی نەوەک دوابکەوێت لە گەشتەکەی خۆشی پێش وەختە هەموو پێداویستیەکانی ئارسەری ئامادەکردبوو

ئان ; دەی ئارسەر تەنانەت خواردنیش حازرە

ئارسەر : باشە با سەرەتا خۆم بشۆم دواتر نان دەخۆم

7:00 بەیانی

بێلا : ڕۆز هەستە کاتی قوتابخانەتە دەی

ڕۆز : تەنیا کەمێکی تر

ئان : کچینە وەرنە خوارەوە کاتی نانی بەیانییە

بێلا : گوێت لێیە دایکمان بانگمان دەکات بەپێی یاسای دایکم گەر لە کاتی خۆی لەسەر سفرە ئامادە نەبی بۆت نییە ئەو ژەمە نان بخۆی

ڕۆز : باشە باش تۆ بڕۆ ئێستا منیش دێم

ئان : دەی خێراکەن خەریکە چایەکە سارد دەبێتەوە

بێلا : ڕۆز پارچەیەک لەو پەنیرەم پێبدە

لەکاتی خوانی بەیانیدا ڕۆز تێبینی ئەوەیکرد باوکی و براکەی ئامادەنین لەسەر سفرەکە لە کاتێکدا هەمووان لەکاتی ژەمەکاندا پێویستە ئامادەبن دەیزانی جۆن ئەو چەند ڕۆژە درەنگتر هەڵدەستێ و خەواڵوە بەهۆی دەرمانەکانیەوە بەڵام باوکی ...

ڕۆز : دایکە کوا باوکم ؟

بێلا : ڕاستە باوکم لە کوێیە

ئان : پێویست بوو گەشتێکی لەناکاو بکات بەهۆی هەندێک کاری خۆی

بێلا : کەی دەگەڕێتەوە ؟

ئان : هەفتەیەکی تر , بەهەرحاڵ وازلەوە بێنە وانەکانت چۆنن بێلا پاش ماوەیەکی تر تاقیکردنەوەی کۆلێژت دەست پێدەکات

ڕەفتارەکانی دایکم زۆر ئاشکران لام بەدڵنیایەوە باوکم بۆ گەشتێکی ئاسایی نەچووە تەنانەت گەر شتەکەش ئاسایی بێت بەڵام دایکم نایەوێت بیزانین بەو پێیەی واخێرا بابەتەکە دەگۆڕێت بۆ شتێک سەرنجم ڕابکێشێ و بابەتەکەی باوکم لەبیربکەم نەوەک پرسیاری زیاتربکەین

بێلا : باشن خۆمم ئامادەکردووە بۆی

ڕۆز : دایە بێلا دواتر دەچێتە کام کۆلێژ لە قوتابخانەکەمان دوورە یاخود نا ؟

ئان : ڕۆز ئازیزم بێلا دەچێتە شار بۆ کۆلێژ ماوەیەک لەگەڵ ئێمە ناژی

ڕۆز : بۆچی ؟ ئەی بەیانیان لەگەڵ کێ بچم بۆ قوتابخانە

ئان : شیرینەکەم ئێرە تەنیا شارۆچکەیەکی بچووکە و هیچ کۆلێژێک لێرە نییە بۆیە بۆ ئەوەی خوێندنەکەی تەواوبکات دەبێت بچێتە شار , ئەوکات لەگەڵ جۆن بڕۆ

بێلا : دەی خاوە خاو مەکە ڕۆز دوادەکەوین نوریش لەبەر دەرگایە

ڕۆز : باشە پێڵاوەکانم لەپێدەکەم و دێم


𖧷𖧷𖧷

بێلا دوایی وانەی یەکەم توشی سەرئێشەیەکی زۆربوو بۆیە تەواوی وانەکانی تر چوویە دەرەوە ڕێگەی بە منیش نەدا لەگەڵی بم نەوەک وانەکانی خۆم لەدەست بدەم بەڵام ئێستاش لە هیچ شوێنێک دیارنییە تۆ بڵێی لەکوێ بێت ..!
بۆ ئێستا دەگەڕێمەوە پۆل کۆتا وانەم تەواودەکەم و دواتر دەیدۆزمەوە

باشە , شەو باش خەوتم نانی بەیانیشم خواردووە ئەو ژانە سەرە لە پایی چی !
تەواو بێزار و هیلاکی کردووم
باخچەی پشتەوەی قوتابخانەکە ئارامترین شوێنە بۆ کەسێک ژانە سەری هەبێت کەس نایێ بەلایدا بە پڕوپاگەندەی ئەوەی جنی لێیە
کەچی نە بەهۆی ئارامیەکەی هەست بەباشتربوون دەکەم نە هیچ جنێکیشم بینیوە

کاتێک بێلا توند دەستی گرتبوو بەسەریەوە و قسەی لەگەڵ خۆی دەکرد لەناکاو لە دوایەوە هەستی بە دەستێک کرد لەسەر شانی چەپی و هەناسەی توند کرد ...

𖧷𖧷𖧷

سکرتێرە : بەڕێزم کەسێک دەیەوێت چاوی پێت بکەوێت هەرچەند گوتم کاری هەیە و تۆش هیچ ژوانێکت نییە لەگەڵی بەڵام هەر سورە لەسەر ئەوەی بتبینێ

بینجامین : باشە پێیبڵێ لە ژوورەکەم چاوەڕێم بکات تا کارەکانم تەواودەکەم

دیارە بابەتێکی گرینگ لێرە بوونی هەیە گەرنا هیچ کەسێک بەو ڕادەیە سور نییە لەسەر ئەوەی ببمبینێ پیشەکەم وەک دکتۆرێکی دەروونی ئەوەندە بەرچاو نییە خەڵکی لە ئێستادا زۆر کەم گرینگی بە حاڵەتە دەروونیەکان دەدەن تەنیا ئەوانە نەبێت کە بەرچاڕوونن دەربارەی گرینگی دەروونی مرۆڤەکان بڕوام وایە مرۆڤ لە لایەنی تەندروستی دەکرێت بە دوو بەشەوە سەلامەتی جەستەی و سەلامەتی دەروونی کاتێک ئەو قسەیەدەکەم وای تێمەگەن بەهۆی ئەوەی پیشەمە وا پەسنی دەدەم بەڵام وەک خۆم سەلامەتی لایەنی دەروونیم پێگرینگترە , بە دڵنیایەوە گەر هەر یەکێکیان خراپبن کاریگەری دەبێت بەسەر ئەوەی تر بەڵام کاتێک دەروون خراپ دەبێت مرۆڤەکانیش خراپ دەبن سەیرکە کاتێک مرۆڤێک توشی نەخۆشیەکی جەستەی خراپ دەبێت چەندە هەوڵدەدات چارەسەری بکات و دەیەوێت بژی ئەی کاتێک لە لایەنی دەروونیەوە خراپ دەبێت بە ئەگەری زۆرەوە گەر ئیڕادەی کەسەکە لاوازبێت بیر لە لەناوبردنی خۆی دەکاتەوە

سکرتێرە : بەڕێزم تکایە لەگەڵم وەرە دکتۆر بنجامین داوایکرد لە ژوورەکەی چاوەڕێی بکەی

ئەوە لە چاکەی خۆیەتی زۆر سوپاس :

سکرتێرە : دەتوانم بزانم حاڵەتەکەت چییە تا ئاوا بەپەلە بتەوێت بیبینی خەڵکێکی زۆر کەم سەردانی ئەو دەکەن

: حاڵەتەکە خۆمم شتەکان دەربارەی ئەوەن کاتێک ویستم دەست بە ژیانێکی نوێ بکەم بەڵێنم بەخۆمدا بە تەواوی هەوڵی خۆم بدەم لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسیارەتیەکانم وەک دیارە کاتێک دەچیتە شێوازە ژیانێکی نوێوە کۆمەڵێک شت دەگۆڕێن ئەو گۆڕانەش تێکەڵەیە لە خۆشی و بەرپرسیارەتی ئێستاش لە خاڵێکی ئەو بەرپرسیاریە گیرم خواردووە و پێویستم بە ئامۆژگاریە

سکرتێرە : هەرچەندە قسەکانت وەک کۆدبوون و هەم باسی حاڵەتەکەت کرد هەم نەشتکرد

: ببورە تەنیا کاتێک بەو شێوازە قسەدەکەم نە بمەوێت ڕاستی بڵێم و نە درۆش بکەم

سکرتێرە : ئاساییە ئاساییە ببورن بۆ تەداخولکردنەکەم فەرموو تکایە لێرە چاوەڕێ بکە تا دکتۆر کارەکانی تەواودەکات

دوای دوو کاتژمێر

دەبێت ئێستا ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکردم ڕۆشتبێت وامزانی تەنیا نیو کاتژمێرم پێدەچێ کەچی تا دووان ڕۆشت , واباشترە منیش بەڕێکەوم بەرەو ماڵەوە درەنگی کردووە

سکرتێرە : گەورەم ئەی چاوت بەو کەسە ناکەوێت کە گوتت با لە ژوورەکەم چاوەڕێ بکات

پێیگوت کاتێک بینجامین خەریکبوو ڕاستەوخۆ بەرەو ماڵەوە دەگەڕایەوە

بینجامین : چی تا ئێستا چاوەڕێیە !

سکرتێرە : بەڵێ هەر لە ژوورەوەیە

بینجامین : پێشبینی ئەوەم نەدەکرد ئەوەندە چاوەڕێ بکات ئێستا دەچم بزانم ئەو برادەرە چ کارەیە بە من

ئەوە گاڵتەیە یان چی کاتێک چوومە ژوورەوە ئەو پیاوە لەسەر کورسیەکەی من دانیشتووە خەریکی تەمەشاکردنی وێنەی سەر مێزەکەم بوو هەستم بە بێ ڕێزی کرد و خەریکبوو توڕەبم بەڵام خۆم گرت ئاسایی خۆم دەرخست تا بزانم ئەوە کێیە چونکە بەهۆی ئەوەی کورسیەکەی بەرەو تەنیشت سوڕاندبوو نەمتوانی ڕوخساری ببینم

بینجامین : بەیارمەتیت بەڕێزم چی دەکەیت لە شوێنەکەم

خەریکم تەمەشای وێنەی خۆم دەکەم

بینجامین : ئەوە تۆی !!


Continue Reading

You'll Also Like

150K 16K 113
How to say I love you Description လူအချို့မှာ စတင်ကြုံတွေ့စဉ်က မျက်မုန်းကျိုးမိသော်ငြား ပိုပြီး ရင်းနှီးလာလေလေ သဘောကျမိလာလေဟူသည့် ခံစားချက်ကို ပေးစ...
1.7M 207K 164
အမျိုးသားကိုယ်ဝန်ဆောင် "ကော"များပါဝင်သည်။ အမ်ိဳးသားကိုယ္ဝန္ေဆာင္ "ေကာ"မ်ားပါဝင္သည္။
15K 487 33
Type - bl Genre - Fantasy, Romance ဂရိနတ်ဘုရားဒဏ္ဍာရီတွေကို အခြေခံပြီး ရေးဖြစ်သွားတဲ့ အချစ်ဇာတ်လမ်းလေးတစ်ပုဒ်ပါ။ ရိုးရိုးလေးပါပဲ။ ဟိုးရှေးရှေးတုန်းက...
800K 32K 50
ဒုတိယအကြိမ် ပြန်တင်ခြင်း....