" هەر ئەو کاتەی متمانە نامێنێ
خۆشەویستیش کۆتای دێ "
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
یونا : هەمووی بۆ باس کرد
لیا : یونا تۆ بە تەواوی ئەوت بینی
یونا : نا تەنها لە دواوە
لیا : بەڵام ئەوە نابێتە بەڵگە
یونا : بەڵام خۆ شتکە ڕون دیار بوو
لیا : من بڕوا بەوە ناکەم یونا ئەبێت لەگەڵ جی دۆی قسە بکەی
یونا : نەخێر
لیا : بەخێر ئەبێت بیکەی
یونا : نەخێر
لیا : یوناا
یونا : چیی
کەمێک بێدەنگ بوون
لیا بیری ئەکردەوە تا سەیری یونای کرد
خەریکە دەس ئەکاتە گریان
لیا : ئێ بۆ ئەگری!
یونا : ...... بیری ئەکەم
لیا باوشی پیاکرد
ئایی یونا بۆچی واکەی بڕۆ قسەی لەگەڵ بکە
لەوانەیە زۆر شت بگۆڕی هممـ
یونا :.. ممـ باش هەوڵدەدەم
لیا : بمبورە کا ناتوانم هیچ بکەم لە کاتێکا تۆ بەو هەموو ناخۆشیەدا تێدەپەڕی
یونا : بۆچی وا ئەڵەی تۆ هەمیشە لەگەڵمی
تۆ باشترین کەسی منی
لیا : حەتمەن دوای جی دۆی
یونا : ئایی لیا بۆ واڵەی
لیا : هیچ تەنها گاڵتەم کرد
یونا : ئەی بۆچی هاتبوی
لیا : ئممـ بۆ شتێک
.
.
.
لیا ڕۆشت
یونا دەرگاکەی داخستوو دانیشت
تەلەفۆنی بۆ هات هەڵیگرت
یونا : سڵاو
....
یونا تۆ کێی نەفرەتی بۆ قسە ناکەی
دڵنیابە ئەتدۆزمەوە
؟؟ : پێویست ناکا بمدۆزیتەوە
داخرایەوە
.
.
.
.
Morning
یونا دوای بیرکردنەوە بڕیاریدا بە قسەی لیا بکاو لەگەڵ جی دۆی قسەکات
ڕۆشتە دەرەوە
کەسێک لە دواوە دەستی خستە سەر شانی یونا یەکسەر سوڕایەوەو دای بە ئەرزا
دواتر کە سەیری کرد کەم نەبوون ژمارەیە پیاوی زۆر
لە بەردەمی بوون
یونا : ئێوە کێن کێ ناردوونی
؟؟ : پێویستە لەگەڵمان بێی
یونا : کێ ناردوونی؟
؟؟ : کە هاتی ئەزانی
یونا چاوی داخستوو هەناسەیە قوڵی هەڵمژی
باشە
پیاوەکان ڕێگاکەیان بۆی کردەوە چونکە هەموویان لەبەردەمی بوون
بەڵام کاتێک خەریک بوو بچێتە ناو ئۆتۆمبێلەکە
یێکێیان دەرزیەکی دا لە ملی و یونا لە هۆش خۆی چوو
.
.
.
Pov ji yun
جی یون خۆی گۆڕی و ڕۆشتە خوارەوە
ئەمڕۆ ڕۆژی پشووە بۆیە هەمووان لە ماڵ بوون
کاتێکە ڕۆشت جی دۆی و دایکی بینیان
دایکی : جی یون ئەچیتە شوێنێک
جی یون : ئاا ئەڕۆم بۆ لای یونا
جی دۆی کە وای وت بە بێزاریەکەوە هەستاو ڕۆشت
.
.
.
.
Pov li ya
یونا وێنەیەکی بە دەستەوە بوو هی مناڵی براکەی یونا دوێنێ شەو بۆ ئەوە ڕۆشت بوو
دواتر لەگەڵ هەنێ زانیاری و شتترا کردێ ناو زەرفێکەوە دایخست
دواتر ڕۆشت بۆ لای لوهان
ڕۆشتە ژوورەوە
لیا سڵاوی کردوو سەیری لوهانی ئەکرد ئەو خەریکی مۆبایلەکەی بوو دواتر دایناوە سەیری لیای کرد
لوهان : گەشتەکەت چۆن بوو
لیا : ئم زۆر باش بوو
لوهان : چاکە
لیا : ئەتوانم داوای شتێکت لێبکەم
لوهان : چی
لیا : بۆ کەسێک ئەگەڕێم
لیا : براکەی یونا
لوهان : تۆ بۆی ئەگەڕێی؟! بۆچی
لیا : ئەمەوێت یارمەتی بدەم
لوهان : تۆ خۆشت پێویستت بە یارمەتیە
لیا : ڕاستەکەی هەر بۆیە داوام لە تۆ کرد
لوهان زەردەخەنەیەکی کرد
لیا : ئەوە یەکەمجارە
لوهان : چیی
لیا : ببینم زەردەخەنە بکەی بەڵام ئاوا زۆر جوانتری
وەکتر زۆر جدی
لوهان : بەڕاست
لیا : ئهم
لوهان : باشا هەوڵدەدەم
لیا : زۆر سوپاس وە
زەرفەکەی لەسەر مێزەکە دانا
لیا : ئەوە چەند زانیاریەکی کەمە
لوهان : باشە
لیا ڕۆشت لوهان هات سەیری بکا بەڵام پەیوەندیەکی بۆ هات ئیتر کردێ ناو چەکمەجەکەوە
و ڕۆشت
.
.
.
.
.
Pov ji yun
جی یون ڕۆشت بۆ لای یونا
سەیری کرد ئۆتۆمبێلەکەی لە لە شوێنی خۆیەتی
بەڵام چەنێک لە دەرگای دا هیچ دەنگ نەبوو
لیا : لەوانەیە ڕۆشت بێت شتێک بکڕێ
لەوێ دانیشت چاوەڕێی یونا بوو
.
.
.
.
زۆر چاوەڕێ بوو چەنێک تەلەفۆنیشی ئەکرد ژمارەکەی داخرا بوو
ئای ئەبێت یونا لە کوێ بێت
ڕۆشتەوە بۆ ماڵ
کە ڕۆشتەوە جی دۆی بینی خۆی گۆڕی بوو
لەسەرە قادرمەکان خەریک بوو ئەهاتە خوارەوە
جی یون زۆر بە بێزاریەوە ئەڕۆشتە ڕێوە
جی دۆی : جی یون بۆچی ئەونە بێزاری
جی دۆی گەشتە بەردەمی
بە خەمخۆریەوە پرسیاری لە جی یون کرد
جی یون : ڕۆشتم بۆ لای یونا بەڵام لە ماڵ نەبوو
وە تەلەفونم بۆ کرد داخرا بوو بەڵام ئەوەی سەیرە ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی خۆی بوو
جی دۆی : لەوانەیە خەوتبێت
جی یون : لەوانەیە
جی دۆی : من ئەڕۆم
.
.
.
.
جی دۆی ڕۆشتە بۆ شوێنەکەیان
بەڵام هەر بیری لای یونا بوو
لوهان : زۆر باشە کە هاتیت کەمێک کارم هەیە
تۆزێکیکە دێمەوە
جی دۆی دانیشت
لیا هاتە ژوورەوە بۆ لای لوهان بەڵام کە بینیتی
بەس جی دۆی لە ژوورەوەیە خاریک بوو بڕوا
دواتر گەڕایەوە
لیا : جی دۆی لەگەڵ یونا ئاشت بوونەوە
جی دۆی : نەخێر ئەو نایەوێت بمبینێ
لیا : چیی چۆن ئەو دوێنێ شەو وتی کە ئەمڕۆ دێتە لات بۆوەی قسەبکەن
جی دۆی : بەڕاستی ئەو وای وت
لیا : ئهم تەلەفۆنم بۆ کرد بەڵام داخرا بوو وامزانی لەگەڵ تۆیە
جی دۆی : من یونام نەبینیوە
لیا : چی!!!
دواتر جی دۆی بیری کردەوە
بە پەلە هەستا و
جی دۆی : لیا وەرە لەگەڵمدا
بە پەلە ڕۆشت لیاش بە دوایدا
لوهان : جی دۆی بۆ کوێ بۆستە
جی دۆی : دواتر قسە ئەکەین
.
.
.
جی دۆی و لیا ڕۆشتنە ماڵ یونا
لە دەرگایان دا بەڵام هیچ نەبوو
جی دۆی کلیلی هێناو کردێوە
ڕۆشتنە ژوورەوە
ماڵەوە گەڕان کەسی لێنەبوو
جی دۆی : باشە یونا لە کوێی لە کوێ
لیا : چی بووە جی دۆی
جی دۆی : نازانم
.
.
.
ڕۆشتنەوە بۆ شوێنەکە
لوهان : جی دۆی بۆ ڕۆشتی
جی دۆی : کارەکان هەڵگرە بۆ کاتێکی تر
کاری گرنگترم هەیە
لوهان : بەڵام ئەمانە زۆر گرنگن
جی دۆی : گرنگ نییە
جی دۆی ڕۆشتە ژوورێک لوهان سەیری لیای کرد
لوهان : چی ڕویداوە؟!
لیا : یونا دیار نییە
لوهان : چیی!!؟
.
.
جی دۆی ڕۆشە ژوورێک کە کۆمپیوتەر و شتی زۆری لێ بوو
تا ماوەیە زۆر لەوێ بوو
لیاش ڕۆشتە ژوورەوە
لیا : چی ئەکەی
جی دۆی : سەیری گرتەی کامێرای چاودێرێکان
ئەکەم
لیا : بەڵام تەنها یەک کامێرای لێیە
جی دۆی : من هی ترم لەوێ دانابوو
لیا بە سەرسوڕمانەوە سەیری کرد
دوای کەمێک
لە کامێراکەوە یونا دەرکەوت کە هاتە دەرەوە
لیا : ئەوەتا
دواتر تەواوی ڕووداوەکەیان بینی
جی دۆی مشتێکی بە قورسی دا بە مێزەکەیاو
هەستایە سەر پێ
بە نەفرەت بن
لیا : کێ کێ ئەوێرێت کارێکی وا بکا
دواتر جی دۆی لە مۆبایلەکەی سەیری
شتێکی کرد و وتی
بۆستە ئەو ملوانکە کەی هەر لە مل بوو
لیا : ئەوە ئەڵەی کە تۆ پێت دا
جی دۆی : ئاا
لیا : ئاا دوێنێ شەو لە ملی بوو
جی دۆی هەر کە وای ووت بە خێرای ڕۆشت
.
.
.
ڕۆشتە شوێنێک
بینایەکی بەرزی تەواو نەکراو بوو
ڕۆشتە سەرەوە
بەڵام کەس لەوێ نەبوو
هەنێ گەڕا
پەیکەرێکی بینی لە شێوەی کچ
ڕۆشتە پێشەوە
بینیتی
ملوانکە کە لە ملی ئەودایە وە پارچەیە وەرەقە
دراوە لێی
ملوانکە کەی لێکردەوە و وەرەقە کەی
کردەوە لەسەری نووسرابوو
(چۆن ئەبێت ئەوەندە زوو بیدۆزیتەوە)
هههههـ
جی دۆی زۆر توڕە بوو
ملوانکە کەی بە توندی گرتبوو
یونا لە کوێی
.
.
.
.
.
.
.
.
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
تکایە ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن
ئەنیۆ 👋✨🤍