"ئازار ئەوەیە چاوەڕێی قسەکردنی
کەسێک بکەی
قسە لەگەڵ هەموو کەس بکات
جگە لە تۆ"
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~سیۆجون : یونا بۆستە
یونا دانیشتەوە
چی؟!
سیۆجون : ئاا هیچ نییە
یونا : ئەتویست چی بڵەی ئاا ئەوە دەربارەی جی یونەسیۆجون : کەواتە تۆش ئەزانی دوێنێ شەو بە ئەنقەست بانگی منت کرد وایە
یونا : ئممـ بەڵێ .. باشە چی دەربارەی دوێنێ هیچ قسەتان کرد
سیۆجون : گاڵتە ئەکەی جی یون ئاگای لە خۆی نەبوو بەڵام ... هیچ لەبیریکە
یونا : ئەو لە هەستەکانی تۆ ئەترسێت کە جیاواز بن
سیۆجون بە بێدەنگی سەیری یونای ئەکرد
یونا : گەر وایە هیچ مەڵێ با لە ئێستا خراپتر نەبێ
.
.
.
.
یونا لەسەر کار بوو
هیجین هاتە لای
هیجین : سڵاو یونا
یونا : چی تۆی هێناوەتە ئێرە؟
هیجین : ئەونە خراپ مەبە هاتوم بۆوەی تۆ و جی دۆی ببینم
یونا : بۆچی
هیجین: با بچینە ژوورەوە بۆ لای جی دۆی لەوێ پێتان ئەڵێم
یونا هەنێ سەیری کرد دواتر هەڵسا و وتی
باشە
یونا لە دەرگای ژوورەکەی جی دۆی داو کردێوە
یونا: جی دۆی میوانت هەیە
جی دۆی : کێیە؟
یونا : وەرە
هیجین هاتە ژوورەوە
سڵاو جی دۆی
جی دۆی : سڵاو فەرموو
هیجین : سوپاس
هیجین ڕۆشت دانیشت یوناش ڕۆشتە ژوورەوە ئەو و جی دۆی پێکەوە بەرامبەر هیجین دانیشتن
جی دۆی : چی هەیە هیجین
هیجین: ئممـ ئەوە من بۆ ڕۆژی لە دایک بونم ئاهەنگێکی گەورەم ئامادە کردە وە ئەمەوێت ئێوەش ئامادە بن
جی دۆی : بەڵام
هیجین: تکایە ڕەتی مەکەوە وە گەر بێن زۆر دڵخۆش ئەبم
یونا : دڵنیای
هیجین : بەڵێ بەڕاستمە
جی دۆی : باشە دێین وە سوپاس بۆ بانگێشت کردنمان
هیجین هەستایەوە. کەواتە من ئەبێت بڕۆم کارێ زۆر هەیە ئەبێ بیکەم ماڵئاوا
یونا و جی دۆی : خوات لەگەڵ
هیجین ڕۆشت
یونا : هەر بەڕاست ئەڕۆی
جی دۆی : ئەی تۆ لەگەڵم نایەی؟
یونا : نازانم حەزم پێ نییە
جی دۆی : یانی بەتەنها ئەبێ بڕۆم
یونا لێی نزیک بۆوە چاوی بچوک کردەوە
یونا : یانی چی کە بە تەنها بڕۆم بەتەمای چیت
برۆیەکی بەرز کردەوە
جی دۆی : ئێ تۆ وتت نایەم
یونا : من وام نەوتە وە بەتەما نەبی بەبێ من بڕۆی
جی دۆی : کەواتە دێی
یونا : جارێ واز لەوە بێنە کارم زۆرە
یونا ڕۆشتە دەرەوە
.
.
.
.
شەولیا لە لای یونا بوو پێکەوە قسەیان ئەکرد
یونا : نازانم بچم یان نا
لیا : بۆچی ناچی
یونا : هەست بە ئاسوودەیی ناکەم
لیا : ئێ مەڕۆ
یونا : بەڵام جی دۆی ئەڕوا
لیا : ئێ چی تێدایە
یونا : ئممـ
لیا :ئااا ئێ ئێ ئەزانم بیر لە چی ئەکەیتەوە
یونا : نا وانییە
لیا : ئێستا جی دۆی ئەڕوا بە تەنیا هیجینیش زۆر باش ئاگای لێبێت خەمت نەبێ ئیتر بۆ کچ تریش نازانم
یونا : ئایی ئەوە ئەڵەی چی من غیرە ناکەم ئیتر بۆ وا ئەڵەی
لیا : بەڵێ بەڵێ
یونا : دە واز بێنە لەوە
لیا : ئێ باشە.. ئا بیرم کەوتەوە بۆچی دەس ناکەیتەوە بە مەشق کردن
یونا : ئمم هەر خۆی منیش ئەمویست دەس پێ بکەمەوە بەڵام ئیتر لە جاران زیاتر هەوڵەدەم
لیا : بۆچی؟!
یونا : لیا ئەمەوێت شتێک بکەم
لیا : چی شتێک!؟
یونا : ئەمەوێت بە دوای بکوژی دایکما بگەڕێم
لیا : ئەوە تۆ شێت بوی چۆن واکەی؟
یونا : سیۆجون یارمەتیم ئەدات
لیا : سیۆجون.!!
یونا : ئهم ئەو وە نامەوێت جی دۆی بەمە بزانێ بۆوەی زیانی پێنەگا
لیا : بەڵام گەر بەوە بزانێت توڕە دەبێت
یونا : بەڵام ئاوا باشترە
لیا : منیش یارمەتیت ئەدەم خەمت نەبێ
یونا : سوپاس لیا
باوەشیان بە یەکدا کرد
.
.
.
.
2 ڕۆژ دواتر
Pov ji yun
CITEȘTI
Part Of My Life
Dragoste؟؟: تکایە تۆش مەڕۆ ؟؟ : ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم....... ؟؟: تکایە ئارامبە... ؟؟:بۆچی ژیانم ئاوایە.!! ؟؟: من هەمیشە لەلات ئەبم هەموو شتێک باش دەبێت! ؟؟: ئەبێ تۆڵەیان لێ بکەمەوە! ؟؟: من یارمەتیت ئەدەم "ژیان سەختە ئەبێ بەرگەی بگری" ( لەوانەیە نووسەرێ...