لای لایەی مردوو(کۆتای هاتوە)

By BoSAnM

3.4K 502 895

تەواوکراوە جیمین؛ ئێرە خاکی منە ئەوەی هات ناگەڕێتەوە ئالیس؛ هەر خۆی ئەوەم بە دڵە جاک؛ گوتان لەو دەنگە بوو... More

خاتوونی شین🥶💙2
خاتوونی شین🥶💙3
خاتوونی شین💙💎4
خاتوونی شین💎💙5
خاتوونی شین💎💙6
خاتوونی شین💙🦋
خاتوونی شین💎💙8
خاتوونی شین💙💎9
خاتوونی شین💎💙10
خاتوونی شین💙❄️11
خاتوونی شین🥶💙12
خاتوونی شین💙🥶13
خاتوونی شین💙🥶14
خەندەی بەفر❄🙈15
نەخۆشی دڵ🩸16
هاتمەوە🤭17
دیگنگی18
شاژنی سەیر19
هەستێکی سارد🧊💙20
21خەونێکی پڕ مانا💙🤍
22💙🤎کلیلەکان

خاتوونی شین💙 1

536 41 70
By BoSAnM

ئالیس؛ من نایەم

جاک؛ کەس داوای وەڵامی تۆیی نەکردووە

ئانی؛ بەڵام ئەوە مەترسی دارە

سام؛ ئایە تۆ دەترسی

ئانی؛ بێگوومان نەخێر

ماری؛ دەڵێن ئەوەی چووە نەگەڕاوەتەوە ئەوە باشە بۆ ئێمە کە فۆڵۆوەرسەکانمان زیاد بکەین

ئانی؛ ئەی ئەگەر نەتوانین بگەڕێینەوە

جاک؛ ئانی بەسە تۆ بە ڕاستی ترسنۆکی

نمە؛ ئانی ڕاست دەکا بەلایەنی کەمەوە بیر بکەوە ئەگەر نەگەڕێنەوە

ماری؛ بەڕای من ئەوە خۆش دەبێت

ئالیس؛ بە خۆشیتان بێت (هەستا ویستی بچێتە نهۆمی سەرەوە بەڵام جاک دەستی گردت)

جاک؛ ئالیس تکایە تۆ بۆ هیچ شوێنێک لەگەڵمان نایەیت

وێنهو؛ ئالیس تۆ بەڕاستی خەریکە نەخۆشی دەرونی دەگری

ئالیس؛ هاوڕێیان ئێوە دەتانەوێ بڕۆنە جێگەیەک کە 17 ساڵە چۆڵە و ئەوەی کە بڕوا ناگەڕێتەوە هەمووان لێی دەترسن ئێوە بەڕاستی ئەوەتان دەوێ

سام؛ تۆ دەترسی ئالیس

ماری؛ وام دەزانی تۆ بوێری

ڕۆز؛ من بەڕاستی گومانم لەوە هەیە کە بچین ئێوەش ئەوە نالێن

جاک؛ مەبەستت چیە ئێمە زۆرین کەس ناتوانێ شکستمان پێ بێنێ

بروسک؛ ئێوە بەڕاستی ئەقڵتان ئەکەنە سەر ئەوەی ئەو شتە مناڵانە ڕاست بێت (کاتێک خەریکی مۆبایل بوو)

سوهۆ؛ ئایی هەی گێلە تۆ قسە نەکەی باشترە

ماری؛ من دەچم دانەیکیان ئاشقی خۆم دەکەم و دوای وازی لێ دێنم(وتی کاتێ پۆزی لێ دەدا هەمووان پێکەنین)

ئالیس؛ ئێ باشە منیش دێم

جاک؛ واو بەڕاستی براڤۆ

ماری؛ دەی خێراکەن کاتژمێر 9 دەبێ بەڕێ کەوین وا کاتژمێر 7

بروسک؛ ئانی تۆ دەچی.!

ئانی؛ بەڵێ بروسک تکایە تۆش وەرە

بروسک؛ باشە

سوهۆ؛ دەی خۆتان ئامادە کەن

جاک خەریکی جانتاکەی بوو وە بروسک چوە ژورەکەی خۆی و جلەکانی پێچایەوە دوای کەمێ هەمووان ئامادە بوون و جێگەکانیان چاک دەکرد لە ناو سەیارەکە

(ئالیس ئانی وێنهو بروسک ڕۆز)(جاک سام ماری نمە سوهۆ شەن) ئەمانە پێکەوە بوون و ببونە دووگروپ شتەکان بە پێی خواستی ئەوان بوو سەعات 9:06 گەشتنە ئەوێ ئەمە بینایەکە کە 7 نهۆمە وە نزیکەی 17 ساڵە چۆڵ کراوە ئەوەی بچێتە ئەو جێیە ناگەڕێتەوە هیچ گڵۆپێک یان ڕۆشناییەک بونی نییە کەشێکی ئاسای هەیە لەگەڵ بێدەنگیەک کە زۆر سامناک دەری دەخا ئەوان گەشتنە لای دەرگای سەرەکی بیناکە کە هەموویان لایتێکی زۆر گەورەیان پێیە کە بەشێکی زۆری ڕێگاکە ڕوناک دەکاتەوە وە زۆر هەوڵیان دا کە دەرگاکە بیکەنەوە سودی نەبوو چوون لەلای پەنجەرەیەک وەستان

جاک؛ ڕێگا چارەیەک نییە پێویستە لێرە بڕۆین

ماری؛ ئێ لێرەوە دەڕۆین کێشە چییە

نمە؛ تۆ تەواوی ئەو پەنجەرەیە زۆر بەرزە ناتوانی.

ڕۆز؛ ئەوە چی بووو

بروسک؛ بۆستن ...چوە لای دەرگای سەرەکی بینی کراوەتەوە....

بروسک؛ وەرن ئەمە کراوەتەوە

سام؛ بەڵێ هاوڕێیان ئەوەش یەکێکە لە شتە سەیرەکان کە دەرگاکە خۆی کراوەتەوە .....وای دەگووت چونکە خەریکی ڤیدیۆ بوو.......

ماری؛ هاوڕێیان من دەتوانم هەموو نەفرەتلێکراوەکان ئاشقی خۆم بکەم.....کاتێک چوە بەردەم کامێراکە و بە ڕێگاوە بوون بۆ ژورەوە........

بروسک؛ وریا بن ئێرە مەترسی دارە

سام؛ با ببینە دوو گروپ

ماری؛ من دەتوانم بە تەنها بم چونکە جوانیەکەم هەموو شتێکی پێ دەکرێ

ڕۆز؛ هەست ناکەی بێتامت کرد

سوهۆ؛ بەڵێ بێتامت کرد

جاک؛ ڕاست دەکات بۆچی بەخیلی پێ دەبەن....

وێنهو؛ جاک جوان قسە بکە ئێمە لێرەین

جاک؛ کەس نەیوتوە بوەستن لای ئێمە ئەوە ڕێگایە بڕۆن

سام؛ تکایە شەڕ مەکەن.....لەبەر ڤیدیۆکە وای دەوت ئەگینا لای جاک بوو....

ئانی؛ جاک وا مەکە

سوهۆ؛ جاککککک بێدەنگ بە بەنەفرەت بیت

جاک؛ سوهۆ ئەوە چییە چۆن دژم دەوەستی گەمژە

سوهۆ؛ بۆ تۆ چیت تا لەگەڵ تۆ بم ئەوەی لای ئەوە بڕوام ئەوەی لای ئێمەیە وەرێت...وتی کاتێک چووە لای بروسک......

وێنهو؛ تکایە ئاوا مەکەن دەی با بڕۆین سەیری ئێرە بکەین همم

رۆز؛ تکایە با بەیەکەوە بین

سام؛ ڕاستە با بەیەکەوە بین

ئالیس؛ دەی دەی بڕۆینە ژورەوە

شەن؛ من زۆرم خەو دێت ....وتی کاتێک باوێشکی دا چونکە ئەو خەوتبوو بە زۆر هێنایان....

نمە؛ منیش برسیمە

ڕۆز؛ ئەوە بخۆ.....وتی کاتێک بسکیتێکی لە جانتاکە دەرهێنا.....

نمە؛ سوپاس ڕۆزیا.....وتی کاتێ بە دەستی دڵێکی بۆ دروست کرد ڕۆزیش زەردەخەنەیەکی شیرینی کرد....

بروسک؛ دەی دەی با بڕۆین

ئەوان زۆر وریا دەڕۆشتن سامیش زۆر بە جوانی ڤیدیۆی دەکرد وە جێگەکە زیاتر بە تونێلێکی مامناوەند دەچوو دوای ماوەیەک گەشتنە هۆڵێکی زۆر گەورە کە وا دیار بوو شوێن پارکی سەیارەکان بوبێت لە بیناکە وە ئەوان لەو بەری هۆڵەکەوە کە زۆری بەین بوو لەلای ئەوان دەرگایەک هەبوو کە نیوەی کرابوەوە ئەوان بە ڕێوە بوون بۆ ئەوەی بچنە لای دەرگاکە لەهەمان کاتدا دەنگی پێڵا و هەناسەیان دەنگی دەدایەوە چونکە ئەوێ زۆر گەورە. و چۆڵ بوو ڕاستە چون پارکی سەیارە بوو بەڵام هیچ شتێکی لێ نەدەبینرا وە زۆر تاریک بوو گەشتنە لای دەرگاکە دودڵ بوون لەوەی بچنە ئەوێ بەڵام ماری یەکەم کەس ڕۆشت وە جاک و سام دوای ئەوە هەموویان ڕۆشتن بەردەوام بوون چوونە جێگەیەک کە دوو بەشی قادرمە لەم لای هۆڵەکە هەبوو وە بە بەینیاندا دەچویتە ژوری دانیشتن کە هەنێ کورسی کۆنی لێ بوو ئەگەر دەستت لێ دابا ئەوە دەشکا چونکە ماوەیەکی زۆر دەبێت ماوەتەوە جێگاکە زۆر ترسناک بوو شتەکان شکابوون وە خوێن بە دیوادەکانەوە هەبوو وە شتی سەیری پێ نووسرابوو
کە خوێندنەوەی قورس بوو نا نا ئەستەم ئەوان ترسابوون سام خەریکی ڤیدیۆ کردنی شوێنەکە بوو وە دەسوڕایەوە چونە هۆڵەکە لەسەر عەرزەکە دانیشتبوون وە پەشیمانی لە نیوچاوی هەندێکیان بەدی دەکرا ڕۆز و نمە و شەن و ئانی زۆر ترسابوون بەڵام ئالیس و ماری نا وە سوهۆ و وێنهویش زۆر ترسابوون هەموان سێری ئالیسیان کرد چونکە بەس ئەو بە پێوە بوو

بروسک؛ ئالیس دانیشە ئایا تۆ ماندوو نیت...!

ئالیس؛ نا من دەچمە نهۆمی دوو بە دوای ژورێک دەگەڕێم بخەوم

بروسک؛ چی نەخێر نەخێر ئەوە مەترسی دارە وەرە دانیشە ئێمە دەیکەینە سەرە و لێرە دەخەوین دەی

ئالیس؛ نا بروسک پێویس ناکا سوپاس من دەڕۆم شەوتان شاد

سوهۆ؛ نا نا ئالیس بۆ خاتری خوا دانیشە

ئانی؛ ئالیس تکایە ئێرە ترسناکە

ماری؛ ئەو نەفرەتلێکراوە گەمژانە ناتوانن هیچ بکەن ئەوانە تەنها درۆن و هیچی کە وە من یاری بانگێشکردنی شەیتان و جنۆکەکان هێناوە وەرن با ئەو شتە درۆ تاقی کەینەوە

جاک؛ ڕاستە بەڵێ هاوڕێیان ئێمە یاریەکە تاقی دەکەینەوە کە دەڵێن زۆر ترسناکە کەواتە لایکی چەناڵەکەمان بکەن......قسەی بۆ کامێراکە دەکرد کە سام لەسەر ئەوی دانابوو....

ئالیس؛ شەوتان شاد

بروسک؛ کەلەڕەق

ئانی؛ بروسک شتێ ناکەی

نمە؛ ئەو کەلە ڕەقە هەر دەڕوات .....وایان دەوت لە کاتێکا ئالیس دەڕۆشت بەرەو پلیکانەکان دەڕۆشت.....

شەن؛ ئالیس ئاگات لە خۆت بێت

ئالیس(دەچومە سەرەوە چونکە بە قسەکانی جاک و سام و ماری توڕە دەبم ئەوان پێیان وایە کە تەنها قسەکانی خۆیان گرینگە وە خۆ پەرستن و تەنها خۆشی خۆیان لێک دەدەنەوە هاتمە سەرەوە من ناترسم لە شتە سەر و ناسروشتیەکان نازانم من هەر لە منداڵیەوە ئەوهام من هەر لە منداڵیەوە حەزم بە خەڵک نەکردووە چونکە پێم وایە پیس و خراپەکارن هەر خۆی واشە با بگەڕێمەوە سەر بابەتە سەرەکیەکە بەسەر پەیژەیان چوومە سەرەوە بینیم کە ئەگەر لە پەیژەکای لاکەی دیکەوە وەرم هەر دەگەمەوە ئێرە واتە شێوە بازنەییە جوان دروست کراوە چووم بۆ لای دەرگای یەکەم ژوور قوفڵ بوو وە بە ئینگلیزی لێی نوسرابوو( بڕۆ ) پێم سەیر بوو وە دواتر چوومە لای دەرگای دووەم نەکرایەوە وە ئەمەیان لێی نوسرابوو(پەشیمانی) ئەمە چییە چومە لای دەرگای سێیەم ئەمایان جوان نەنوسرابوو بەڵام لێی تێگەشتم (ئازاری منداڵێک)ئەم نوسینە سەیرانە چین هەستم بە بۆنێکی ناخۆش کرد ئەمە هەر لەو کاتەیا هەبوو کە هاتمە لای دەرگای یەکەم بەڵام ئێستا زۆر زیاترە لایتەکەم دا لە دەور و بەرم تا بزانم چی لێیە بەڵام هیچی لێ نەبوو وە شتێکم بە خەیاڵدا هات نا نابێت سێری دەرگاکەم کرد نزیک بوومەوە لێی ئای خوایە نابێت ئەوەندە بیس بێت ئەو نوسینانەی نوسراوە بە خوێن بوە دەسکی دەرگاکەم هێنایە خوارەوە کرایەوە بەڵام زۆر بە سامنای چومە ژورەوە بینم ئەمە ژوری کەسێک بووە وا دیارە خۆش بوبێت چونکە بێدێکم لێی بینی وە کانتۆرێکی دوو تاک لەگەڵ کورسیەکی جوڵاوە (ئەوەی کە پێش و دوا ئەکات و لە دار دروس کراوە)شوێنەکە هەمووی تەپوتۆز بوو وێنەیەک هەڵواسرابوو نزیک بومەوە لێی هیچم نەبینی چونکە ئەویش بەهەمان شێوە پیس بوو گرتم بە دەسمەوە و ویستم فووی لێ بکەم تەقەیەک لە کانتۆرەکەوە هات وێنەکەم بە دەستەوە بوو وە چووم بە رە و ڕووی کانتۆرەکە دەرگاکانم کردەوە جگە لە 2_3 دەس جلی پیاوانە هیچی لێ نەبوو وێنەکەم لەسەر کورسیەکە داناو بەرە و ئەو ژورە چووم کە دەرگاکەی لەسەر ئەو ژورەبوو کە منی لێم کردمەوە بینیم هەمووی خوێنە زۆر ترسام چوومە پێشەوە دوبارە خوێن چومە لای بانیۆکە کە بە پەردەیەک بەینی بوو لەگەڵ دەسشۆرەکە پەردەکەم لا برد خوایە ئەوە چییە ئایییی بەڵێ ئەمە هەمووی خوێنی وشک بوەوەیە زۆر پیسە ئایی بۆنەکەی خێرا چومەوە ژوری دەرەکی و دەرگای دەسشۆرەکەم داخست چوم بە هێواشی لەسەر بێدەکە دانیشتم پاڵم دایەوە بە دیوادەرەکە وە چاوم دا خست هەستم بە چپە چپ دەکرد چاوم بە هێواشی کردەوە هیچی لێ نەبوو دوبارە دام خست دیسان چپە چپ بوو وام دەزانی کە واهیمەیە بۆیە گوێم پێ نەدا زۆر هێمن و خۆش بوو لە خەیاڵ بووم کە ئێستا لای دایک و باوکم بن خوزگە نەمردبان فرمێسک لە چاوم هاتە خوارەوە من هەر لە منداڵیەوە خۆم بە هێز نیشان داوە بەڵام لە ڕاستیا وا نەبوم کە بەتەنهام هەمیشە دەگریم ئەم جارەیان گوێم لە شتێکی سەیر بوو کە بە دەنگێکی گر لەلای گوێم وترا (ناوت چیە بۆچی دەگریت)ئەمە بە شێوەیەکی زۆر سامناک وترا لای گوێم چاوم بە هێواشی کردەوە هیچم نەبینی وتم (من بێ دایک و باوکم بۆیە دەگریم ناوم ئالیسە دەتوانی خۆتم نیشان بدەی.....)ئەمەم وت هیچ دەنگێک نەبوو تا تۆزێک دوای لە ناکاو هاتەوە و وتی(منیش دایک و باوکم نییە بەڵام دڵخۆشم بەوە وە من لە لەسەر کورسەیەکەم ) ئالیس سێری کورسیەکەی کرد کەسی نەبیبی بەڵام کورسیەکە بە هێواشی دەجوڵایەوە بۆیە زانی کە ئەو دیار نییە

ئالیس؛ تۆ دیار نیت واتە جنۆکەیت وایە....وتی بە هێمنی و سادەی.....

?????؛ با بڵێن وە تۆ چی ئەکەی لێرە نازانی کۆتاییەکەت لێرە دەبێت

ئالیس؛ گرینگی پێ نادەم

?????؛ چۆن ئاوا ئاسودە و هێمنی

ئالیس؛ من هەر لە مندالیەوە حەز و خولیام بۆ جنۆکەکان هەبووە چونکە ئەوان دڵێکی باشیان هەیە

?????؛ دڵێکی باش...!?.....بە سەرسوڕماوی .....

ئالیس؛ بەڵێ دڵێکی باش وە هەمیشە ئاواتم خواستوە کە منیش جنۆکە بم دەتوانم بپرسم ناوت چییە...?

?????؛ هممم دڵێکی باش ناوی من جیمینە پارک جیمین

ئالیس؛ تا ئیستا ئاواتت بە مرۆڤ خواستوە جیمین

جیمین؛ نەخێر من خۆشم ناوێن وە ئێرە خاکی منە ئەگەر لێرە بمێننەوە من کەرەکەم دەست پێ دەکەم

ئالیس؛ کارەکەت چییە

جیمین؛ کوشتنی ئەوەی دێتە خاکەکەم

ئالیس؛ واتە منیش دەکوژی....بێ گرنیگی دان و ترسان....

جیمین؛ لەوانەیە

ئالیس؛ تەمەنت چەندە

جیمین؛ 25

ئالیس؛ منیش 18

جیمین؛ واتە منداڵی

ئالیس؛ ئای نەخێر من گەورەم.....بە پێکەنینەوە.....

جیمین؛ نا منداڵی باشە چۆن دێیتە جێگەیەک کە بەو شێوەیە ترسناک بێت یاخود ئەوەنە هێمن بیت کە من قسەت لەگەڵ ئەکەم

ئالیس؛ جیمین

جیمین؛ بەڵێ

ئالیس؛ ترسم لە چی هەبێت لە کاتێکا هەر لە منداڵیەوە دایک و باوکم لە دەست داوە و لەلایەن ماممەوە ئازار دراوم و لێم دراوە خاڵۆژنم بوختانی پێم کرد و بە تەمەنێکی بچوکەوە 6 مانگ کرامە زیندانی منداڵان دوای ئەوەی لەوێ دەرچووم بردمیانە خانەی بێباوکان ئەوەنە توند بوون لەگەڵم و منداڵەکان گاڵتەیان پێم دەکرد و لێمیان دەدا ڕام کرد تا گەشتم بە شوێنێکی چۆڵو وردە وردە بومە کەسێکی گۆشەگیر

جیمین؛ ڕاست ئەکەی ئەڵێی چی وانەیەک بەو کچە دا بدەین کە دەیوت جنۆکەکان ئاشقی خۆم دەکەم

ئالیس؛ ماری دەڵێی ! ئەو ئێستا یاری بانگ کردنی جنۆکەکان دەکات

جیمین؛ دەزانم ئێستا دەچمە لایان تۆش لەسەرەوە سێرم بکە باشە کچی بچووک

ئالیس؛ بۆستە جیمین من دەمەوێت تۆ ببینم

جیمین؛ من بەڵام من ناشرینم بۆچی دەتەوێ من ببینی

ئالیس؛ بەڵام تۆ ناخت جوانە

جیمین؛ ئەو کەسانەی لێرە کوژراون یاخود ئەو نوسینانەی خوێنتەوە من کردوومە ئایا من باشم

ئالیس؛ هەموو شتێک هۆکارێکی هەیە

جیمین؛ باشە بەڵام نابێت هاوار بکەیت یاخود قسەم لەگەڵ نەکەیتەوە

ئالیس؛ بێگومان

جیمین؛ سێری دواوەت بکە

ئالیس بە هێواشی ئاوڕی دایەوە و دەمی کرایەوە وە دەستی گرت بە دەمیەوە

ئالیس؛ ئای خوایە ئەوە چییە ئەو هەموو جوانیە

جیمین؛ کچی بچووک توانجم لێ مەدە

ئالیس؛ بەخوای بەڕاستمە جیمین تۆ نایابی

شێوەی جیمن قژێکی ڕەشی سێلڤەر لەگەڵ پێستێکی سپی بێ شوخت لێوەکانی کە زۆر خڕو سور بوو چاوک کە وەک زەریا تیایدا نوقووم دەبیت لوتێکی زۆر جوان جەستەیەکی پیاوانەی چوار شانە لەگەڵ بۆدیەکی ڕاش کە دوو قۆپچەی سەرەتا کراوەتەوە سنگە سپیەکەی دەرخستووە وە قۆڵی کراسەکەی هەڵداوەتەوە و سەعاتێکی ڕەشی لە دەستە کە زۆر جوان گونجاوە لەگەڵ دەستە سپیەکەی وە پانتۆڵێکی ڕەشی ئاسای لەگەڵ قۆنەرەیەکی پیاوانە ئەمە ئالیسی شۆک کردبوو کە بۆچی هێندە جوانە

ئالیس؛ ئای خوایە ئای دڵم

جیمین؛ باشە دەی ئەوە منت بینی وەرە لەسەر پلیلانەکان با یاری بەوانەی خوارەوە بکەم

ئالیس؛ باشە با بڕۆین بەڵام تکایە کچەکانی کە مەترسێنە باشە جیمین

جیمین؛ هەر دەمرن زوو بێت یان درەنگ ئەوەنە متمانەت بە من نەبێت تۆش لەناو ئەبەم......وتی و دیار نەما.....

ئالیس؛ ئای خوایە....وتی و پێی ناخۆش بوو لەلایەن جیمینەوە ئەو قسەیە کرا وە ڕۆشت بەرە و پەیژەکان بە دەستی تیشکی گلۆپەکەی کەم دەکردەوە تا.........

کۆتایم هێناوە بە 2187 وشە

Continue Reading

You'll Also Like

10.1K 447 34
Long before time had a name, the first spinjitzu master created Ninjago, using four elemental weapons, but when he passed a dark presence sought out...
31.5K 1.2K 30
"Come on, come on, don't leave me like this I thought I had you figured out Something's gone terribly wrong You're all I wanted Come on, come on, don...
8.9K 165 13
In a shadowy world where darkness reigns, behold the legend of Jason Martinez known as the infamous red x His name strikes fear into the hearts of ev...
18.1K 2.7K 31
˚✧ Protagonist˚✧ Gemini Kleverron "ជេមមីណាយ ឃ្លេវវើរ៉នន៍" ♡ Fourth Sydenzverd "ហ្វូត សា...