The Godfather [L.TY]✓

By Lavin-kpop-story

4.4K 720 2.1K

-Lee Taeyong kurdish story. -Mafia AU مافیایەک کە ڕێگە بە بازرگانی ماددەی هۆشبەر نادات... مافیایەکی دادپەروەر... More

The Godfather
The Godfather(1)
The Godfather(2)
The godfather(3)
The godfather(4)
The godfather(5)
The godfather(6)
The godfather(7)
The godfather(8)
The godfather(10)
The godfather(11)
The godfather(12)
The godfather(13)
The godfather(14)
the godfather(15)
The godfather(16)
The godfather(17)
The godfather(18)
The godfather(19-End)

The godfather(9)

140 28 124
By Lavin-kpop-story

Vote before reading my dear's...

❥Enjoy!!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"هەر بەڕاستی تۆ هیچ بیرت لە خۆشەویستەکەت نەکردەوە؟
گەمژە هاوسەرگیریت ئەکرد هاوسەرگیری...تێ ئەگەیت؟؟!!"

تێمین بە توڕەیی وتی...

دوو ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ڕووداوەکەیا و لەم ماوەیەدا تێیۆنگ و لێکسی یەکتریان نەبینیوە.

بەهەرحاڵ...

تێیۆنگ تەنها بە بێزاری سەیری کرد...

"بابەتەکەت زۆر گەورە کرد برا گەورە...هیچ نەبێ تۆڵەم کردەوە...هەرکاتێک بوایە ئەوەم ئەکرد...ئیتر بۆچی ئاوا خۆتت تێک یاوە؟؟".

تێیۆنگ وتی کاتێک قومێکی لە قاوەکەی یا...

"واو...زۆر ئاساییە وایە؟ سەرسامکەرە!!
کوڕە باشەکە بۆتە دڕندەیەک!!".

تێمین وتی...

"هێی تێمین!!
من دڕندە نیم بەو جۆرە بانگم مەکە ئاهـــ".

تێیۆنگ وتی...

"ببوورن کە قسەکانتان پێ ئەبڕم گەورەم...بەڵام کەسێک هاتووە تا بتبینێ".

یەکێک لە خزمەتکارەکان وتی...

"کێیه؟؟".

"جۆن ڕۆبێرت گەورەم...ئەو وای بە من وت".

خزمەتکارەکە وتی و تێیۆنگ وتی با بێت...

باشە...ڕاستگۆ بین...ئەو تا ئێستا ئەو ناوەی نەبیستبوو.

"هێی باوکی ڕۆحی...".

جۆن هاتە ژوورەوە و تێیۆنگ و تێمین هەڵسانەوە...

جۆن تەوقەی لەگەڵیان کرد و دانیشت...

"بەڵێ بەڕێزان...با هەڵی بێنم ئێوە من ناناسن...بەڵێ ئەزانم ئەوە ئاساییە چونکە من لێرە ناژیم...ناوم جۆن ڕۆبێرتە...بازرگانێکی ئاساییم و کاری زۆرم لەگەڵ باوکتان کردووە...ئای باوکتان ئای".

چاویلکەکەی هێنایە خوارەوە و خۆی خەمبار دەرخست...

"باوکمان...چۆن ئەوت ئەناسی؟".

تێمین پرسی کاتێک بە شێوەیهکی سەیر سەیری ئەکرد...

"هەرچۆنێک بێ کوڕەکان ئەوە چیرۆکێکی درێژە با بۆ ئێستا نەبێت...ئێستا هاتووم بۆ پێشنیارێک!!".

جۆن وتی و چاویلەکەکەی لەچاو کردەوە.

"چ پێشنیارێک؟؟".

تێیۆنگ وتی...

"کار...لەو زیاتر ئەبێ چی بێ؟
ئەمەوێ ڕێکەوتن بکەین لەسەر شتێک...هێنانی ماددە بۆ ئێرە بەبێ ڕێگریکردن لەلایەن پیاوەکانی باوکی ڕۆحیەوه...لە بەرامبەریشا نیوەی داهاتەکە بۆ تۆ ئەبێت".

جۆن وتی...

تێیۆنگ بەبێ باوەڕی سەیری کرد...

"بەڕاست؟؟
جۆن...دەم و چاوم لە گەمژەکان ئەچێ؟؟".

تێیۆنگ وتی و کەمێک چووە پێشەوه لێی.

"بێگومان نەخێر باوکی ڕۆحی ئەوە چ قسەیەکە تۆ ئەیکەی؟ مەبەستت چییە؟".

جۆن وتی و پێکەنی...

"وەڵامەکە نەخێره...هەر شتێک جگە لە ماددە...وابزانم ئەوەت لەبیرکردووە...دۆن ڤیتۆ کارلۆنی هەرگیز بازرگانی ماددەی نەکردووە".

تێیۆنگ وتی...

"تۆ ئەو نیت تا ئەوە بڕیارەکەت بێ...کەسێکی تریت و ئەتوانی بەویستی خۆت کار بکەیت".

جۆن وتی...

"ههههـ...هیچ نەبێ کوڕی ئەو پیاوەم...بۆیە بڕۆ و ئەوەی ئەتەوێ لە کەسێکی تری داوا بکە...خوات لەگەڵ".

تێیۆنگ وتی...

جۆن ڕوخساری گۆڕا...

"ئایا هەست ناکەیت زۆر ڕەقی؟".

جۆن وتی...

"بەڵێ وام ئەزانم ئێستاش خوات لەگەڵ کارم زۆرە".

تێیۆنگ هەستا و ئەوێی جێهێشت..

"هەهـ...چی دەربارەی تۆ تێمین؟".

جۆن وتی...

"ببوورە...من باوکی ڕۆحی نیم".

تێمینیش هەستا و ڕۆشت...

"ئەم دوو برایە خۆیان بەچی ئەزانن تا ئاوا ڕێگری لە من بکەن؟
هەموو شتێک ئەگۆڕێت!!".

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئێوارەیە و نانی ئێوارە ئەخۆن...

"ماڵەکە چۆڵە بێ ئەو وایە؟".

تێمین وتی...

تێیۆنگ سەیری کرد و سەری لەقاند...

لەدەرگادرا و چاوەڕێ بوون بزانن کێیە.

"لەوانەیە مارک بێت".

تێیۆنگ وتی...

"ئهم".

تێمینیش هەمان ڕای هەبوو...

بەڵام.......

"کاکەەەەه".

جیون بە گریانەوە هاتە ژورەوە و خۆی خستە باوەشی تێیۆنگەوە.

"جیون؟؟
چی بووە تاقانەکەی کاکە؟".

تێیۆنگ وتی و توندتر خوشکەکەی لەباوەش گرت...

"نامەوێ چیتر لەگەڵیا بژیم...نامەوێت!!".

جیون وتی کاتێک تا ئەهات گریانەکەی زیاتر ئەبوو...

"باشە تۆ پێمان بڵێ سۆجون چی کردووە؟ شتێکی لێ کردوویت؟؟".

تێمین وتی...

"ئهم...ئەو دڕندەیە!!".

جیون وتی...

تێیۆنگ باوەشەکەی جیا کردەوە و خوشکەکەی بردە ژووری میوانەکە و تێمینیش بەدوایانا ڕۆشت...

"باسی بکە بزانم چی کردووە".

تێیۆنگ بە ئارامی وتی...

"هەموو شتێک باش ئەڕۆشت...بەڵام چەند هەفتەیەکە ئەو گۆڕاوه و ئەو کوڕە نییە کە پێشتر خۆشم دەویست...
درەنگ ئەهاتەوە ماڵەوە و کە لێشم ئەپرسی ئەیوت پەیوەندی بە تۆوە نییە...منیش ئەموت لەوانەیە کاری هەبێ بۆیە وایە...بەڵام شەوێک بە سەرخۆشی هاتەوە و...زۆری لێ یام زۆر...تێنەگەیشتم بۆچی وایە...بەڵام سەیرکە...سەیری برینەکانم بکە".

جیون هەموو ئەمانەی بە گریانەوە و وتی لە کۆتاییشدا قۆڵەکانی هەڵکرد و پیشانی دان...پاشان ملی.

"باشە...تۆ هێمن بەرەوە و خۆم قسەی لەگەڵ ئەکەم".

تێیۆنگ وتی و دووبارە جیونی خستەوە باوەشی خۆیەوە...

"وە...من لە ماڵەوە ڕام کرد و ئەو نازانێ...تکایە مەمیەنەوە بەو نامەوێت بیبینم".

جیون وتی...

تێیۆنگ خوێنی دەکوڵا لە توڕەییا...

چۆن کەسێک وا لە خوشکەکەی باوکی ڕۆحی ئەکات؟؟

"تەنها تۆ مەگری...خۆم قسەی لەگەڵا ئەکەم...ئێستاش دەی بڕۆرە ژوورەکەت خۆت ئەزانیت دەستکاریمان نەکردووە لەو کاتەوەی ڕۆشتویت".

تێیۆنگ وتی و بە زەردەخەنەوە سەیری جیونی کرد...

جیون سەری لەقاند و هەستا و ڕۆشت...

"سۆجون چۆن شتێکی وا ئەکات؟؟
تا باوکمی ڕازی کرد بۆ ئەوەی جیونی بەینێ هیچ شتێک نەما نەیکات".

تێمین وتی...

"نازانم...چۆن ئەتوانێ وا لە خوشکی من بکات؟؟؟".

تێیۆنگ وتی بە توڕەیی...

"ئێستا چی بکەین؟؟".

تێمین پرسیاری کرد...

"ئەچین بۆ لای...!!!
ئێستا!!!".

تێیۆنگ وتی...

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو؟؟

تەواو ئیتر بەڵێن ئەیەم ئیتر زوو زوو پارت دانێم بۆ ئەوەی زوو تەواوی بکەم🌚

لە هەڵەی ڕێنوسیم ببوورن...

ڤۆت و کۆمێنتتان بیر نەچێت...

خۆشمەوێن...

Continue Reading

You'll Also Like

134K 27.2K 80
Arc(9)-Arc(14)+Real World+Extra အာဏာရှင်ကုန်းvsနတ်ဘုရားရှို့
738 78 4
' تیشڪی ئەوین بەندەڪانی گرێبەستەڪە دەشڪێنێت! ' " یەک ملیار یۆرۆ؟! زۆر دڵنیایت ها؟ " Start: 1-8-2023 End: .... Written by: 88h_berry © هەموو مافەکانی...
232K 7.8K 41
After years of abuse Anastasia has shut herself within emotionless walls. Even if the physical and mental abuse have broken her to the high extent, h...
4.6M 123K 41
It was not an arranged marriage because an arranged marriage occurs when the third party decide something for you. It was not a love marriage either...