IDIOT K.TH/ K.J

By savin_jk

27.1K 3.2K 2.6K

شێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بوو... More

I : 1
I : 2
I : 3
I : 4
I : 5
I : 6
I : 7
I : 8
I : 9
I : 10
I : 11
I : 12
I : 13
I : 14
I : 16
I : 17
I : 18
I : 19
I : 20
IDIOT IS END

I : 15

1K 146 95
By savin_jk

.
.
.


: بەڕێزم بە کاش دەیدەی یاخود بە کریدی کارت

جێنی: بە کارت

: کەواتە فەرموو کۆدەکە لێبدە

جێنی: فەرموو

:سوپاس خاتوون

جێنی جلەکانی هەڵگرت و چووە دەرەوە لە دوکانەکە
تا ماوەیەک بە مۆڵەکەیا دەسوڕایەوە تا شتێک بەرچاوی بکەوێ و بیکڕێ

گەشتە لای دوکانێک تایبەت بوو بە جلی ئاهەنگ و بۆنەکان چاوی چووە سەر درێسێکی سەوزی کاڵ کە شانەکانی تەنها یەک تاڵ بوون و درێسەکە شێوەیەکی کورتی هەبوو کە تا سەر ڕان بوو
تا ماوەیەک بەو شێوەیە بە وردی سەیری ئەو درێسەی دەکرد چوو بووە ناو خەیاڵەکان لەگەڵی

تا بە دەنگی یەکێ لە کارمەندەکانی ئەو دووکانە ڕاچڵەکی

: خاتوون ... چۆن یارمەتیت بدەین

جێنی: ئا هیچ تەنها سەیرم کرد ... ببورن

: ئاساییە خاتون

سەری وەک ڕێزێک بۆ دانەواند و ڕۆیشت

جێنی: ئەلوو

یونا: ئەلوو جێنی تۆ باشیت چیتکرد نەهاتیتەوە

جێنی: من باشم وا هاتمەوە کەمێکی تر لە ماڵ دەبم

کۆتایی بە پەیوەندیەکە هێنا و بەڕێکەوت بۆ ماڵەوە

.
.

جێنی: هاتمەوە ...

یونا: وەرە خواردن ئامادەیە

لە چێشتخانەکەوە هاواری بۆ کرد

جێنی: واھ لەو بۆنە ... ئەوە بۆنی گۆشتە

یونا: ڕاستە ... من زۆرم ئامادە کردووە بۆ تۆو بەیبیەکەمان

یونا وتی بە دڵخۆشی

جێنی: ئۆھ سوپاس پورێ گیان

بە دەنگی مناڵەکە وتی وەک ئەوەی ئەو قسە بکات

جێنی: ئمــــم بەتامە ...

وتی کاتێک یەکێ لە پارچە گۆشتەکانی بەردەمی کردە دەمیەوە

یونا: ئەوەش برنج .. دەی دەبێ لەگەڵ برنج بیخۆیت

جێنی: سوپاس ... ئم دایکت و ئەوان چۆنن ... باشن

یونا: ئەوان زۆر باشن

جێنی: باشە ... من زۆر بیری باوکم ئەکەم نازانم کە لە کوێیە بەڵام هیوادارم باش بێت لە هەرکوێیەک بێت

یونا: نیگەران مەبە دڵنیام ئەو باشە ... ئا ئەوە دەنگی دەرگایە ... دەچم دەیکەمەوە

یونا چوو تا دەرگاکە بکاتەوە ... کاتێک دەرگاکەی کردەوە بینی پیاوێکە

: سڵاو خاتوون ئایا ماڵی کیم جێنیە

یونا: بەڵێ فەرموو

: هاتوم تا قسە لەگەڵ کیم جێنی بکەم ... من پاسەوانی بەڕێز کیمم    ٭باوکی جێنی٭  

جێنی: یونا .. چیبووە    ئەوە کێیە

: سڵاو خاتوون

جێنی: تۆ ... تۆ پاسەوانی باوکمی وانیە

: ڕاستە ... هاتوم بڵێم گەورەم داوای تۆ دەکات ئەو ئێستا حاڵی خراپە و لە نەخۆشخانەیە

جێنی: چی ... ئەوە تۆ باسی چیەکەیت .. ئەو باشە وانیە

یونا: گیانەکەم ئارامبە

جێنی فرمێسک بە چاوەکانی دەهاتنە خوارەوە و نەیتوانی خۆی ڕاگرێ خەریک بوو بکەوێ
یونا دەستی گرت تا نەکەوێ

جێنی: هەر ئێستا خۆم ئامادە دەکەم و دێم

جێنی بەپەلە چووە سەرەوە و چووە ژوورەکەی جانتا و چاکەتەکەی هێنا و هاتە خوارەوە

جێنی: ئامادەم با بڕۆین

یونا: ئاگاداری خۆتبە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

: بەخێربێی گەورەم ... ئەو داوای تۆ دەکات بەردەوام وە هیچ خواردنێک ناخوات

تایهیۆنگ: زۆرباشە ئێوە چاودێری شوێنەکە بکەن خۆم مامەڵەی لەگەڵەکەم

.
.
.

جیمین: لە کۆتاییا هاتی

تایهیۆنگ: پێم وابوو قسەی زۆرت هەیە بۆم هەر لەبەر ئەوە تۆم گەڕاندەوە ... بۆ کوێ ڕۆشتبویت ... پێت وابوو دەتوانی هەڵبێیت ...

بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکەرانە لێی پرسی

جیمین: چیتدەوێ ... ئەوەی دەتەوێ پێت نادەم

بە کەمێک توڕەییەوە وتی

تایهیۆنگ: زوو بڕیار مەدە ... نازانین داهاتوو چی پێیە بۆمان

جیمین: من هیچم نیە بە تۆی بدەم

تایهیۆنگ: واتا چۆن گیانی خۆت پێ گرنگ نیە

برۆیەکی لێ بەرز کردەوە

جیمین: هەرچیەک بکەم دڵنیام لەوەی تۆ دەمکوژی

تایهیۆنگ: ڕاستە .... واتا یانی ... بۆی چویت ... کوشتنی ئاسایی نا ... وات لێ ئەکەم بۆ پارویەک نان بپارێیتەوە لەملاو لا بۆ قومێک ئاو پیاو بکوژی
ئینجا دەستیشت نەکەوێ

ڕووی کردە پاسەوانەکانی و سەری بۆ لەقاندن



ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جێنی: باوکە تۆ باشیت ...

جێنی بە گریانەوە دەستەکانی باوکی گرتبوو لە کاتێکدا ئەو لە جێگادا کەوتبوو لە نەخۆشخانە

بەڕێز کیم باوکی جێنی بەزۆر دەیتوانی کەمێک قسە بکات

ب.ج: من باشم .. تۆ باشیت ... من لە بارەی تۆوە بیستم

بە پچڕ پچڕی قسەی بۆ دەکرا بەهۆی سیەکانی و ئەو کەمامەی ئۆکسجینەی بۆی دانرابوو

جێنی سەری بە ئەرێ جوڵاند

جێنی: من باشم باوکە لە هیچ شتێکم کەم نیە تۆ خەمت نەبێ ... باوکە تکایە زوو هەستەوە ناتوانم بەرگە بگرم بەو شێوەیە بتبینم ... من تەنها تۆم هەیە

توند چاوەکانی نوقاندبوو سەری کردبۆیە سەری دەستەکانی باوکی و دەگریا کاتێ ئەو قسانەی دەکرد

ب.ج: کچم ... هیچ کەس تا سەر ناژی ... هەمووان مردنێکمان هەیە ... ئەوەی منیش ئێستایە

جێنی: نەخێـر ... تکایە باوکە لەم کچەت مەبوورە ... من زۆر خراپ بووم تکایە باوکە با بە پەشیمانی نەژیم من چیبکەم ....

ب.ج: ئارامبە کچم ... من دەمێکە لە تۆ خۆشبووم دڵخۆشبووم نەبویتە هاوسەری ئەو پارکە ... دڵی مێردەکەت بە دەست بێنەوەو دڵخۆش بن ئەوە وا دەکات منیش لەسەرەوە نزاتان بۆ بکەم وە ئەوکات لێت خۆشەبم بە تەواوەتی گەر ئێوە پێکەوە بەختەوەر بن ... هەرچەندە ... دەمویست کچەزاکانم ببینم بەڵام دیارە قسمەت نیە

لە کۆتاییا بەڕێز کیمیش فرمێسک لە چاوەکانی هاتنە خوارەوە

جێنی: باوکە تکایە وا مەڵێ تۆ دەیبینی ... تکایە باوکە ئەوەم لەگەڵ مەکە من کەسم نیە

دەنگی ئامێری دڵەکە هات هێڵی دڵەکە بووە ڕاستەیەک کە ئاماژە بەوە دەکات کەسەکە مردووە

جێنی: باوکــــەەەە

هاواری جێنی ئەو قاوشەی پڕ کرد ... بە دوو پاسەوان گرتبوویان تا هیچ شتێک نەکات

.
.
.
.


after 1 day

: بە خۆتان خۆشبن خاتوون

: خۆتان خۆش بن

جێنی هیچی نەدەوت وەک ئەوەی مێشکی توشی بەستن بووبێ تەنها سەری بۆ هەمووان دادەنواند وەک ڕێزێک بۆ سەرەخۆشیەکانیان

یونا: بڕۆ پشوو بدە تۆ زۆر هیلاکی وا بڕوا مناڵەکەت لە دەست دەدەی هیچت نەخواردووە لە دوێنێوە

دووبارە بێدەنگ بوو هیچی نەوت

: جێنی

جێنی سەری هەڵبڕی تا بزانێ خاوەن ئەو دەنگە کێیە

ئەوە سوئا و جۆنگکوک بوون وەستابوون
سوئا باوەشی لە جێنی دا

سوئا: گیانەکەم تۆ باشیت ... بە خۆتان خۆشبن ... دەبێ زۆر ئازارت چەشتبێ ئای گیانەکەم ئەمە زۆرە بۆ تەمەنی تۆ

سوئا وتی کاتێ باوەشەکەی کۆتایی پێهێنابوو و دەستی بە قژی جێنیا ئەهێنا

جێنی دەستی کرد بە گریان

جێنی: ڕاستە بەینم لەگەڵ باوکم باش نەبوو بەڵام ئەو هەموو کەسم بوو ... من بە تەواوەتی بێکەس بووم نە باوکم نە تایهیۆنگ هیچیان نین

سوئا: وامەڵێ ئێمە چین لێرە تۆ ئێمەت هەیە

یونا: گەمژە من خوشکی تۆم

یونا وتی کاتێ ئەویش ئەگریا

جۆنگکوک: سەیرکە تۆ دوو خوشک و برایەکت هەیە

جێنی گریانی زیاتر کرد و سەری خستە سەر شانی سوئا
سوئاش باوەشی لێدا دواتر یونا باوەشی لێدا

جۆنگکوک: باوەشەکە خێزانیە منیش دەگرێتەوە وانیە..

.
.
.

لە پشت دەرگای پرسگەکەوە یەکێکیش هەبوو بە بێدەنگی فرمێسکی دەڕشت بۆ ئەو ئافرەتەی لە ژوورەوە دەگری بۆ بێکەسی خۆی ... دەیویست بچێتە لای و لە باوەشی بگرێ و سەری بخاتە سەر دڵی بەڵام بە خۆیی دەگوت جارێ زووە پێویستە زیاتر چاوەڕێی بکات

بۆ ساتێک دڵی کەوتە خوارەوە

: بەڕێز کیم ئەوە تۆی چیەکەی لێرە

بەهۆی ئەوەی دەرگا کراوەبوو ئەوانەی ژوورەوە گوێیان لێبوو

جێنی بە تێنەگەشتنەوە سەیری سوئا و جۆنگکوکی دەکرد
دەست بەجێ ڕایکردە دەرەوە بە هیوای ئەوەی پیاوە دڵ ساردەکەی بێت بەڵام کاتێ ڕۆیشتە دەرەوە ئەوی لێ نەمابوو تەنها ئەو پیاوەی لێبوو کە دەنگی هات

جێنی: بەڕێزم ئەوە تایهیۆنگ بوو لێرە

: بەڵێ ئەوبوو بەڵام نازانم چیبوو یەکسەر ڕۆیشت ئەو زۆر شڵەژابوو

جێنی: سوپاس

دوای ئەو قسەیە جێنی دەستی کرد بە گەڕان هەموو ئەو شوێنانەی ئەقڵی بۆی دەچوو لە تەواوی بیناکە دەگەڕا بەڵام لە هیچ لایەکەوە دیار نەبوو ...

تەواو هیلاک ببوو دەستی کردە سەر گەدەی کە ئەوەی نیشان دەدا ئازاری هەیە و بەردەوام هەناسەی قوڵی هەڵدەمژی

: جێنی تۆ بۆ کوێ ڕۆیشتی ئێمە هیلاک بووین ئەونەی دوات بکەوین

یونا لە دوایەوە بە هەناسە بڕکێوە دەرکەوت بێ ئاگا بوو لە حاڵی جێنی

دواتر سوئا و جۆنگکوک دەرکەوتن

جۆنگکوک تێبینی بارودۆخی جێنی کرد کە خەریکبوو دەکەوتە سەر ئەرزەکە
بەرەو ڕوی ڕای کرد .. پێش ئەوەی بکەوێ جۆنگکوک گرتیەوە

سوئا: جێنیی

یونا: جێنی

.
.
.
.






دکتۆر: بەهۆی خەمۆکی و کەمی خواردن لەو بارودۆخەیە ... ئەمجارە کۆرپەلەکەی ڕزگاری بوو بەڵام .. جاری داهاتوو ئەستەمە ... با دووربێ لە خەم خواردن و خواردنی ڕێک بێت ... بە هیوای سەلامەتی

جۆنگکوک: سوپاس

سوئا: ئازیزم من بڕیارێکم داوە

جۆنگکوک: چیبووە گیانەکەم

سوئا: من هەرگیز جێنی لێرە جێ ناهێڵم با ئیتر ئێمەش لە بوسان بژین من ناچمەوە سیۆل

جۆنگکوک: بەڵام ...

یونا: پێویست ناکا ئێوە ژیانتان تێک بدەن ... بەڕاستی سوپاس بەڵام ئاساییە من خۆم ئەتوانم ئاگام لێی بێ

سوئا: ئا نەخێر من دەمەوێ لێرە بم ... ئاھ

لە کۆتایی قسەکانی دەستی گرت بە سکیەوە کاتێک ئازارێک هات بۆ سکی

جۆنگکوک: سوئا ... باشە باشە تۆ وەرە دانیشە ... با لەوە زیاتر ماندوو نەبیت

سوئا: تەواو جۆنگکوک من باشم ئاساییە ئەم جۆرە ئازارانە دەڵێی یەکەم جارە

جۆنگکوک: ئای خوایە من ڕا نایەم

.
.
.
.



after 2 month

: ئاهھ جۆنگکوک ... تکایە جێم مەهێڵە ...

جۆنگکوک: ئارامبە ئازیزم من لاتم

دکتۆر: ژووری نەشتەرگەری ئامادەیە بیبەن


ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سڵاو 💋

وەیش شکوور پارتم دانا 😓

گایس نوسینی پارت زۆر قورس بووە بۆم یانی هیچ مەجالم نیە 💀 بە جدی سەختە 💔

دەی ڤۆت دڵەکانم ❤

ئینجا ئەوە بۆ ڤۆتی ئەوەی جۆنگکوک ناکەن بەخوای مەرجم داناوە تا جێبەجێی نەکەن نیە 😌

دەی بای





Continue Reading

You'll Also Like

68.5K 9.5K 13
وام دەزانی ھیوا لە چاوەکانتا بەدی دەکەم گەر سێری بکەم تەنھا وام دەزانی ✔️
21K 3K 28
• پارک جیمینی نەفرەتی ئەمانە ھەموو بە ھۆی تۆوەیە -ھھھھھ ، نەخێر ھۆکارەکان ھاتنتە بۆ ئێرە. • پیاوی بێھەست -کچی گەمژە • Category : { Romance , mayb...
84.2K 20.4K 62
💚❤ පෙරවදන් කුමකටද...... පසු වදනින් මුණගැසෙන තුරු.......❤💚 🆃︎🅷︎🅴︎ 🅸︎🅽︎🅵︎🅸︎🅽︎🅸︎🆃︎🆈︎...........❤️‍🔥❤️‍🔥
127K 12.3K 32
گەورەترین مافیا مایە پوچ ئەبێ بۆ ئەوەی مافیا یەکەی لەناو نە چێ لەگەڵ مافیای جیۆن ڕێکەوتن ئەکەن بە ھاوسەرگیری نێوان مناڵەکانیانـ..... شەڕکردن/ زۆ...