IDIOT K.TH/ K.J

By savin_jk

27.1K 3.2K 2.6K

شێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بوو... More

I : 1
I : 2
I : 3
I : 4
I : 5
I : 6
I : 7
I : 8
I : 9
I : 10
I : 11
I : 13
I : 14
I : 15
I : 16
I : 17
I : 18
I : 19
I : 20
IDIOT IS END

I : 12

1K 141 116
By savin_jk

.
.
.

قاچەکانی لە ترسا دەلەرزین و فرمێسک وەک ڕوبار لە چاوی دەتکا
بیرکردنەوەی لەوەی ڕابردووی ببێتە هۆی ئازار بۆ داهاتووی شێتی دەکرد
تەکسیەکی وەستاند و سەرکەوت ناونیشانەکەی پێدا
بەڕێکەوت بەرەو ئەوێ

گەشتە شوێنەکە هۆتێلێکی گەورە بوو بە هۆکارێک کەمێک چۆڵ دیاربوو ... پارەی تەکسیەکەی داو ڕۆشت

دووبارە هەمان ژمارە تەلەفونی کرد

: وەرە ژووری 333 ڕاستەوخۆ

جێنی: دەتەوێ چیبکەی ... ئەلوو ئەلوو ... نەفرەت

ڕۆشتە ژوورەوە چووە لای ئەو کارگوزارەی پرسگەکە تا بزانێ نهۆمی چەندە

جێنی: بێزەحمەت بەڕێزم ژووری ژمارە 333...!

کارگوزار: نهۆمی 15

سوپاسی کرد و ڕۆشتە بەرزکەرەوەکەوە نهۆمی پانزەی داگرت
ئێستا لە بەردەم ژوورەکەیە دوودڵە لەوەی بڕوات دەیەوێ بۆ دوا جار بیربکاتەوە ... چی ڕودەدات گەر بڕوات ژیانی سەراوژێر دەبێت یاخود بە پێچەوانەوە نەهامەتیەکانی ژیانی چارە دەکات
هەرچی بێت دەبێ تاقیبکاتەوە چی دەبێت ئەو وا بیردەکاتەوە
دەستی برد بۆ زەنگەکە تا لێی بدات بەڵام پێش ئەوە خۆی کرایەوە
تەنها کرایەوە .. کەس دیار نەبوو
بە هێمنی پاڵی بە دەرگاکەوە نا و چووە ژوورەوە
دەنگێک هات ڕایچڵەکاند

: دەرگاکە دابخە

بە هێمنی دەرگاکەی داخست

پیاوەکە پشتی لێی بوو بێگومان ئەو پیاوەش جگە لە جیمین کەسی تر نیە

جیمین: بە پێی خۆت دێیتە دۆزەخەکەت بەڵام بێگومان چیبکەی چارت نیە

بە زەردەخەنەیەکی گەڵتەپێکەر پێی ووت

جێنی قسەی بە زۆر بۆ دەکرا لە کاتێکدا فرمێسکەکانی بە بەردەوامی دەکەوتن ئەو دەیزانی کەوتۆتە چ بارودۆخێک بەڵام تازە خۆی بە ژیانی خۆی کرد

جێنی: تکایە چیت دەوێ لێم ... بۆچی ناتوانی واز لە ژیانم بهێنیت تۆ خۆت منت کردە ئەو بارودۆخە چەند جار بیڵێم تکایە ئیتر بوەستە پارک جیمین

جیمین بە توڕەیی قسەی کرد ددانەکانی لێک دەخشاند

جیمین: تازە درەنگە بۆ وازهێنان هەموو شتێک دەستی پێکردووە تۆ دەزانی بڕیارێک پارک جیمین بیدات دەبێ جێبەجێی بکرێ وانیە ... ژیانت لە ناو دەبەم بە هۆی ئێوە باوکم بێبەشی کردم لە لە هەموو پشکەکانی کۆمپانیا ... ھ هەر ئەونەی لێرە ڕۆشتیتە دەرەوە دووبارە وایدانێ بێکەس ماویتەتەوە

بە شێوەیەک قسەی دەکرد وەک ئەوەی هەر لە سەرەتاوە تاوانی ئەم نەبێ
تەنها بیرکردنەوە لەوەی گەر هەر لە سەرەتاوە جیمین ڕازی بوایە بە هاوسەرگیریەکە ئەوا ئێستا چی ڕویدەدا .. ئایا دڵخۆش دەبون ... یەکتریان خۆش دەویست ... تای هەر بارودۆخی باش دەبوو یان ژیانی بەڕێ دەکرد وەک شێتێک و بەبێ نازی دایک یاخود باوک یا خۆشەویستێک

جێنی: تۆ هەر لە سەرەتاوە منت بێکەس کرد ... بیرت چۆوە هاتم تا بپارێمەوە بمبەیتەوە لای خۆت وتم وا مەکە وتم شایەنی ئەوە نیم من تەنها تۆم خۆشویست بەڵێ لەوانەیە ڕۆژانێک ئازاری کەسێکم دابێ بەڵام هەمووی بۆ تۆ بوو هەمووی لەبەر ئەشقی تۆ بوو ... تۆ چیت کرد .. منت فرۆشت بە شێتێک دواتر نازانم خوا بەزەیی پێمدا هاتەوە وتی خۆشەویستی مناڵی جێی هێشت باوکی پشتی تێکرد با هاوسەرەکەشی وا نەبێ ... بێز لە خۆم دەکەمەوە دەزانی بۆ ... چونکە هێشتا هەستم بۆت ماوە بەدەست خۆم نیە تۆ یەکەم ئەشقی من بویت لەبیرکردنت هێندە ئاسان نیە ... بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە لێت خۆشبم و ڕاکەمەوە باوەشت ... هەرگیز ... تا هێزم هەبێت خۆشەویستی بە تایهیۆنگ ئەبەخشم ... دەزانی ئەو بە ڕابردووی من و تۆ دەزانێ دەزانی تەنها لەبەر چی هاتم تا ئێرە ... هەستم بە شەرم کرد بەرامبەری ئەو هەموو شتێکی لە بیرکرد کە بەرامبەری کردم من کچ نەبووم کاتێ هاوسەری ئەو بووم ... بەڵام ئەو وەک ئەوە ڕەفتاری کرد کە هیچ نەبووە ئەی کەواتە بۆ من بمەوێ ئازاری بدەم ئەوە کۆتا شتە بمەوێ بیری لێ بکەمەوە ... هەرگیز جارێکی تر مەیە سەر ڕێگامان گەر نا ئەمجارە خۆم بەدەستەکانی خۆم دەتکوژم

دوای قسەکانی بە دەستەکانی فرمێسکەکانی سڕی پشتی کردە جیمین تا بڕوات

جیمین: بوەستە ... پێت وایە بۆ ئەوە تۆم هێناوەتە ئێرە تا بنوزێیتەوەو بگریت تا دواتر هەڕەشەم لێ بکەیت کە هەرگیز گرنگی نادەم ... سەیرکە کچێ من تازە هیچم نیە لەدەستی بەم من دۆڕام بەڵام بە تەنها نا تۆش دەدۆڕێنم

بە زەردەخەنەیەکی لار بەرەو ڕووی ڕۆی جێنیش بەردەوام سەری بە نەخێر دەلەقاند تا پشتی بەر دەرگاکە کەوت

جێنی: د... دورکەوە ... چیەکەی

جیمین: دەبینی

دوای ئەو قسەیە جیمین هێرشی کردە سەر لێوی زۆر بە پیسی و دڕندانە لێوی ماچ دەکرد دواتر هاتە لای ملی سنگی و ملی کردە پەڵە ... ئەو مەبەستێکی هەبوو لەم کارە ... بێگومان لە ژێر هاوار و پاڕانەوەکانی جێنی گەر هەر کەسێک بیبینیایە بەزەی پیادەهاتەوەو خۆی نەدەگرت

جیمین دورکەوتەوە لێی

جیمین: وەک جاران نەماویت بەڵام هەر باش بوو سەرەڕای ئەوەی پەڵەی کۆنی پێوە بوو

بە زەردەخەنەیەکی قێزەون وتی و دورکەوتەوە

جێنی خۆی نەگرت و کەوتە ئەرز بە دەستی شوێن ماچەکانی دەسڕی و لە خۆی دەدا تا شوێنەوارەکانی لاچێ بەڵام وەک ئەوە نیە لابچێ بەوە
بەردەوام بوو لە گریان و لە خۆدان بە شێوەیەک دیاربوو خۆت نەدەگرت و لەگەڵی دەستت دەکردە گریان
ئەوە کەمێک هەستی جیمینی جوڵاند
بەڵام ڕاستەوخۆ خۆی لەو بیرکردنەوانە دەرباز کرد تا کاری تێ نەکات
دووبارە ڕوکەشە جدیەکەی پۆشی و بە توندی دەستی جێنی گرت و هەڵی ساندەوە

جیمین: کاتی پلانە گەورەکەمە

دەرگای ژوورەکەی کردەوە و جێنی برد لەگەڵ خۆی
جێنی وەک سەهۆڵ بەستبووی ئاگای لە خۆی نەبوو تەنها سەری نزم کردبوو دەڕۆیشت وەک بتێکی لێ هاتبوو

گەشتە بەردەم هۆتێلەکە و ڕۆژنامە نوس و پەیامنێرەکان گەیشتن
بەڵێ ئەوە پلانی جیمین بوو بەو کارە پیسەی بەرامبەری کردی تا ناوی بزڕێنێ و بەوەش بە دڵنیاییەوە ژیانی سەرەوژێر دەبێ
بێگومان ئەوەی ویستی بوو
وێنە لەسەر وێنەی جێنی و جیمین دەگیرا بە قێزەون و خراپ ناوی ڕۆی
جێنی تەنانەت ڕوی ئەوەی نەبوو سەری بەرز کاتەوە لە مێشکی ئەوە دەگوزەرا چۆن تای بیری لێئەکاتەوە و چۆن بۆی ڕون کاتەوە
جیمین جێنی کردە سەیارەکە و دواتر لە شوێنێک دوور لە چاوی هەموان دەیبەزاند لەسەر شەقامێکی چۆڵ و جێی هێشت

٭ت.ب/ نەک دەرەوەی شار هەر لە ناو شار دایبەزاند لەسەر شەقامێکی چۆڵ٭

بە هەنسکەوە بەسەر ئەو شەقامەدا ڕێی هیچی گرتە بەر نەیدەزانی بچێتە کوێ  قاچەکانی بەرەو ماڵی باوکیان برد سەری هەڵبڕی و سەیری کۆشکەکەی باوکی کرد چۆڵ دیار بوو هیچ پاسەوانێک شتێک دیار نەبوو
نزیکەی چارەگێک بەردەوام بوو لە دەرگادان بەڵام کەس نەیکردەوە هەر بۆیە ئەوێی جێهێشت نەیتوانی بچێتە ماڵەوە ڕوی ئەوەی نەبوو سەیری چاوی تای بکات هەر بۆیە چووە لای یونا زانی کە دایک و باوکیشی لە ماڵن بەڵام پێویستە بچێتە کوێ!!! کوێی هەیە!! ...
لە دەرگای ماڵی یونای دا دوای تۆزێک کردیەوە

کاتێ یونا ئەو پەشێویەی جێنی بینی زانی شتێک ڕوی داوە  خۆی هاتە دەرەوە و دوای خۆی کەمێک دەرگاکەی داخست

یونا: جێنی ئەوە چیبووە بۆ حاڵت وایە

جێنی: ی..یونا ئەتوانم بێمە ژوورەوە ناتوانم لێرە قسە بکەم

یونا: ئ ئا .. جێنی ببورە بۆ ئەوەی ئەیڵێم بەڵام ئێستا لە ژوورەوە شەڕێکی گەورە هەیە لەسەر براکەم هەر بۆیە ببورە ناتوانم بەو بارودۆخە تۆ ببەمە ژوورەوە

جێنی لە بێهیواییا سەری بە باشە جوڵاند و ڕۆی

لە دواوە یونا هاواری بۆ کرد

یونا: بەڕاستی بمبورە مەبەستم نەبوو وا بڕۆیت

جێنی هیچی نەوت و بەردەوام بوو لە ڕۆیشتن

jennie...

ئێستا بچمە کوێ ... ڕوو لە کوێ بکەم دڵنیام ئێستا تای هەواڵەکانی بینیووە ... بمبورە زۆر داوای لێبوردن ئەکەم تای بومە هۆی نەهامەتی بۆت جگە لە خەم هیچم پێ نەدایت داوای لێبوردن ئەکەم ... زەنگی تەلەفونەکەم بوو فرمێسکەکانم سڕی و سەیرم کرد
تای بوو ئێستا چی پێ بڵێم چۆن جوابی بدەمەوە
نەخێر ناتوانم جوابی بدەمەوە وازم لی هێنا ئەو هەر بەردەوام بوو لە تەلەفون کردن
ئێستا چیبکەم ... کوێ هەیە بچم
لە ناچاری تەلەفونەکەم هەڵگرت

تای: لە کوێی نەفرەتی لە کوێی هـــا

زۆر بە بەرزی هاواری کرد خەریکبوو گوێیەکانم کەڕ بن

جێنی: تای سوێندەخۆم من بێتاوانم هیچم نەکردووە تۆ شەرمەزار بکات ئەوە هەمووی پلانە

تای: وتم لە کوێی ...

دووبارە هاواری کرد

جێنی: نازانم سوێندەخۆم نازانم لەلای بینایەکم نوسراوە K&k

یەکسەر دایخستەوە بەسەرما
شوێنی وەستانی پاس نزیک بوو هەر بۆیە لەویا دانیشتم تا چاوەڕێی کەم
گرنگ نیە چیەکات و چی ئەڵێ من بێتاوانی خۆمی بۆ ئەسەلمێنم بە هەر ڕێگەیەک بێت

سەیارەیەک لەبەردەمم وەستا و سەرم هەڵبڕی و بینیم تایە
بەخێراییەکی زۆر و توڕەیی دابەزی و بەرەو ڕووم هات  قۆڵمی بە توندی گرت و هەڵیساندم

تای: سەرکەوە نەفرەتی ئەچینە دۆزەخەکەت ...


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


نیوو 😙

کیلەریشم پۆست کرد بۆتان 😊

ئینجا ڤۆت کۆمێنت گەر دەتانەوێ بەردەوام بم








Continue Reading

You'll Also Like

40.9K 5.6K 30
خۆشەویستی دوو دڵی بێ هەست و بوێر بۆ کەسانێکی لاواز ئەگۆڕێت جیۆن جونگکوک بەهێزترین مــافـیــا! داواکراو لە 27 وڵاتی جیهانەوە یـاری مــەرگ: دەست پێک:...
50.2K 9.7K 21
~هەندێ کات ژیان سەخت دەبێت، بەڵام ڕوبەڕووبونەوەی ئازار شایەنی هەوڵدانە ناڵاندن بەدەست هەموو جۆرە هەستەکان باشترە لە هەست پێنەکردن بە هیچیان~ Date sta...
7.6K 1.1K 10
تەنها دڵێکی نەرمی ئەویست لە دڵە بێ هەستەکەی تێبگات ئەو کوڕێکی خانەدانە تەنانەت نازانێ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا بکات start at/ fourth of December...
5.7K 1K 10
کلارا:من من هەموو شتێکم لە دەست دا جۆنکوک:من لێرەم ئەبم بە هەموو شتێکی تۆ