My feelings ✔︎

De shenebyshin

43.9K 5.8K 4K

بۆچی هەمیشە دڵم ئەشکێنی کە ئەشزانی زۆر ئاشقتم ؟ تکایە بە بینینی من دڵ تەنگ مەبە خۆت لێم دور مەکە ! دڵی تۆ ب... Mais

یەکەم خاڵی هەستەکانم
{{2}}
{{3}}
{{4}}
{{5}}
{{6}}
{{7}}
{{8}}
{{9}}
{{10}}
{{11}}
{{12}}
{{13}}
{{14}}
{{15}}
{{16}}
{{17}}
{{18}}
{{19}}
{{20}}
{{21}}
{{22}}
{{23}}
{{24}}
{{25}}
{{26}}
{{27}}

{{کۆتای }}

1.6K 179 303
De shenebyshin

پارتی کۆتای ڤۆت بکەن وە کۆمێنت و ڕای خۆتان بڵێن لەسەر چیرۆکەکە 😊❤



[ دوای شەش ساڵ ]

من ڕۆز'ی تەمەن 27 ساڵم وە خاوەن کاری خۆمم
بەڵێ من ئێستا پزیشکم ڕاستە لە زانکۆ و ئەو بەشەی کە لێی بووم وازم هێنا بەڵام شتانێک ڕویان دا منیان گەیان بەم ڕۆژە کە دڵنیام بەسەر کەس دا نە هاتون

لەو ڕۆژەوە کە تای ڕۆشتوە من نەم بینیوەتەوە بەتەواوی من 2 ساڵ 2 ساڵی تەواو بە دوای ئەودا گەرام لەهەمو شوێنێکی کۆریا بست بە بستی خاکەکەی ماڵ و خانو تەلار کۆمپانیا و نەخۆشخانە و هۆتێل بەڵام هیچ کەس نەبو بەناوی

" کیم تایهیۆنگ "

بەوەیا زانیم کە ئەو چی دی لە کۆریا ناژیەت و لەدەرەوەی کۆریایە بیرم ئەکردەوە چیبکەم
هەتاکو ڕۆژێک خۆم لە زانکۆ بینێەوەو خۆم ناو نوس کرد وە ئەو زانکۆیەی کە لە ڕابردودا لەگەڵ جیمین لێی بوین لی ڕۆشتم و چومە بەشێکی تر لەسەرەتاوە دەستم پێی کرد

وە دوای چوار ساڵ بوومە دکتۆر زۆر بە قورسی هەوڵم دا و کارم بۆی کرد وە لە کۆتایدا بە دەستم هێنا چونکە هۆکارێکم هەبوو بۆی بەڵام ماوەی ئەم چوار ساڵەش بۆ یەک دەقەش نەوەستام لە بیر کردنەوە لە تای و یادگاریەکانی

ڕۆژێک گوێ بیستی تای بووم لە ڕابردوو کە یارمەتی کەسە نەخۆشەکانی ئەدا بەبێ بەرامبەر لە تەلەفۆنەوە قسەی ئەکرد

وە ئێستاش کە بیری لێ ئەکەمەوە لەوە ئەترسم کە تای تەنها لەبەر ئەوەی کە نەخۆشبومە لەلام ماوەتەوە و یارمەتی داوم چونکە من بەراستی ئێستا ئاشقی ئەوم و بەردی ڕق و کینە لە دڵما نەماوە ئەو باشترین مرۆڤم بو بەڵام من بە گەمژەیم لە دەستم تای چی دەبوو گەر ڕۆژێک لە دوریشەوە ئەوم دیبا زۆر دەمێکە چاوەکانی لێوەکانی قژ و باڵای م نەدیوە زۆر دەمێکە گوێم لە دەنگی نەبوە

ئەگینا من هیچ لەو پلەیەدانەبووم کە ئەو یارمەتیم دا گەر بۆ کارێکی خێرخوازیش بێت من بەراستی زۆر کەسێکی خراپ بوومە خۆزگەیەکم هەیە ئەویش

خۆزگە ڕۆژێ تایم ئەبینیەوەو داوای لێ بوردنم لێی ئەکرد

ئەمرۆ یەکەم ڕۆژی بەهارە
ساڵی پار بەتەواوی ئاهەنگی دەرچونی زانکۆم کرد دڵ خۆشبوم کە ئەم ماوەیە بە تەوای لەگەڵ بەرێز کیم و خاتو کیم بووم ئەوان هیچ کات لێم دور نە کەوتونەتەوە دایکم خانوەکەی خۆمانی فرۆشت لەگەڵ من دەژیەت لەماڵەکەی من و تای ئێستا 5 مانگ تێپەریوە بەسەر ئاهەنگی دەرچونەکەم دا کار ئەکەم وە
ئەم شەو ئەبێت بمێنمەوە لە نەخۆشخانەو سرەی منە لە ئاگادار بونم لە نەخۆشەکان کاتژمێر ئەبوە 12 شەو
لە ژورەکەم دانیشتبوم قاوەم ئەخواردەوە و سەیری پشکنینی نە خۆشەکانم ئەکرد هەتاکو ڕاوەستام
بە بیستنی دەنگی ئامبوڵاسەکە
هاتمە دەرەوە لە ژورەکەم و خێرا چومە خوارەوە سەماعەی لێ دانی دڵەکەمم چاک ئەکرد و ئەم کردە گوێم تاکو خێرا پشکنین بۆ دڵی نەخۆشەکە بکەم کە توشی ڕوداو بوە
بەڵام
هەر کە چاوم بە نەخۆشەکە کەوت وەک بڵێیت
دڵم ڕاوەستاوە لە لێدان
چاوەکانم تەڵخ بون هەستم بە کۆبونەوەی فرمێسکەکانم کرد
ئەژنۆکانم ڕەق ببون وەک بڵێیت بە تەواوی شکاون

ئەوە تایهیۆنگی منە ؟!

چاوەکانت واڵا بکە
بەدەم مندا پێ بکەنە
ئەم دنیایه‌ بێ نازی تۆ هەمو ساتێکی مردنی منە ؟ تای
گەر دەنگێک لە تۆوە نەیە ئەی کێ نازی من هەڵەکێشێت ؟ تای

تای توشی ڕوداو ببو بە ئۆتۆمبێل په‌راسوو دەستی شکابون
خێرا بردمانە ژوری نەشتەر گەری هاورێ دکتۆرەکانم کە منیان وا بینی
نەیان هێشت بەژدار بم لە نەشتەر گەریەکەدا بەڵام من
هەر چوم و بەشداریم کرد

ئای ئەگەر ئەزانی چۆن چۆنای خۆم گرتبو لەو نەشتەرگەریەدا هەتاکو تەواو بو خۆم کۆنترۆڵ کردبو بەڵام چاوەکانم نا
ئەوان هەر بەردەوام بوون لە ڕژانی فرمێسکەکانم بەبێ ویستی من

دوای 5 کاتژمێر لە نەشتەر گەری زۆر سوپاس بۆ خودا توانیمان شکاوی پەراسوی چەپ و دەستی چاک بکەینەوەو بینێرینە ژورێک لەوێ لە ژێر چاودێری دا بێت هەتاکو بە هۆش خۆی دێتەوە

من بوومە دکتۆری ئەو چاودێری ئەوم ئەکرد
ئێستا کاتژمێر 5:00 بەیانیە ئاو م بۆی دانا
وردە وردە بەرەو لای ئەو چوم و لە تەنیشتی لە سەر چۆک دانیشتم ماسکەکەم هێشتا لە دەمم بو نەوەک هەڵسێت و من بناسێتەوە خۆر تازە هەڵ ئەهات تیشکی بەر ڕوخسارە پاک و جوانەکەی تای ئەکەوت
دەستەکانیم گرت و ڕێگەم دوبارە بە فرمێسکەکانم دا کە بێنە خوارەوە ئەوە بەراستی زۆر ناخۆش و پر ئازارە کاتێک ببینیت تاکە خۆشەویستی ژیانت لە بەردەمت خەریکە ئەمرێت و هەر ئەبێت خۆشت ڕزگاری بکەیت
دەستەکەی ترم پەرچەمە نەرمەکەیم هەڵدایەوەو هەستامەوە ماچیم کرد

ئەو خەوتبو وە ئەو بەنجە هەتاکو کاتژمێر 6:00
لەسەری ئەمایەوە
لێدانەکانی دڵیم ئەبینی و سوپاسی خودام ئەکرد

کە ئەو زۆر باشە و هێشتا دڵە جوان و نەرمەکەی لێ ئەیات سوری ڕۆشتنی خوێنی و دەمار و ئێسکەکانی
بەردەوام بووم لە سەیر کردنی هەتاکو یەکێک لە پەرستارەکان هات و داوای لێ کردم کە بچمە لای نەخۆشەکانی تر و دواتر پشو بدەم وە ئەو ئێستا پێویستی بە پشوە

دواتر پێکەوە ژورەکەی مان جێهێشت و منیش سەردانی هەمو نەخۆشەکانی بەشەکەم کرد و پشکنیمن دواتر کەمێک پشوم دا ئەبو بگەرێمەوە ماڵەوە بەڵام نە ڕۆشتم لە ئۆفیسەکەم جلی نوێ هەبون ئەوانەم کردە بەرم و بیرم ئەکردەوە  تای کەی هاتۆتەوە و ئەمانە چۆن ڕویان داوە مێشکم ئاڵۆز ببون

دواتر
گەرامەوەوە ژورەکەی تای چەند جارێک ویستم تێل بۆ خاتوو کیم و بەرێز کیم بکەم بەڵام دواتێ پەشیمان ئەبوومەوە با ئەوانیش نەکەمە دڵە ڕاوکێوە

ئێستا کاتژمێر 8:43 خولەکە

کاتێ چومە ژورەکەی تای ئەو بە هۆش خۆی هاتبۆیەوە ئاوەکەی تەواو ببو وە لێدانی دڵ و هەمو شتێکی مەزبوت بو هەر بە کردنەوای درگاکە ڕوی لە من کرد ئای چۆن ئاگر لە من بەر بوو ئه‌وه‌ چ سه‌یر كرنێكه‌ ؟!

ئەو چاوە ماندو شەکەتانەی پێستە سپی هەڵگەراوەکەی و بێهێزیەکەی دەستە ساردەکانی لێوه‌ وشكه‌كه‌ی وەک مردنێک بون بۆم ئەگەر بڵێم بەقەد نیا ئەوە هێشتا کەمە کە حەزم ئەکرد بچم و لە باوەشی بگرم بۆنی بکەم ئاخر شەش ساڵ زۆر زۆرە کە نەم دیوە و لە دوری ئەو بوومە ئەوە چ ویژدانێکە

وردە وردە بەرەو ڕوی ڕۆشتم سەیری بەڵگەنامەکانی و لێدانەکانی دڵیم ئەكرت من ماسکم بەستبو ئەو نەی ناسیمەوە وە ئێستا قژەکانیشم درێژ بونە من ئەڵێم نەی ناسیمەوە بەڵام ئەوە درۆیە ئەو منی ناسیە وە و بەو دەنگە لەرزۆکەی ناومی هێنا و وتی :

" چاوەکانت هەرگیز ناگۆرێن "

هەرچەند ویستم خۆم لە گێلی بدەم کە من ڕۆز نیم بەڵام تای بەو دەستە پڕ برین و لاوازیە ی ماسکەکەمی لابرد چاوەکانی پڕ بون منیش چاوەکانم پڕ بوون سەرم دانا

" ڕۆز ئەوە تۆیت ؟!

بە بیستنی دەنگی برۆکانم گرژ کردن و فرمێسکەکانم کەوتن سەرم نزم کردبو

" ئافەرین بویتەتە پزیشکێکی باش

' هیوادارم زو چاک ببیتەوە

وتم و سەرم هەڵبری یەکسەر ئەوێم جێ هێشت و ڕۆشتم لە دەرەوەی نە خۆشخانە دەسم کرد بە گریان نەرۆشتمەوە لای تای تاکو کات بو بە ئێوارە

کاتی ئەوە بو کە برۆمەوە ماڵەوە ئییتر ڕۆشتمەوە ماڵەوەو
گەرماوم کرد و نانی ئێوارەم خوارد دایکم چوبوە دەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێ لە هاورێکانی سەردەمی خۆی بۆ نانی ئێوارە بەتەنها نانم خوارد و مێزەکەشم پاک کردەوە ڕۆشتمە سەرەوەو لە سەر کورسی و مێزەکەم دانیشتم لاپتۆپەکەم پێ کرد و سەیری فایلی هەمو نەخۆشەکانم ئەکرد کە دکتۆر چۆی بۆمی ناردبو لە نەخۆشخانە تاکو گەشتمە سەر ئەوەی تای زۆر دڵ خۆشبوم کە ئەو زۆر باشە ئێستا وە بەرەو باشبون ئەروات قسەکەیم بیرکەوتەوە زەردەخەنەم ئەکرد هێشتاش دایک و باوکی ئاگادار نین ناشمەوێت بزانن ئەوان ئێستا وەک جاران کەسانی گەنج نین نەوەک لە خەما توشی شتێکی خراپ ببن با کە تای بە تەواوی چاک بۆیەوە پێیان بڵێت کارەکانمم تەواو کرد و نوستم

taehyung pove

هەناسەیەکی قوڵم هەڵ مژی و دابەزیم لە فرۆکەکەم ئەوە ماوەی شەش ساڵە ئێرەم جێ هێشتوە بە هەمو یادگاریەکانیەوە سیۆل ئەو شارەی ئەشقەکەمم لێی بە جێ هێشت ئەگەرام بەناو شەقام و کۆڵان و ڕوباری هاندا لەگەڵ شۆفێرەکەم
بەڵام کەلە ڕەقیم کرد و کاتێک گەشتتنە ڕوباری هان داوام لێ کرد کە خۆم بمێنمەوە بە تەنها و ئۆتۆمبێلەکەم لێ بوخرم بەڵام ئەوەبو توشی ڕوداو بووم هیچ ئاگام لە خۆم نەما کە چی ڕویدا هەتاکو ئەو بەیانیەی کە دکتۆرە کەم دی

ئای چاوەکانی ڕۆشتنی بۆنی چەند بە ڕۆز ئەکات وەک بڵێی بەراستی ئەو بێ نەمە توانی چاوەکانی زۆر ببینم هەتاکو خۆی سەیری کرد نەمەتوانی قسە بکەم بەڵام نازانم بۆ لەو کاتەی ئەو چاوە ئاڵ و گەشانەی ئەوم دی دەنگم کرایەوە بەراستی ئەوە ڕۆزە بەڵام بە جلی دکتۆریەوە ؟!

چەند لێی دێت بەراستی ئەو ئێستا دکتۆرێکی گەورەو شارەزایە بەڵێ ئەو لە دوری من زۆر بەباشی سەرکەوتو بوە جوان بوە قژە کورتەکەی درێژ بۆتەوە ئەو ئێستا بەراستی کەسێکی ترە لەوانەیە چیتر منیش نەناسێت و نەیەوێت دەنگم کرایەوەو قسەم کرد

یەکسەر ڕوی کردە من لە نزیکم بو دەستەکانم ئاراستەی ماسکەکەی کرد کە بە تەواوی دڵنیابومەوە کە ئەوە ئەوە

بەڵام ئەویش ئەگری منیش ئەگریم بە دوبارە بینینەوەی ئەوە چ حەزرەتێکە دوبارە ئەوم بینێەوە وەک ئەو کاتسی کە زوڵەیخا لەدوای تەمەنێکی دورودرێژ یوسفی بینی وەک یەکەم بینینی جاک و ڕۆز ڕۆمیۆ و جولێت
ئای ئەو ئاگرەی دڵم کوژایەوە چاوەروانیم خۆشەویستیم بۆ ئەو دەستی پێ کردەوە وام ئەزانی کە مردوە و لە دڵم دا ناشتومە بەڵام بەراستی ئەوە زیندوبۆتەوە من چۆن بتوانم لەبیرت بکەم کاتێک تۆ دڵ و مێشکت داگیر کردوم ؟!

زۆر جار بە هەبونی کەسێک یان لە دەست دانی کەسێک ئاسوودەی سەراپای ژیانت ئەگرێت ئێستا منیش ئاسوودەم بە دوبارە بینینەوەی ئەو زۆر قسە هەیە بۆ وتن بەڵام لەوانەیە کاتی نەبێت ئێستا

هیوای زو چاک بوونەوەی بۆم خواست و زو ڕۆشت دڵنیام کە ئەو ئێستا ئەگریەت لە دەرەوە وەک ئەو ڕۆژەی جێم هێشت بم بورە ڕۆز

ژورەکەی من بەشێکی شوشە بو بەتەواوەتی دەرەوەم دەبینی کات ئەهات و ئەچو ڕۆزم لەوێوە نە ئەبتنی هەتاکو ئێوارەکەی کە لە سوچێکەوە ئەوم بینی سەیری فایلی نەخۆشەکانی ئەکرد بە تەرکیزەوە دڵ خۆشبوم کە لەهەمان ئەو نەخۆشخانەیەم کە ئەوی لێیە بەڵام کێ ناڵێت ئەو ئێستا چەند دڵ تەنگە بە بی نی نی من لەوانەیە کەسێکی تر لە دڵیا بێت یان خۆشەویستی هەبێت


یەکێک لە پەرستارەکان هات و دەرزی خەوتنی پێم دا چونکە هیچ ئاگام لە خۆم نەما و نووستم

( کات پێش خستن )

ئەمرۆ بۆتەتە 4 حەفتە کە تای لێرەیە ئەو بەباشی چاک بۆتەوە پەراسوەکانی هیچ کێشەیەکیان نیە وە دەستی ئێستا ئەتوانێت بروات و وەک کەسێکی زۆر تەندروستی لێ هاتوە بە تەوای ئەم 4 حەفتەیە من ئاگا داری ئەو بووم بەبێ ئەوەی یەک دەقەش قسە بکەین یان باسی ڕابردوو بکەین تەنها و تەنها سەیری یەکمان ئەکرد ئەو هی من من هی ئەو وە سڵاو کردنیش ئەو جار جارە دوای ئەکرد کە بیبەمە باخچەکە ئەم برد یان خۆی پرسیاری لێم ئەکرد دەربارەی دایکم و وە خێزانی خۆی

داوای کرد کە بانگی خێزانەکەی بکەم منیش وام کرد ئەوان نەیان زانی کە زۆر دەمێکە لێرەیە تاکو هیچ یان لێ بەسەر نەیەت وە ئەمرۆ تای ئەروات لە نەخۆشخانەو ئەچێتەوە بۆ ماڵی دایک و باوکی ئێمەش ئەچین بۆ ئەوێ چونکە ئێمە هێشتا هاوسەری یەکین و جیا نەبوینەتەوە

( ماڵی بەرێز کیم و خاتو کیم )

تای لەسەر یەکێک لە قەنەفەکان جێگای بۆ ئامادە کرابو یارمەتیم دا هەتاکو دانیشت لەبەر قۆڵی
ئێستا بەتەواوی هەمو ئەوانەی نەخۆشخانەش بەوە دەزانن کە من و تای هاوسەرین بۆیە بۆماوەی 5 ڕۆژ مۆڵەتیان پێم دا کە لەلای بم

من ئێستا ئەتوانم بۆ ماوەی 5 ڕۆژ ئاگام لە تای بێت و لە تەندروستی و هەمو شتێکی

ئەوە هەستێکی ناخۆشە کە دڵ تەنگ بیت و خۆت دڵ خۆش دەرخەیت لەبەر ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت ڕاستە سەرەتا ڕقم لێی بوو بەڵام بەراستی ئێستا ئاشقیم پێکەنینی درۆ ئەم ماوەیە زۆر دوبارە ئەبۆیەوە لەوانەیە ئەم شەش ساڵە ئەویش کەسێک هەبێت کە خۆشی ویستبێت و بیەوێت لەلای بێت ئەوە دڵ تەنگم ئەکات بەبەردەوامی بیری لێ ئەکەمەوە

تای هەمو برینەکانی تەواو بون مۆڵەتەکەم تەواو بوو بەڵێ ئەم 5 ڕۆژەش  ڕۆشت من زۆر بە باشی ئاگاداری ئەو بوو لەهەمو دەقەو ساتێک دا بەتەنها جێم نە هێشت بەڵام ئەو چیتر وەک پێشتر نیە پێم وا نیە چیتر هەستی بۆ من هەبێت لەوانەیە ئییتر کەسێکی تری خۆش ڕۆژەسەیری چاوەکانم ناکا قسەش ناکەین

ئەمرۆ ڕۆژی 7 تەمە دوێنێ تایهیۆنگم نەبینی وە نەش چوم بۆ کار بەڵکو ڕۆشتم پارێزەرەکەمم دی و هەمو شتێکم بۆی باس کرد کاخەزی جیابوونەوەی بۆم ئامادە کرد و ڕۆشتم لەلای باشە ئەگەر ئەمە بکەم چی ڕو ئەدات !؟

پرسیارم لە خۆم ئەکرد کاتێک هاتمە دەرەوە لە شوێنی پارێزەرەکەم  سەیری کاخەزەکانم کرد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی باشە ئەزانی چی ڕو ئەدات ؟!

تای دڵ خۆشەبێت خۆ ئیتر ئەو منی ناوێت
لەوانەیە خۆشەویستێکی نوێی هەبێ
لەدوری من دڵ خۆشەبێت منیش بەردەوام ئەبم لەسەر کارەکەم

ئەوە وەک مردنی منە بە هێواشی
بینی ئەو لەگەڵ کەسێک جگە لە من
بەراستی من دێوانەی ئەوە بووم
تای تۆ دەریایەکی کە منی تێدا نقووم بووم
چاوەکانت دەریایەکن کەمن تێ یدا ماسیەکی بێ ناز و بێ ماڵ و کەسم
لەوانەیە ئێمە هەرگیز نەگەرێینەوە بۆ ڕابردوو
نەبینە هاورێ نەبینە خۆشەویست و خێزانی مناڵێک
ئەمە مردنی منە بە هێمنانە

ڕۆژی دوارت

ڕۆشتم تێلم بۆ ماڵی بەرێز کیم کرد چونکە من ژمارەکەمم گۆری بوو هی تایهیۆنگ 'یشم نەدەزانی خاتو کیم جوابی منی داوە دوای سڵاو کردن داوام کرد کە تای ببینم و قسەی لەگەڵ بکەم ئەگەر کاتی هەبێ دوای پرسینی باری تەندروستی  داوام کرد کە بیبینم لە شوێنێک

ڕازی بو پێکەوە یەک مان دەبینی لە کافێیەک بەڵام ڕەتی کردەوە و داوای ئەو گردەڵانە بەرزەی کرد کە پێشتر ئەچو بۆ ئەوێ ڕازی بووم

کاتێک کەمن ڕۆشتم ئەو لەوێ بو زووتر چوبو لەوێ چاوەرێی ئەکردم بە جلێکی سەرتاپا ڕەشەوە

منیش بە جلێکی سادەوە


Taehyung pove

دڵ خۆشم بە نزیک بوونەوەم لە ڕۆز
هەست بەو گەرمیەی ناخم ئەکەم کە زۆر دەمێکە بەفر و باران و سەرما سەرتاپای گرتوە
ڕۆژ بە ڕۆژ حەزم ئەکرد نەخۆشتر بم و چاک نەبمەوە تاکو ئەوم لەلابێ و گرنگیم پێ بدات

زۆر جوان بوە زۆر زیرەکە زۆت میهرەبانە
  هیچ ڕۆزەکەی ڕابردو نیە ئەترسم لە چاوەکانی کە پێی من بخنکێنێ چونکە من نەتوانم سەیری ئەو چاوانەکەم لەدوای ئەو ڕۆژەوە کە بومە هۆی سوربوونەوەو گریانی نەفرەت لە منی خراپ ئەویش سەیرم ناکات وەک بڵێیت شەرم ئەکات

ئەمە ماوەیە ئەوەنە بە خۆشی ژیام کە وەک ئەوە وایە شەش ساڵەکەی تەمەنم لە دوری ڕۆز بەهەدەر داوە خۆزگە ئەوەنە کەلە ڕەق و خراپ نەبومایە لەلای بمێنمایەوە پێکەوە بوینایە کێشە نیە ئەگەر ئەو منیشی خۆشنەویستایە چونکە خۆشەویستی من بەس بوو بۆ ئێمە ئەوم دڵ خۆش ئەکرد

ئێسا بە تەواوی کێشەم نیە چیتر ڕۆزم لەلا نیە وە زۆر بیری ئەکەم
ئەم ڕۆ لێرە نیە و نەم دیوە زۆر حەزەکەم کە بیبینم بەڵام لەوانەیە ڕۆشتبێت و چیتر نەگەرێتەوە  زۆر خەفەت لەوە ئە خۆم

لەکۆتایا خۆر لە من ئاوا بوو هەڵات ڕۆژێکی نوێ هات و تیشکی دایەوە بەسەر گوڵە پەمەیە گێڵاسەکانی باخچەکەمان

خۆم ئامادە کرد و ویستم بچمە دەرەوە بەڵام تێل هات ویستم برۆم هەڵی گرم بەڵام دایکم هەلی گرت ئاه ' ئەوە دەنگی ڕۆزە بۆ ئاوا دەنگی قورسە گوێم گرتبو کە قسەی لەگەڵ دایکم ئەکرد چەند شیرینە دەنگێکی ئەوەنە تایبەتی هەیە بەڵام هەست ئەکەم بە خەمباری قسە ئەکا زۆر دڵ خۆش بووم کە داوای کرد لەگەڵ من قسە بکات

چی ؟! داوا ئەکات من ببینێت ؟؟! کارێکی گرنگ ؟؟!

زو خۆم گەیاندە ئەو شوێنەی کە داوام لێی کرد چونکە نەم ویست وەک کۆتا جار لە کافێ بین

لە ڕێگەی بیستنی شوێن پێکانی کەبەسەر  گەڵاکاندا ئەرۆشت زانیم کە لێرەیە ئاورم نە دایەوە و وتم :-

" بۆنی هەناسەت نەگۆراوە ڕۆز
' سڵاو تایهیۆنگ
" بەخێربێیت

وتم و ڕێک بە تیژی و بە ڕونی سەیری ناو چاویم کرد

' لە شوێنێکەوە دابنیشین ؟!
" بەڵێ وەرە ئێرە

بەلگەنامەکانم لەناو جانتاکەم دا دانابوون
چەند خولەکێک سەیری ئەو دیمەنەمان ئەکرد بەبێ دەنگی و دواتر من هەناسەیەکی قوڵم هەڵ مژی و دەسم کرد بە قسە کرد لەگەڵی

' تای ماوەیەکی زۆرە تۆم نەدی بوو
" ڕۆز ؟!
' تکایە قسەکانم مەبرە ئەمەوێت ئەو ئازارەی ناو دڵم و سەر شانم لابەم تەنها گوێ بگرە بۆم و بەس

تای سەری لەقان و سەیری کردم و گوێی گرتبوو بۆم

' ئەوە شەش ساڵ پێش ئێستایە کە ئەبوو بم وتیایە
وەڵامی خۆم بۆتۆ چونکە تۆ ئەو ڕۆژە نەو هێشت کە قسەی ناخم بکەم سەرەتا داوای لێ بووردن بۆ گەورەترین شت تاکو بچوک ترین شتم ئەکەم بۆ هەر دڵ شکانێ یان ئازارێک یان خەمێک کە بەهۆی منەوە توش بووبێت وە سوپاست ئەکەم بۆ باجەکەی کەبە زیایوە داومە
ئەزانم ئەگەر تۆنە بوویتایە من نەمەتوانی لەو دەردە نەجات ببم و تەندروست بم بە هۆی پشتگیریەکانتەوە وە دڵ سۆزیت و خۆشەویستیت من توانیم زاڵ بم بەسەر ئەو نە خۆشیە دا و بگەمە ئەم ڕۆژە بەڵام تۆ بە جێ هێ شتنی من منت کردە چاڵێکی قوڵ ترەوە کە هێشتاش نەم توانیوە لێی دەرباز ببم
' ئاسایە چونکە شایەنمە '

سەیری چاوەکانی تایم کرد و وتم

~ تای دڵ خۆشیت بە دور کەوتنەوەت لەمن ئەزانم
ئەزانم کە ئێستا کەسێکی زۆر بە شانس و دڵ خۆش وە جوانتر لە من باشتر لە من ئاسمانی دڵتی گرتوەو بۆتەتە خاوەنی تۆ ...!

~ تای ئێستا دڵ خۆشیت ئەزانم چیتر دڵ تەنگ نابیت ...!

~ تای ئێستا دڵ خۆشیت ئەزانم هەمو ڕۆژێک بە دەنگی خۆشەویستەکەت هەڵەسیت و ماچت ئەکا و ئەڵێ بەیانیت باش خۆشەویستم ...!

~ تای ئێستا دڵ خۆشیت ئەزانم کە تامی ئەو خواردنانە ئەکەیت کە خۆشەویستەکه‌ت بۆتی دروست ئەکات و من نەم
توانی بۆتی دروست بکەم ...!

~ تای ئێستا دڵ خۆشیت چونکە کەسێک هەیە کە تۆی خۆشەوێت زۆر زۆتر لە من و ئاشقتە ...!

برۆ تای برۆ

نازانم بۆ بە بیستنی ئەوە فرمێسکە ساردەکانم بە هەردو چاوم دا هاتنە خوارەوە

برۆ و دڵ خۆشبە بم بورە کە من دڵ خۆشتم نە کرد

بەڵگەنامەکانم دەر کرد و پێیم دان واژوشم کردبوون
پاشان وتم :

' برۆ و ئازاد بە دڵ خۆشبە لە دوری من لەگەڵ خۆشەویستە نوێکەت

ویستم برۆم بەڵام تای توند توند دەستەکانمی گرتبوو
ڕای کێشام بۆ ئامێزی خۆی
توند توند لە ئامێزی گرتبووم
نەم توانی خۆم بگرم بە هەمو هێزی خۆم هاوارم کرد و گریام و له‌باوه‌شم كرده‌وه‌ ئەویش وەک من گریا
ئەوەنە گریام لە باوەشیا کە هەرچی ئازاری ئەم ساڵانەیە لە دڵم دا بوون بەو گریانە ڕۆشتن دڵم ئیسراحەتی کرد هەستم بە سووک بونی سنگم ئەکرد
تای زۆر بە خراپی لەباوەشم دا گریا
ئەوەنە بە توندی باوەشم لێی دابوو وەک بڵێیت لێم ئەبەن
ئەم زانی کە ئەمە دوا دیدارمانە تخوا با هیچم لە بیر نەچێت
ورچە نەرمەکەم شانە پانەکانیم تەر کرد بە فرمێسکەکانم
نزیکەی 15 خولەک زیاتر وا بووین دواتر من بە زۆر خۆم لێی دور خستەوە بەڵام تای بە هەردو دەستی سەرکوڵمەکانی گرتبووم و

یەکەم ماچی منی کرد

ئەفسوناویە

" چۆن ئەهێڵم برۆیت ڕۆز من ئاشقی تۆم چۆن ئەهێڵم برۆیت ؟!

ئەو هێشتاش منی خۆشەوێت ؟! ئەتوانم بڵێم ئەوە خۆشترین ڕستەی ژیانم بوو کە بیستبێتم

' تای ئەڵێیت چی ؟
" من ئاشقتم کیم ڕۆز هەرگیز هەرگیز لێت جیانابمەوە
' تای من ببورە
" بۆچی بت بورم ڕۆزم ئەبێت تۆ من ببوریت
' تای تۆم زۆر خۆشەوێت زۆر زۆر
" من ئاشقتم ڕۆز بە شێتانەی ئاشقتم

دوبارە فرمێسکی خۆشی ڕێی گرتە بەر تایهیۆنگم لە ئامێز گرتبوو زۆر بە توندی و ئەگریام ئەویش

" ڕۆز بم بورە کە تۆم خەمبار کرد و لەتۆ دور کەوتمەوە
' بێ دەنگ بە قسەی وا مەکە من تۆم دەمێکە بوریوە ئەشقەکەم
" من ئەمرم بۆتۆ ڕۆز ناژیم بەبێ تۆ ئەو شەش ساڵەم بە مردن بەسەر بردوە
' باسی مەکە ئیتر ئێمە پێکەوەین هەرگیز جێت نە هێڵم بەڵێن بێت
" بەڵێن بێت منیش کیم ڕۆزم هەرگیز جێت ناهێڵم

تای دوبارە ماچی نێچاوانمی کرد و لە ئامێزی گرتم

ئەوە خۆشترین ڕۆژی ژیانم بوو پێکەوە بەڵگە نامەکانیشمان سوتاند و ئێوارە پێکەوە نان مان خوارد لە ڕێستۆرانتێک

کەس نیە بەقەد من دڵ خۆش و بەختەوەر بێت لە کۆتایا بە ئەشقەکەم گەشتمەوە

ئەو ئێوارەیە بە دڵ خۆشی بەسەرمان برد شەو تا درەنگ پێکەوە بوین تاکو کاتژمێر 12:00 هەر پیاسەمان ئەکرد و قسەمان ئەکرد وێنەمان ئەگرت شتمان ئەخوارد دەستی یەکمان گرتبوو ئەوەنە شەوێکی خۆش و ڕۆژێکی خۆشبوو حەزم نە ئەکرد کە کات تەواو ببێت ئەمەویست کات ڕابوەستێت و ئێمە هەر پێکەوە بین

تای منی گەیاندەوە ماڵەوەو خۆشی ڕۆشتەوە ماڵی خۆیان
زۆر ماندوبووم دایکم هەستی کرد کە چەند دڵ خۆشم پێ ئەکەنی بەرومدا وتی هۆکاری دڵ خۆشیت چیە ؟! منیش وتم جارێ زوە پێتی ئەڵێم بەڵێن بێت

ڕام کرد ئەژورەکەم دوای گەرماو کردن و قسە کردن بە نامە لەگەڵ تای خەوتم

بەیانی زو ڕۆشتمە ئییش و کاتم نەبوو بچمە سەر مۆبەکەم هەتاکو کاتژمێر 5:30 کە کارم تەوا کردبوو خۆم گۆری و ڕۆشتم تای نامەو تێلی زۆر بۆم کردبوو تەنانەت وێنەیەکی خۆشی ناردبوو

" بەیانیت باش نانت خواردوە ڕۆز ؟ (7:34)
" ڕۆز لە کاری ئێستا ؟! ( 8:20)
" ڕۆز زۆر بیر ئەکەم بەبەردەوامی بیرت ئەکەم (9:45)
" ڕۆز ڕۆز کەی ئەتوانم بوبینم ؟! (10:55)
" ڕۆز نانی نیوەرۆ بخۆ و تەندروست بیت (12:00)
" ڕۆز بەناشی کار بکە بەڵام خۆت ماندو نەکەیت زۆر (2:30)
" پێت جوانە ئەم سێلکایە ؟! نەم زانی کامەت بۆبنێرم بۆیە هەمویم بۆت نارد (3:38)

" هێشتا کاتت نیە تێل بکەین ؟! ( 4:15)

جوابیم دایەوە زۆر تورە ببو وتی خەمی تۆمە ئەو هەمو نامەیەم بۆت ناردوە و تێلم کردوە
بەڵام بۆیم ڕون کردەوە کە هاوسەرەکەی دکتۆرەو کارەکەی قورسە بۆیە هێمن بویەوەو داوای کرد کە ئەم ئێوارەیەش پێکەوە نان بخۆین لە شوێنێک منیش ڕازی بووم شوێنێکمان دیاری کرد

بەڵام من سەرەتا ڕۆشتمە ماڵەوەو گەرماوم کرد و خۆم گۆری
درێسێکی سپیم پۆشی بەم بەهارە زۆر جوان و ئاسودەیە

پاشان ڕۆشتم ئەویش هات زوو
نان مان خوارد کاتژمێر 6:20 خولەک بوو
لەکاتی نان خواردنەکەدا بەبەردەوامی سەیری ئەوم ئەکرد کە چەند بە جوانی نان ئەخوات مۆبەکەم دەرهێناو وێنه‌ یەکیم گرت

" وێنەت گرتم ؟
' ئا بەڵێ زۆر جوانە ههههه
" نیشانم بدە

( وێنەکەی )

" لەکاتی نان خواردن ئای ئەوە جوانە ؟!
' من پێم جوانە کێشەت چیە
" هههه نانا کێشەم نیە , ئەمرۆ زۆر ماندوو بویت ؟!
' نا ماندونەبووم ئەوە کاری منە دڵ خۆشم
" زۆر باشە من شانازیت پێوە ئەکەم

تای ئەوەی بە زەردەخەنە کیوتەکەیەوە وت

' سوپاست ئەکەم منیش زۆر شانازیت پێوە ئەکەم کیم تایهیۆنگ

دوای ئەوەی نان مان خوارد پێکەوە ڕۆشتین و پیاسەمان ئەکرد
قسە مان ئەکرد و پێ ئەکەنین زۆر دڵ خۆشبووین شەوێکی پر لە ئارامی و جوانی و خۆشی بوو لەگەڵ ئەوا

' تای کەت درەنگی کردوە

سەیری کاتژمێرەکەم کرد و وتم

" چەنە ؟
11:30  '
" کەواتە کاتیەتی ؟!
' کاتی چی ؟!
" تۆ قسە مەکە تەنها لەگەڵما وەرە ئەچینە شوێنێک

هیچ قسەم نەکرد تای دەستی گرتمو پێکەوە ڕۆشتین

' کۆمپانیاکەت ؟! بۆچی ئێمە لێرەین ؟!
" ڕۆز ئەی نەم وت تۆ قسە مەکە
' ئێ باشە دەی

پێکەوە چوینە ژورەوە و ڕۆشتینە ناو ئەسان سۆرەکەوە
بۆ کۆتا نهۆمی سەرەوە ( سەربان )

پێکەوە ڕۆشتینە سەربانی کۆمپانیاکەی تای

' ئێ تای ؟!
" ڕۆز وەرە ئێرە

ڕیشتم بەرەو لای

" ڕۆز سەیری ئەو باڵەخانەی بەرامبەرمان بکە
' باشە

بەبەردەوامی سەیرم ئەکرد بەڵام هیچ نەبوو

' چی لەوێ هەیە تای
" ئێستا کاتژمێر 12:00 شەوە

ئەو کاتەی لە تای وتی ئێستا کاتژمێر 12:00 شەوە
لە ناکاوێک دا گڵۆپەکانی ئەو باڵەخانەیە لە شوێوەی دڵێک دا هەڵ بوون


' تای ئەوەت بینی ؟! چەن جوانە

وتم و سەیری دیمەنەکەم ئەکرد

" ههه بەڵێ ئەوە بۆتۆیە ڕۆز
' بۆ من ؟!
" بەڵێ
' خەریکی چیت تۆ ؟!

هەر کە من وام وت ئەویش کەوتە سەر چۆک

' تای چی ئەکەیت ؟!

لەو کاتەدا یەکێک لە کارمەندەکان هات بە گوڵێکی سورەوە
گوڵەکەی پێم دا

وە تای لە گیرفانی دا بۆکسێکی دەر کرد کە ئەنگوستیلەیەکی زۆر جوانی تیابوو


" ڕۆز ؟! ڕازی ئەبیت دوبارە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ منا بکەیت دوبارە ببیتەوە بە کیم ڕۆز ؟!
' تای بەڵام خۆ ئێمە جیا نەبوینەتەوە
" دەزانم بسڵام دەمەوێت ژیانێکی نوێ بژین وە ئاهەنگی هاوسەرگیریشمان نوێ بکەینەوە
' بەڵێ'ه بەڵێ ڕازیم ئەمەوێت بۆ هەمیشە ببمە کیم ڕۆز

تای زۆر بە گەورەی و دڵ خۆشیەوە زەردەخەنەی کرد منیش بەهەمان شێوە وە ئەنگوستیلەکەی کردە دەستم

ڕێک لە ئامێزم گرت ئەویش زۆر بە توندی
لە ئامێزم گرت
لێی دورکەوتمەوەو ڕێک ماچی سەرکوڵمیم کرد

تای تۆزێ شۆک بوو بەڵام هیچ خۆی تێک نەدا و وتی :

" ڕۆز ؟!

کە ئاوروم بۆی دایەوە ئەویش ماچی کردم و دوبارە لە ئامێزی گرتم
سەرم لەسەر شانی بوو بۆخۆمان سەیری ئەو دیمەنەمان ئەکرد
دڵەکە هەڵ ئەو و ئەکوژایەوە بەبەردەوامی

' تای تۆم زۆر خۆشەوێت زۆر زۆر
" منیش تۆم زۆر خۆشەوێت ڕۆزم
' بەڵام من زۆر تر
" ها بەچیا ئەزانیت ؟!
' چونکە هەرگیز لەو بروایە نەدابووم کە تۆم خۆشبوێت بۆیە
سوپاس بۆ بونت و بۆ هەمو شتێک
" نا سوپاسی من مەکە ئەبێت من سوپاست بکەم کە هەلێکی گەورەت پێم بەخشی و هەستەکانت بۆم دەر خست ئەگینا هەرگیز نە ئەبوومە خاوەنی تۆ و بەبێ تۆ لە تەنهایدا ئەمردم بۆەیە زۆر خۆشمەوێیت
' منیش کیم تایهیۆنگی کیم ڕۆز

بە زەردەخەنەیەکی گەورەوە وتم و سەرم دوبارە خسەتەوە سەر شانی تای و چاوەکانم داخست ئەو ئارامی و ئاسودەیە کە ئێستا هەمە پێویستە هەمو ڕۆژێک سوپاس گوزاری بم دڵ خۆشم بەبونم لەلات بە دڵ خۆشیم لەلات بە دوبارە بەیەک گەشتنەوەمان لە دوای شەش ساڵی دوور و درێژی پر ئازار و گریان هێشتاش زۆر کاتمان ماوە تاکوو پێکەوە دڵ خۆشبین و ببینە خێزانێکی دڵ خۆش ....!
ناتوانم بوەستم لە خۆش ویستنی تۆ ..!

کۆتای

سوپاس بۆ هەموتان بۆ ڵایک و کۆمێنتەکانتان ڕای خۆتان بڵێن بم بورن لە کەمو کوری یان هەڵەی نوسین ❤

Continue lendo

Você também vai gostar

1.3M 67.1K 59
𝐒𝐜𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐋𝐨𝐯𝐞〢𝐁𝐲 𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 〈𝐛𝐨𝐨𝐤 1〉 𝑶𝒑𝒑𝒐𝒔𝒊𝒕𝒆𝒔 𝒂𝒓𝒆 𝒇𝒂𝒕𝒆𝒅 𝒕𝒐 𝒂𝒕𝒕𝒓𝒂𝒄𝒕 ✰|| 𝑺𝒕𝒆𝒍𝒍𝒂 𝑴�...
1.5M 132K 45
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
3M 95.8K 28
"Stop trying to act like my fiancée because I don't give a damn about you!" His words echoed through the room breaking my remaining hopes - Alizeh (...
416K 12.6K 37
The Sokolov brothers are everything most girls want. Intimidating, tall, broody, they are everything to lust after. Not that they... particularly car...