IDIOT K.TH/ K.J

بواسطة savin_jk

27.1K 3.2K 2.6K

شێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بوو... المزيد

I : 1
I : 2
I : 3
I : 5
I : 6
I : 7
I : 8
I : 9
I : 10
I : 11
I : 12
I : 13
I : 14
I : 15
I : 16
I : 17
I : 18
I : 19
I : 20
IDIOT IS END

I : 4

1.2K 161 124
بواسطة savin_jk

.
.
.
.

جێنی شڵەژابوو نەیدەزانی چیبکات
ڕابکات و ونبێت تا تای هەڵنەساوەتەوە
هەرچەندە هەڵسان و هەڵنەسانی هەمان شتە
یان بمێنێتەوە و ئەو لەو باروودۆخە جێنەهێڵێ
وە سزای بێمێشکی و ساویلکەیی خۆی وەرگرێ

......

چەند کاتژمێرێکە دکتۆرەکان لە ژوورەوەن و دەنگیان نیە
جێنی بەردەوام دەهات و دەچوو
یەکێک لە دکتۆرەکان هاتە دەرەوە
خێرا بەرەو ڕووی چوو و لێی پرسی

جێنی: د .. دکتۆر حاڵی چۆنە

د.: لە ئێستایا زۆرباشە .. بەڕاستی قورس بوو ڕزگاری بکەین .. هەموو شتێک باشە .. تەنانەت لە جارانیش

جێنی بە خەندەوە سوپاسی دکتۆرەکەی کرد و چووە ژورەوە بۆ لای تای

جێنی : تای تۆ باشیت

وتی کاتێ بینی کە چاوی کردۆتەوە

تای تەنها چاوی بۆ تروکاند بەهۆی ئەوە ماسکی ئۆکسجینی لە دەم بوو قسەی نەکرد

جێنی: ب .. بمبوورە کە تەنها جێمهێشتی .. من نەمزانی ئەوە ڕووەدات .. منیش شڵەژاو خەمبار بووم بەوەی پێمکرا .. بمبوورە بەڵام من تۆم خۆشناوێ
بەڵام کێشە نیە من ئاگام لە تۆ دەبێ تا جیادەبینەوە
بەیانی دەچمە دادگا و پەڕاوی جیابوونەوە دەهێنم
هەم من هەم تۆ لەو هاوسەرگیری بەزۆرە ڕزگارمان دەبێ

تای هیچ قسەیەک لە دەمی نەهاتە دەرەوە تەنها بەڕوکەشێکی سەیر سەیری دەکرد کە تێبینی کردنی ئەستەم بوو
جێنی هەستایەوەو بە تای ووت

جێنی: من دەچم کاری دەرچونەکە تەواو دەکەم

ــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای چەند ڕۆژێک

لە ماڵەوە

کۆشکەکە بە تەواوی نۆژەن کرابۆوە

جێنی : دەی خۆت داپۆشە دەچم شۆربایەکت بۆ دەکەم

ئێستا خزمەتکارەکان هاتونەتەوە بەڵام جێنی خۆی دەیەوێ شۆربای بۆ بکات ئایا ئەمە بەزەییە؟! ..
بەڕێز کیم و خاتوو کیم هێشتا لەگەشتن و ئاگایان لە ڕووداوەکە نیە بەڵام گەر ئاگاداریش بن وەک ئەوەی زۆر گرنگی بە کوڕە نەخۆشەکەیان بدەن

جێنی بە قاپێ شۆرباوە هاتەوە

جێنی: سەیرکە شۆربای مریشکم بۆ هێناوی ئەوە وادەکات زوو باش بیت .. هیچ نەبێ ئەوە تاکە شتە ئەیزانم

بەردەوام بوو لەوەی خواردنی پێ بدات
تای تەنها سەیری دەکرد و شۆرباکەی دەخوارد بێ قسە

جێنی هەستی کرد کە تای بە شێوەیەکی سەیر سەیری دەکات بۆیە لێی پرسی

جێنی: بۆ وا سەیرم دەکەی
تای جوابی نەدایەوە
تەنها بەردەوام بوو لە ڕوکەشە ساردەکەی
جێنی:تشش .. بۆ قسە ناکەی خۆ دکتۆرەکان وتیان کە باشی .. ئمم باوکت کۆمپانیای یاوەتە من بیرم نەبوو ئەبێ بڕۆم .. بایی کوڕە مناڵەکە ئاگات لە خۆت بێ

ــــــــــــــــــــ

جێنی چووە ژورەکەی بە شێوەیەکی هۆت خۆی گۆڕی چونکە پلانی زۆری هەبوو ئەمڕۆ وەک ئەوەی دڵی جیمین بەدەست بێنێتەوە
وە بە شێوەیەکی سەرنج ڕاکێش لە بەردەم هەموان دەرکەوێ لە کۆمپانیا تا بە کەم سەیر نەکرێ
وە بێگومان بە نسبەت قوتابخانەکەی هەر خۆی ئاخر ساڵی بوو تەواوی بکات یا نەیکات بۆ ئەو گرنگ نیە


بە ڕێکەوت بەرەو کۆمپانیای کیم بە سەیارەی کەشخە و کۆمەڵێ پاسەوان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

: دوای کەوە بۆ کوێ چوو پێم ئەڵێی بێ هەڵە ... کیم سوزانیی
بە هەڕەشە بەوەی بەردەمی وت دواتر وشەی کۆتایی بە گاڵتە پێکەر و ڕەقی وتی
بەردەوام بوو لە زەردەخەنە بە فیزەکەی

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جێنی گەشتە کۆمپانیا و چووە ژورەوە لەگەڵ پێڵاوە پاژنە بەرزەکانی کە دەنگی دەدایەوە ... لەگەڵ چونە ژوورەوەی هەموان دەستیان کرد بە چپە چپ و قسە لەسەری

" ئەو زۆر جوانە وەک شاژنەکان دەرەکەوێ "

"نایابە..."

"بەڕاستی کچێکی وا خەسار بوو بۆ کوڕێکی ناتەواو و شێتی وەک کیم تایهیۆنگ"

"دڵنیام زۆر لووت بەرزە"

" ئیتر ئەرکمان ئەونەی تر قورس بوو"

بێ گوێدانە قسەکان بەڕێکەوت بۆ کۆبونەوەکە

ئەو کچەی کە گوایە دەبێتە سکرتێری لە بەردەمی دەرکەوت
ڕێزی خۆی بۆ نواند

: سڵاو خاتون من چۆی سانا .. لێرە بە دواوە من دەبمە سکرتێرەی تۆ خاتوون

جێنی تەنها ئهمێکی کرد بۆی
سکرتێرەکە ڕێی نیشاندا بۆ ئۆفیسەکەی و بەدەم ڕێوە خشتەی کارەکانی ئەمڕۆی پێ وت


ـــــــــــــــــــــــــــــ

جێنی بەڕێکەوت بۆ کۆبونەوەکە چووە ژوورەوەو دانیشت لە سەروی هەموان و قاچی خستە سەر قاچ

جێنی: ئیتر لەمەودوا من بەڕێوبەری ئێرەم .. خۆتان ڕوداوەکان دەزانن .. هەر بۆیە ڕاستەوخۆ بچنە ناو کار

جیمین لە کۆبونەوەکە بوو وەک نێردراوی هاوبەشەکەی بەڕێز کیم کە خێزانی پارکن وە زۆر کەسی تری لێ بوو وەک هاوبەش یاخوود خاوەن پشک

مین یونگی: ئەوە شتێکی جوان نیە کە کچێکی لاوازی وەک تۆ بێتە سەر تەختی فەرمانڕەوایی بەڕێز کیم .. بەڕاستی نەمدەزانی بەڕێز کیم هێندە ساویلکەیە ئەوە بداتە دەست تۆ

جێنی توڕە ببوو
جیمین تەنها بە فیزەوە لێی دەڕوانی و بابەتەکەی پێ بە چێژ بوو

جێنی: ئەوە پەیوەندی بە ئێوە نیە ئەوە بڕیاری باوکمە من تەنها ئەونەم لەسەرە کارەکانی بۆ بەڕێوە بەرم وە هیچ خەمی کۆمپانیاتان نەبێ هەرگیز ناهێڵم هیچ فێڵێک لە باوکم بکرێ .. یەک قروش بێ پرسی ئەو بەکار نایەت لە لایەن هیچ کەسێکەوە

هەمووان شڵەژان چونکە جێنی وشەکانی زۆر بە تیژی پێ وتن لەوانەیە ئەوانە وشەی زۆر کاریگەر دیار نەبێ بە ڕوکەش بەڵام هەر بەڕاستی گەر تەنانەت لاوازیش بێت هیچ کەس بوێری ئەوە ناکات خۆی ڕوبەڕوی بەڕێز کیم بکاتەوە .. چونکە ئەو هەمیشە خێزانێک بوون هێزی پۆلیسیان لە پشت بووە بەڕێز کیم چەندین هاوڕێی هەیە لە بنکە بەناوبانگەکانی بوسان

کۆبونەوەکە کۆتایی هات هەموان چونە دەرەوە جگە لە کیم جێنی و پارک جیمین

جێنی هەستا لە شوێنی خۆی چوو بەرەو جیمین

جێنی: گەر ناتەوێ لە ناوت بەرم هەوڵبە من لەو کوڕە گەمژەیە جیا کەرەوە گەر نا سوێندەخۆم خۆت و کۆمپانیاکەشت لە گۆڕ دەنێم

جیمین: ئۆو کیم جێنی بوێر بووە .. ئەو کچە سوزانیەی کە دڵنیاش بوو هەرگیز خۆشم نەویستووە بەڵام بەردەوام بوو لەوەی جەستەیم پێ بفرۆشێ بۆ چەندین جار .. ئاھ بەڕاستی بیری جەستەت و ناڵەکانتم کردووە .. چێژی تایبەتی هەبوو هەموو کەس ئەوەی دەستناکەوێ کە شەوێک لەگەڵ ئەم خاتونە ببێ .. وادەکەی؟! .. دەی بڕوا ناکەم بەو ڕادەیەش خۆفرۆش بیت

جێنی چاوەکانی پڕ ببون لە فرمێسک هێندە قورس ببون بەرگەیان نەگرت و هاتنە خوارەوە
بێ بیرکردنەوە لە جیمینی دا

جیمین کاردانەوەی نەبوو سەرەتا دواتر تەنها زمانی لە ناوەوەی دەمی دەخشاند
(یوو نۆو؟)

جێنی: بێڕەوشت .. هەرگیز نەمدەزانی مرۆڤێکی هێندە کەمی .. لەوانەیە هەموو کات بمزانیبێ کە هیچ خۆشت نەویستووم بەڵام وامدەزانی گەر خۆمت ڕادەست کەم و گرنگیت پێ بدەم تۆش ڕۆژێ منتەوێ
نەمدەزانی هێندە بێنرخی

جیمین: ئای ئازیزم دەبوایە بتزانیبایە ... کچێ تۆ تەنانەت یوناشت بەزۆر لای خۆت هێشتەوە هیچ کەس لە قوتابخانە نەیاندەویست ببنە هاوڕێی دڕندەیەکی وەک تۆ .. تەنها زۆر جێی بەزەیی دیار بویت ویستم ماوەیەک دڵخۆشت بکەم .. ئەوە لە چاوەکانم ڕوون بوون بەڵام تۆ خۆت کوێر کرد هەر بۆیە هەڵەی خۆتە مەیکەرە ملی من

هەر کە جیمین ئەو قسانەی بە جێنی وت کە هەمووی بە گاڵتەو ڕابواردنەوە پێ ووت دەست بەجێ جێی هێشت لەوێ

ئەو کەسەی کە لە پشت دەرگاکەوە گوێی گرتبوو تەواوی کاتەکە هەر کە بینی جیمین دێتە دەرەوە ئەویش ئەوێی جێهێشت بە نهێنی

جێنی کەوتە سەر چۆک تا ماوەیەک بەردەوام بوو لە ڕشتنی فرمێسکەکانی بە بێدەنگی

ــــــــــــــــــــــــــــ

کارەکانی کۆمپانیای تەواو کرد و بە ماندوێتی چووەوە ماڵەوە چووە ژورەوە چووە ژوورەکەی خۆی

کاتێ چووە ژوورەکەی بینی کە تایهیۆنگ ئەو ناوەی هەمووی پیس کردووە بە خواردن
ئەو خۆی هەر ماندوو و توڕە بوو بەو ڕووداوانەی کۆمپانیا
هەر بۆیە هەموو ڕقەکەی خی لە تای دەرکرد

جێنی: ئااااا .. گەمژەی شێت تۆ گەمژەی گەمژە ... ڕقم لێتە شێــــــــــت ... ئااااا ... لە هەموتان بێزارم .. زۆر بێزارم ڕقم لێتە ... ڕقم لە جیمینە لە دایک و باوکت هەروەها لە باوکم ڕقم لە هەموو کەسێکە .. هەموتان بە نەفرەت بن .. منتان لە ناو برد .. ژیانی منتان ڕوخاند ... قێزم لە خۆم یەتەوە ئاخر بۆچی .. بۆچی تەنها من دەبێ هەست بەوانە بکەم .. بۆچی دەبێ من لە جیاتی مێردێکی تەواو دەبێ شێتێکم هەبێ بۆچی .. بۆ دەبێ تەنها من بیچێژم کەس گرنگی بە من نایات کەس لێم ناپرسێ حەز بە چی دەکەم چیم دەوێ .. بۆچی هااا بۆچی .. ئاخر من چیم کردوە .. چیم کردوە تا شایەنی ئەمە بم

بە دەنگی بەرز دەگریا و هەنسکی دەدا
سەری داخستبوو و دەگریا

لە ناکاو زۆر بە توندی قژی بەرز کرایەوە وای کرد ناڵەیەکی بە ئازار لە دەمی دەرچێ
لە تاو ئازاری قژی توند چاوەکانی دابخات

: پێت بڵێم تۆ چیت و چیت کردووە



ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هاییی گەماعە ❤🥺

دەستم شکا ئێوەش تۆزێ ئەکتیڤ بن 🥺💋
دەی گوڵەکانم بتان بینم
پێشبینیتان بۆ پارتی داهاتوو بڵێن

بایییی👄

واصل القراءة

ستعجبك أيضاً

109K 18.7K 58
❝ ﹏ මට මේක කියන්නකෝ අග්‍ර..බියුටි ඇන්ඩ් ද බීස්ට් එකේ කුමාරයා ශාපයක් නිසා එච්චර කැත රාක්‍ෂයෙක් වුනේ නැත්තම් බෙල් වගේ දුප්පත් කෙල්ලෙක් දිහා අඩුම තරමෙ බ...
50.2K 9.7K 21
~هەندێ کات ژیان سەخت دەبێت، بەڵام ڕوبەڕووبونەوەی ئازار شایەنی هەوڵدانە ناڵاندن بەدەست هەموو جۆرە هەستەکان باشترە لە هەست پێنەکردن بە هیچیان~ Date sta...
5.7K 1K 10
کلارا:من من هەموو شتێکم لە دەست دا جۆنکوک:من لێرەم ئەبم بە هەموو شتێکی تۆ
7.7K 1.1K 10
تەنها دڵێکی نەرمی ئەویست لە دڵە بێ هەستەکەی تێبگات ئەو کوڕێکی خانەدانە تەنانەت نازانێ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا بکات start at/ fourth of December...