IDIOT K.TH/ K.J

By savin_jk

27K 3.2K 2.6K

شێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بوو... More

I : 1
I : 2
I : 4
I : 5
I : 6
I : 7
I : 8
I : 9
I : 10
I : 11
I : 12
I : 13
I : 14
I : 15
I : 16
I : 17
I : 18
I : 19
I : 20
IDIOT IS END

I : 3

1.2K 162 110
By savin_jk

.
.
.
.

ڕۆژێک پێش ئاهەنگەکە

جێنی: ئەم درێسە چۆنە

یونا: نچ .. بە دڵم نیە سەرنج ڕاکێش دەرت ناخا

جێنی: ئەی ئەمە

یونا: نااا ...

جێنی: یااا .. خۆتەزانی من ئەونە ئارامگر نیم
دانەیەک هەڵبژێرە خۆت من ئەچم پەیوەندی بە جیمینەوە ئەکەم

یونا چاوی لە بێزاریا خولانەوە

ـــــــــــــــــــــ

جێنی: سڵاو گیانەکەم چۆنیت ..

جیمین: جێنی من زۆر سەرقاڵم ئەبێت دایخەمەوە

ڕاستەوخۆ پەیوەندیەکە داخرایەوە
جێنی هەستی بە خەمباری و شکاوی ئەکرد
ئەو هیچ گرنگی نابینێ لەلایەن جیمینەوە
کەچی سەرەڕای ئەمانە هەر ڕازیە بە هەموو ئەوانە

یونا: چیبوو بۆ وا خەمباری

جێنی: ئەو دایخستەوە بەسەرما وتی کە کاری هەیە

یونا سەری لە بێهیواییا جوڵاند

جێنی: ئەونە زۆرە بۆم کەمێ گرنگیم پێ بدا ئێمە ئەبینە هاوسەر کهچی ئەو بەردەوامەو ناگۆڕێ
ئەزانم خۆشی ناوێم بەڵام من جگە لە ئەو کەسی ترم ناوێ .. من هەموو شتێکی خۆم بەو بەخشی .. ئەوم کردۆتە خێزان و هەموو کەسێکی خۆم کەچی هەست بەوانە ناکات

جێنی لە کۆتاییا فرمێسکەکانی هاتە خوارەوە

یونا: ئاھ .. گیانەکەم وەرە ئێرە .. وەرە باوەشم .. خەفەت مەخۆ .. سەیرکە ئەبینی ڕۆژێک دێ تۆی خۆشەوێ و پەشیمان ئەبێتەوە .. دەی ئێستە ئەو چاوە جوانانەو بسڕە .. شایەنی ئەوە نیە وابکەی

جێنی: سوپاس .. سوپاس بۆ ئەوەی هەمیشە لەگەڵم بووی و جێت نەهێشتووم

یونا: تۆ خوشکە بچوکەکەی منی

جێنی: یاا ئێمە تەنها یەک مانگمان بەینە

هەردوو زیاتر باوەشیان لە یەک داو پێدەکەنین

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕۆژی ئاهەنگەکە ...

جێنی: زۆر دودڵم .. زۆر شڵەژاوم .. چیبکەم

یونا: بۆستە هێور ببەوە .. ئارامبە

جێنی: خۆزگە باوکیشم بهاتایە ... چیەبوو بهاتایەو دەستی بەسەرما بهێنایا بە خەندەوە

جێنی بە خەمباری وتی خەریکبوو دڵی پڕدەبوو

یونا: ئایش ئەوە نیە خوشکەکەت لێرەیە .. دەی وەرە باوەشم

جێنی دەستی کردە پێکەنین بەو دیمەنە

جێنی: تۆ زۆرت حەز بە باوەشە

یونا: یااا چۆن وا ئەڵێی من لەبەر تۆمە هەی پشیلەی ناشرین

جێنی: من پشیلە نیم ..

وتی و خۆی کیوت کرد
جێنی سەری داخست و دەستەکانی یونای گرت و توند ماچی کرد یونا شۆک ببوو لەو کردارەی

جێنی: تۆ تاکە کەسی منی .. تۆ خوشک و هاوڕێی منی
من چیبکەم تا تۆ هەمیشە لام بیت

یونا: هیچ مەکە چونکە من هەمیشە لاتەبم بەڵێن بێت گەر تەنانەت هەموانیش تۆ بە جێ بێڵن

جێنی چاوەکانی پڕ ببون لە فرمێسک

جێنی: گەمژە تۆ ئەبوایە نەتهێشتایە بگریم لەم ڕۆژەیا کەچی خۆت ئەمگریێنی

زەردەخەنەو گریان تێکەڵ ببوو بەڵام دڵی هەردوو لا خۆش بوو بە بوونی یەک

جیمین هاتە ژورەوە

جیمین: ئامادەن خانمان

جێنی و یونا: بەڵێ

جیمین: جێنی گیان دەی کاتی ڕۆشتنە

جێنی: زۆر شڵەژاوم نازانم .. هەستێکی زۆر ناخۆشم هەیە

جیمین: ئاساییە گیانەکەم لەم ڕۆژەیا شتی هەر ڕووەدات دەی باوکم و ئەوان چاوەڕێن با درەنگ نەکەوین

جێنی سەری بە باشە جوڵاند و دەستی خستە دەستی جیمینەوەو ڕۆشتن

گەشتنە هۆڵەکە بینی کە زۆر قەرەباڵغە ئەو چاوەڕێی ئەو هەموو کەسەی نەدەکرد بینی کە کوڕێک لای قەشەکەیا وەستاوە .. ئاوڕی بۆ جیمین دایەوە کە دەستی لە دەستیا بوو بە مانای ئەوە چیە سەیری دەکرد بەڵام جیمین تەنها خەندەیەکی پێ بەخشی
کاتێک کە تۆزێکی مابوو بگەنە لای قەشەکەو ئەو کوڕە جیمین توند دەستەکانی جێای گوشی و چووە لای گوێی و چپەی کرد

جیمین: دەڕۆیت و هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کوڕەیا دەکەیت کە لەویا وەستاوە گەر بویێری ئەوەت هەیە ڕەتی کەوە تەنها یەک ئۆکەی بەسە بە پیاوەکانمی بڵێم تا باوکت و خۆتیش ببنە خواردنی سەگەکانم .. بۆیە ئاقڵبەو بڕۆ .. دەی ئێستە بڕۆ دەستی بگرە .. دەی

ئاماژەی بەو پیاوەی ئەویادا

جێنی توند دەمی خۆی گرتبوو تا هەنسکەکانی دەرنەچێ
فرمێسک وەک ڕووبار لە چاوی دەخزا
بە دەستە لەرزیوەکانی دەستی خستە دەستی ئەو پیاوەوە و ڕووی کردە قەشەکە

قەشە: ...........
٭ئەو قسانەی کە قەشەکان ئەیڵێن کاتی ئەو شتانە٭

کیم جێنی ئامادەی هاوسەرگیری لەگەڵ کیم تایهیۆنگ بکەی ..

جێنی سەیرێکی تایهیۆنگی کرد بەلایەوە خراپ نەبوو
بەڵام ئێستا ئەوە بۆی گرنگ نیە ئەوە گرنگە ئەو فێڵەی لێیکراوە لە لایەن ئەو کەسەی خۆشیەوێ
ئاوڕی دایەوە بۆ دواوە بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری جیمینی کرد تا بەزەییەکی هەبێ بۆی بەڵام ئەو تەنها زەردەخەنەیەکی بەفیزی پێ بەخشی
چاوی چووە سەر یونا کە بە کوڵ دەگری زەردەخەنەیەکی بۆ کرد و ڕوی کردەوە قەشەکە

جێنی : بەڵێ

قەشەکە لە تایهیۆنگی پرسی و ئەویش هەمان وەڵام و دواتر واژویان کرد

جێنی و تای تەنها دانیشتبوون بارودۆخی تای هی ئەوە نەبوو بتوانێ ئەو شتانە بکات وە بێگومان جێنیش خوا خوای بوو ئەوانە ڕوونەدەن بەڵام پێشی سەیر بوو کە تای ئەو شتانەی پێ نەوت
جیمین هاتە لایان بە چپە لای گوێیا وتی

جیمین: سوپرایزەکەم چۆن بوو .. نایابە وانیە
کوڕێکی گەمژە دیارە .. هههھ بێگومان چونکە ئەو هەر بەڕاستی شێتە .. بەداخەوەم بۆ ئەوەی هاوسەرگیریت لەگەڵ کوڕێکی شێت و ناتەواو دا کردووە

بە زەردەخەنە لارەکەی پێی ووت

جێنی تەنها تەواو وشک ببوو لە جێی خۆی
دوای کەمێک سەری هەڵبڕی بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی سەیری جیمینی کرد و پێی وت

جێنی: ئاخر بۆچی .. چیم لێ کردبووی .. تەنها ڕەتت کردبایەوە .. بۆچی ئەوەت بەسەرهێنام .. تەنانەت لەگەڵ کوڕێکی شێتیش

تای گوێی لە هەموو قسەکانیان بووە بێگومان بەڵام ئەوێکی بێدەسەڵات چی لە دەست یەت

جیمین: ئمم وایە ... بەڵام ویستم تەنها یارمەتیو بەم چونکە من تۆم نەدەویست کەواتە کێ کچێکی سوزانی وەک تۆ ئەوێ لە کاتێکا چەندین جار لەگەڵم بویت
نچ نچ نەدەبوایە متمانەم پێ بکەی .. کچی داماو دەبوایە گوێ لە باوکت بگری ئەو شەوە گوێم لە هەموو قسەکانتان بوو

جێنی ویستی دەمی کاتەوەو قسە بکات
بەڵام بەڕێز کیم و خاتوو کیم هات باوک و دایکی تای

ب.کیم: کچم پیرۆزە هیوادارم باش ئاگاداری کوڕەکەمان بیت

خ.جیۆن: بێگومان گیانەکەم ئەوان بە خۆشەویستی هاوسەرگیریان کردووە

ب.کیم : بەڕاستی ئەم هەواڵە دڵخۆشی کردووم
بەو بۆنەیەوە من و هاوسەرە ئازیزەکەم دەچینە ئەمەریکا ئەو حەزی بەوێیە هەر بۆیە کارەکان دەدەمە بوکە نازدارەکەم

خ.کیم: چییی .. چ پێویست بەوە ئەکات گیانەکەم خۆت بەڕێوەی بەرە .. خۆ دەتوانی لەوێ کارەکان بکەیت

جیمین تەنها بە وەزعەکە پێدەکەنی لە دوورەوە

ب.کیم: نا دەمەوێ کاتێکی ئەڵماسیم هەبێ لەگەڵ هاوسەرەکەم .. بەو پێیەی بوکەکەم لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەندە دڵنیام کارەکان دەزانێ .. وە ههھ هیوادارم شەرمن نەبی بیستم خۆت شەرمت کردووە بە جیمینت وتووە کە پێمان بڵێ بۆ هاوسەرگیری لەگەڵ تای کوڕم
وە لە هەمووی دڵخۆشتر دەزانم کچێکی پاکیت و بۆ پارە نیە چونکە خۆت دەوڵەمەندی

جێنی تەنها بە زۆر زەردەخەنەیەکی کرد
ئەو لەگەڵ ناخی و فرمێسکەکانی شەڕی بوو
بەردەوام ناخی خۆی دەخواردەوە
توڕەیی لە جیمین
گەمژەیی خۆی و بێ ئاگایی لە فێڵەکانی جیمین
وە ساویلکەی و باوەڕهێنانی بە جیمین کە پێشتر چەند جارێ خۆی ڕادەست کردووە
وە ئێستاش درۆی بۆ هەڵدەبەستن بەوەی ئاشقی تای بووە

خ.کیم: هههھ گیانەکەم وەرە ئێمە چەند قسەیەک ئەکەین

دەستی ب.کیمی گرت و بردی بۆ لایەکی هۆڵەکە

خ.کیم: تۆ شێت بووی چۆن سەروەت و سامانی خۆمان ئەدەیتە دەست کەسێکی وەک ئەو

ب.کیم: ئەوە چیتە ئەو خراپ نیە ئەتوانێ بیکات با منیش کەمێ ئیسراحەت بکەم هێندە بە پەرۆشم بۆ کەمێک حەوانەوە لە یەکەم ڕۆژ دامە دەستی بەڵام ژنە ئازیزەکەم ئەوە وەک ئەوە نیە بتوانێ قروشێکیش بەرێ لە کۆمپانیاکە بۆی نیە بێ پرسی منیش هەنگاو بنێ خەمت نەبێ ئەوە لە سوودی ئێمەیە

خ.کیم: ئەگەر وایە ئاسوودە بووم

ــــــــــــــــــــــــ

لای جێنی

یونا هاتە لای و یەکسەر باوەشی لێدا

یونا: گیانەکەم بۆ وات بەسەرهات .. بۆ بەوە ڕازی بویت

جێنی: وەک ئەوە نیە خۆم بمەوێ ئەو هەڕەشەی کرد .. چیمبکردایە ... لە بەیانی زووتر نیە لەم گەمژەیە جیادەبمەوە و ڕزگارم دەبێ

تای تەنها سەیری ئەرزەکەی دەکرد و خەفەتی لەوە دەخوارد کە بەو شێوەیە بێدەسەڵاتە

کاتی تەواو بونی ئاهەنگەکە هات
هەموان ڕۆشتنەوە
ب.کیم شۆفێرێکی دانابوو بۆ جێنی و تای تا بیانباتەوە
بۆ کۆشک

لە ماڵەوە جێنی بە ئەزی زاراکەیەوە لە ناوەڕاستی هۆڵەکەیا کەوتە ستەر چۆک و دەستی کردە گریانێکی بە قوڵ
کەس لە ماڵ نەبوو هەموان ڕۆشتبوون وەک نەریتێکی کۆن کە بوک و زاوا جێدەهێڵرێن و ماڵیان بۆ چۆڵ دەکرێ لە یەکەم شەویان بەڵام چ بوک و زاوایەک
یەکیان خیانەتی لێکراوەو بەزۆر درایە شوو بە شێتێک
ئەوی تریش تەواو نیەو ئاگای لەم دنیایە هەر نیە تەنها ئەزانێ ئەوەی بۆتە هاوسەریشی دڵخۆش نیە هەرچەنە مانای هاوسەرێتی نازانێ

تای: ب .. بڕۆ پشوو بە

جێنی بە چاوە هەڵئاوساوەکانی سەیری تای کرد
ناخی گڕی گرت و پیا تەقیەوە

جێنی: پشوو .. پشووی چی بەنەفرەت بیت .. پشوو بۆ من نیە تازە ژیانی من تاڵ بوو .. بەنەفرەت بیت جیمین
نا نا من ئاوا ناوەستم ئەبێ بەدەستی بهێنمەوە و لە تۆ جیاببمەوە .. من ئەڕۆمە لای جیمین

جێنی هەستایەوە چووە ژورێک خێرا لە جانتاکەی جلی دەرکردو خۆی گۆڕی
بەپەلە چووە دەرەوە لەماڵ تەکسیەکی گرت و بەڕێکەوت بۆ ماڵەکەی جیمین

٭ماڵی باوکی جیمین بەرامبەر ماڵی تایە بەڵام ماڵی جیمین خۆی جیایە٭

دابەزی لە تەکسیەکەو پارەی دا
بە هات و هاوارو خێرایی لە دەرگای ماڵی جیمینی دەدا
جێنی: جیمیننن .. ئەو دەرگایە بکەوە .. بەنەفرەت بیت ئەڵێم بیکەوە سوێندەخۆم دەیشکێنم گەر نەیکەیتەوە

جیمین کاتێ گوێی لەو دەنگە بوو هەستایەوەو شتێکی لەبەر کرد و چوو تا دەرگاکە بکاتەوە بینی کە جێنیە لە بێزاریا چاوی خولاندەوە

جیمین: یا بێزارکەر چیەکەی لێرە بەم کاتە

جێنی: بەنەفرەت بیت جیمین ئەو هەڵەیەی کردت چاکی بکەوە گەر نا لە ناوت دەبەم

جیمین: ئای خوایە هێشتا لەویا ماوی .. دەبێ ڕابێی تازە تەواو

جێنی: ئەوە تۆ ئەڵێی چیی ڕاهاتنی چیی من لە بەیانی زووتر نیە لێی جیادەبمەوە

جیمین بە زەردەخەنەیەکی لار وتی

جیمین: ئمم ئەگەر توانیوو

جێنی: جیمین وامەکە .. سەیرکە من تۆم خۆشئەوێ چیەبێ من و تۆ پێکەوە بین دەی ڕزگارم کە لەو شێتە و با بۆ هەمیشە پێکەوە بین بمبەوە لای خۆت

جیمین: جێنی گیان وابزانم تۆ تێناگەی .. ئاھ ئەگەر ئەتەوێ ئەمشەوم لەگەڵ بەسەر بەری یا هەر شەوێکی تر ئەوە ئامادەم بەڵام بۆ گەڕانەوە ناتوانم من حەزم لە تۆ نیە ببوورە

؟؟؟: گیانەکەم ئەو دەنگە دەنگە چیە

کچێک هات و باوەشی لە جیمین دا لە دواوە کە تەنها سەرچەفێکی لە جەستە ڕووتەکەی ئاڵاندبوو
جێی بەم دیمەنە ئەونەی تر ڕوخاو چاوەکانی پڕ بوو

جیمین : هیچ نیە گیانەکەم تەنها ڕێی لێ ونبووە ئەم خاتونە ... ها ئەو بڕە پارەیە بگرەو بگەڕێڕەوە ماڵەوە
خاتوون .. دەی گیانەکەم با ئێمە بڕۆینەوە لای کاری خۆمان

پارەکەی بەسەر جێنیا فڕێ داو ڕۆشتەوە ژوورەوە و دەرگای لەسەر داخست

بۆ جاری سەدەمین دڵی شکایەوە
ڕوخا
وێران بوو ژیانی
چیتر لە سوزانیەکی فڕێدراو بە هیچی تر خۆی نابینێ
تەنانەت باوکیشی پشتی تێکرد
ناتوانێ بچێتەوە ئەو ماڵەش بەڵام ناچارە شوێنی تری نیە
ناتوانێ یوناش بێزار کات ئەو خێزانی خۆی هەیە
گەڕایەوە بەردەم ماڵەوە بینی کە کۆشکەکە گڕی تێبەربووە
هەموو لایەکی دەسوتێ تای بیرکەوتەوە کە بەتەنیا لە ژوورەوەیە
خێرا بە دەستە لەرزیوەکانی پەیوەندی بە پۆلیسەوە کرد دوای کەمێک هەر یەک لە پۆلیس و ئاگرکوژێنەوەو ئەمبولانس گەشتن

دوای هەوڵ و ماندوبونێکی زۆر توانیان ئاگرەکە بکوژێننەوە و تای لە ئاگرەکە ڕزگار بکەن بەڵام وتیان کە دوکەڵی زۆری هەڵمژیووە دەبێ بەپەلە بگەیەنرێتە نەخۆشخانە
جێنیش لەگەڵیان ڕۆشت تەنها هەستی بە خەم دەکرد بۆ ئەو کوڕە لە کۆتاییا ئەو تاوانی نیە بەڵام گەر نەشڕوا ڕوکاتە کوێ .. کوێی هەیە ...

گەشتنە نەخۆشخانەکە
تای بەپەلە گەیەنرایە ژووری نەشتەرگەری
دکتۆرەکان و هەموو لایەک شڵەژابوون و خەریکی ئامادەکاری نەشتەرگەریەکە بوون
تا دکتۆرێک بە هاوارەوە بە پەرستارەکانی وت
دکتۆر: خێراکەن دڵی لێنادات






ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هاییی ❤💋

نیوو پارت = کۆمێنت + ڤۆت + فۆڵۆو

لۆڤ یوو گایس ❤👋




Continue Reading

You'll Also Like

40.7K 5.6K 30
خۆشەویستی دوو دڵی بێ هەست و بوێر بۆ کەسانێکی لاواز ئەگۆڕێت جیۆن جونگکوک بەهێزترین مــافـیــا! داواکراو لە 27 وڵاتی جیهانەوە یـاری مــەرگ: دەست پێک:...
68.5K 9.5K 13
وام دەزانی ھیوا لە چاوەکانتا بەدی دەکەم گەر سێری بکەم تەنھا وام دەزانی ✔️
7.6K 1.1K 10
تەنها دڵێکی نەرمی ئەویست لە دڵە بێ هەستەکەی تێبگات ئەو کوڕێکی خانەدانە تەنانەت نازانێ چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئافرەتدا بکات start at/ fourth of December...
4K 418 8
تـــــۆم خۆشـــدەوێـــیــت!. بۆچـــی باوەڕم پـــێناکەیـــت؟. . . . . . . . . . . . . . . . . هەموو مافێکی ئەو چیرۆکە بۆخۆم دەگەڕێتەوە بۆت نیە بیبەیت...