IDIOT K.TH/ K.J

By savin_jk

27.1K 3.2K 2.6K

شێت!!! . . ئەو کوڕە ناتەواوەی هەموان گاڵتەو سوکایەتیان پێ کرد ... .... ئێستاش بیبینە کێیە !!.... من ئاشقت بوو... More

I : 2
I : 3
I : 4
I : 5
I : 6
I : 7
I : 8
I : 9
I : 10
I : 11
I : 12
I : 13
I : 14
I : 15
I : 16
I : 17
I : 18
I : 19
I : 20
IDIOT IS END

I : 1

3.2K 216 105
By savin_jk

.
.
always u will be happy
in here or there🍁🎶

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

: کیم جێنییی ... نەفرەتی لوت بەرز .. ئەمەت بەسەرەوە ناچێ

وەک ئەوەی هیچ شتێک بۆی گرنگ نەبێ ڕۆشت و بە جێی هێشت کاتێ زانی تۆڵەی خۆی لێ کردەوە

سەتڵێ ئاوی پیا ڕشت لە ناوەڕاستی قوتابخانەکەیا و لە بەرچاوی هەمووان سوک و شەرمەزاری کرد

ئەمانە تەنها لەبەر ئەوە ڕوویاندا کە ئەو کچە هەوڵی دابوو لە خۆشەویستی کیم جێنی گەوەرەو گران نزیک ببێتەوە .. ئەوەش بەسە تا دەرکرێی و شەرمەزار بیت لەو قوتابخانەیە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کیم جێنی : کچێکی لووت بەرز و خۆبەزلزان و دەوڵەمەند ئەتوانین بڵێین وەک مافیایەکی بچوکی قوتابخانەیە هەژدە ساڵە .. سەرەڕای هەموو شتێک ئەو ناوازەترینە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

: ھ دایکە دایکە ... سەیرکە ئەو کەروێشکە چۆن ئەفڕێ .. هی هی .. گاڵتەم کرد ... خۆشبوو وایە

خاتوو کیم بە شڵەژاویەوە وەڵامی یایەوە لەبەر دڵی کوڕەکەی
: ئ ئاھ .. ههھ .. نوکتەیەکی خۆشبوو

: دایە .. ئەو خەڵکە بۆ ئاوا سەیرمانەکەن .. من پێکەنیناویم وا سەیرمەکەن

: نا کوڕم .. ئەوان کوا سەیری تۆ ئەکەن .. ئەها سەیری لایەکی ترەکەن سەیرکە

: بەڵام ئەوان سەیری من دەکەن و پێدەکەنن

تایهیۆنگ وتی بە خەمباری

: ئا .. یاریەکەم .. یاریەکەم .. دیار نەماوە .. کوا لە کوێیە

تایهیۆنگ وتی بە هاوارەوە وەک شێتێک لەسەر ئەو جادەیە
خاتوو کیم هەوڵی دەدا هێوری کاتەوە بەڵام پێی نەدەکرا
ڕاستەوخۆ تەلەفونی بۆ بەڕێز کیم کرد بێت و لێرە بیان بات هەتا لەوە زیاتر ئابڕوویان نەچووە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کیم تایهیۆنگ : تەمەن هەژدە ساڵ .. سەر بە خێزانی کیمە و بنەماڵەیەکی خانەدان و دەوڵەمەندن دەتوانین بڵێین خێزانەکەیان خاوەنی چارەکێکی شاری بوسانن

کیم تایهیۆنگ هەر لە تەمەنی پێنج ساڵیەوە کاتێ توشی ڕوداوێک بووە .. هزری ژیری لەدەست داوە (واتە تەواو نیە .. کەسێک ناتەواو بێت)
ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی هەمووان بە چاوێکی سووک سەیری بکەن و گاڵتەی پێ بکەن
تەنانەت هەندێ جار ئەو دایک و باوکەشی بێزار ئەبێ کە هێناویەتە سەر دنیا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جێنی : یا ئازیزم .. لە بەیانیەوە لە کوێی هەموو قوتابخانەکە بە دواتا گەڕام

: ئای ئەوە نیە لێرەم .. چیتەوێ

جێنی : یانی چی چیتەوێ بۆ وا ساردی

: نا هیچ نیە .. ئێ چیبووە

جێنی : قابیلە چیە .. باوکم وتی کە پێی بڵێ کەی دێنە داوات .. ئەو نایەوێ ئێمە زۆر خۆشەویست بین

: نازانم .. بڵێ جارێ

جێنی : یاا پارک جیمین .. چۆن ئەتوانی وابڵێی .. من شکاتت لێ ئەکەم لای مامە پارک

: ئاا جێنی ئیتر بەسە .. ئایش باشە باشە تۆ وەرە باوەشم دەی وەرە گیانەکەم .. من و تۆ دەمێکە یاریمان نەکردووە ئەزانی

جیمین زەردەخەنەیەکی شەیتانی کرد لە ئاخیرا

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پارک جیمین : کوڕە کەشخەو دەوڵەمەندەکەی ناو قوتابخانەکە تەمەنی هەژدە ساڵە .. کە وای لە دڵی هەموو کچەکان کردووە ناوی ئەو بێنن بەردەوام .. ئەوەش وای لە جێنی کردووە غیرەی لێ بکات بە بەردەوامی وە هەڕەشەی ئەوەی لێبکات بە باوکی دەڵێ
ئەمەش پارک جیمینی بێزار کردووە

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

jennie :

: تۆ بڕۆ خۆم دێمەوە

ئەوەم بە شۆفێرەکەم وت و ڕۆشت
دەبێ دوای ئەو گەمژەیە بڕۆم بزانم دەڕواتە کوێ

لە دوای جیمین ڕۆشتم .. هەوڵمدا پێم نەزانێ کە دوای کەوتووم
گەشتمە بەردەم یانەیەک
: واھ پارک جیمین تۆ چیەکەی لێرە و بەم کاتە

منیش چومە ژوورەوە لە دوای بێگومان ڕێگەیان دام چونکە من جلی قوتابخانەم گۆڕیبوو بۆ جلێکی تر ئەویش گەورەی دەرخستبووم هەر بۆیە ڕێگەیان دا بڕۆم

بینیم جیمین لەگەڵ کوڕێکا دانیشتووە قسە دەکا منیش ڕۆشتمە مێزێک نزیک ئەوان تا گوێم لێیان بێت

جیمین: ئاهھ برا ناچارم کە هاوسەرگیری لەگەڵا بکەم واتا چیبکەم .. باوکم دەمکوژێ گەر ئەوە نەکەم

: ئاھ جیمین بڵێم چی .. واتا خراپ نیە .. ئەو هێندە کچێکی خراپیش نیە .. جوانە و دەوڵەمەندە و تەنها کەمێک لە ڕەوشتی ماوە ئەویش کێشە نیە خۆت چارەی بکە

٭ ئا بەنەفرەت بیت ئەوە چیم پێ ئەڵێ .. چارتەکەم بەڕێز پارک .. پێتەڵێم ناچاری واتا چی ٭

جیمین : باسی مەکە ڕەوشتی چی .. تەنانەت تا ئێستا باوکیم نەدیووە کەچی ئەبێ بترسم لێی .. تەنها ئەو یەکجار باوکمی دی ئەویش بە فێڵەکانی خۆی و خۆی لا شیرین کرد .. من چیبکەم کای

کای: تەواو تەواو .. ماوەیەک ژنت بێ و وازی لێبێنە .. کێشە چیە کەمێک یاری لەگەڵا بکە

کای بە شەیتانی ئەوەی وت

٭ بەس ئەگەر وەڵامەکەتم بە دڵ نەبێ پارک جیمین .. بەس بۆستە بۆم نەفرەتی ٭

جیمین: تشش .. ئەو ئەونە کچێکی قورس نیە چەندین جار یاریم لەگەڵ کردووە .. وە وەک ئەوە نیە من خۆم بگرم

بە گاڵتەپێکردنەوە وتی

کای: ئای لە تۆش

ـــــــــــــــــــــــــ

دوای ئەوە هاتمە دەرەوە لە باڕەکە
ئۆکەی پارک جیمین بزانە کێ دەرسی کێ دادەدا

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تای: ئۆما .. ئۆمااا .. سەیارە شۆفڵەکەم کوا .. ئەمەوێ

خ.کیم: ئایش .. من چوزانم

وتی بە هاوار

تای: بەڵاممم ...

وتی و سەری داخست

تایهیۆنگ چووە دەرەوە لە ماڵەوە بە گریانەوە
بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆیشت
وەک مناڵێکی گرینۆک دەرەکەوت
بە پشتی دەستی دەمووچاوی دەسڕی کە بەردەوام فرمێسکە یەک لە دوا یەکەکانی دەهاتنە خوارەوە

ئەوە تاوانی ئەو نیە کە وای لێهاتووە هیچ کەس نایەوێ بە چاوێکی ناشرین و بەزەیی سەیر بکرێ
با شێت بێت با مناڵ بێت هەرچی بێت گرنگ هەمووان هەستیان هەیە و نابێ بە ویستی خۆت برینداریان کەیت

تایهیۆنگ گەشتە پارکێ بە گریانەوە بێ ئەوەی هەست کات لەسەر یەکێ لە کورسی پارکەکان دانیشت
تا کەسێک لەولاوە قسەی کرد

: هێی تۆ چۆن ئەوێری بێ پرس لای منەوە دانیشی
خۆت بە چیەزانی

تایهیۆنگ ئاوڕی دایەوە بینی کە کچێک لە لایەوەیەتی
بە قوڵی لە چاوەکانی دەڕوانی هەستی بە شتێک دەکرد بەرامبەری

تای: ب..ببوورە .. من نەمزانی

تایهیۆنگ سووربۆوە و هەستا ئەوێی جێهێشت
شەرمی لە جوانی ئەو کچە دەکرد
دووبارە بە ڕاکردن دەڕۆی ئەمجارە خۆی بە کوڕێکدا کێشا

تای: ببوورە

: ئۆھ بۆستە تۆ دراوسێ شێتەکەی ئێمە نیت .. کوڕەکەی بەڕێز کیم

تایهیۆنگ سەری داخست و هیچی نەوت

: تۆ چیەکەی لێرە ناکا ڕێگای ماڵەوەت ون کردبێ ..
وەرە من ئەتگەیەنم

تای: من .. من خۆم ئەزانم

وتی کاتێ بەردەوام سەری داخستبوو

: باشە بەڕاستی بۆ بە تەنیای

تایهیۆنگ دووبارە هیچی نەوت

تا دەنگی کچێک لەولاوە پێی بڕی

: جیمین .. هاتی گیانەکەم

هەردووکیان سەیری ئەو کچەیان دەکرد کە دەهات بەرەو ڕوویان
تایهیۆنگ کاتێ ئەو کچەی بینیووە خەندە هەموو ڕوخساری گرتەوە
جیمین تێبینی کرد کە تایهیۆنگ چۆن سەیری جێنی دەکات
خەندەیەکی نهێنی کرد هەر زوو وتی

جیمین: ئازیزم .. چۆنی

جیمین وتی و ماچێکی ڕومەتی جێنی کرد
بینی کە تایهیۆنگ چۆن سەری داخست و پێی ناخۆشبوو
تایهیۆنگ خۆشی نازانێ چۆن ئێستا وای لێهاتووەو هەستی پیاوەتی هەیە و شەرم لە کچێک دەکا
کە هی ئەویش نیە

جێنی سەیری تایهیۆنگی کرد

: ئازیزم ئەمە چیەکا لەگەڵ تۆ

جیمین: بۆ ئەیناسی

جێنی: نا .. تەنها ئێستا کە من دانیشتبووم لەو پارکە ئەویش دانیشت لاما

جیمین: ئەو دراوسێمانە .. وە ئەو تەواو نیە و شێتە

جێنی: چیی ئۆھ .. ناخۆشە

تایهیۆنگ لەو نێوەندەیا هەستی بە سوکایەتی دەکرد
دەتوت دڵیان دەگوشی بەڵام هیچیشی پێ ناکرێ
ئەو دەیزانی کە شێتە و تەواو نیە بەڵام هیچی پێ ناکرێ ئەوە بەدەست خۆی نیە

تای: من .. ئەڕۆم

بەخێرایی لەوێ ڕۆشت و ونبوو لە بەرچاویان

جیمین لەژێر لێویەوە خەندەی دەکرد

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تایهیۆنگ گەشتە بەردەم ماڵەوە و چووە ژوورەوە
خ.کیم: لە کوێ بویت

بە هاوارەوە وتی

تایهیۆنگ لەو هاوارە ترسا
ئەو لە ترسا دەلەرزی
تای : من تەنها چومە دەرەوە

خ.کیم: بەو ئەقڵەتەوە

تای دووبارەو دووبارە شکایەوە
هەستی بە ڕوخان و شکان دەکرد لە دڵیا
لەو هەستە ناخۆشتر نیە کاتێ تەنانەت نزیکەکانیشت
پشتت تێ دەکەن بۆ کارێ کە تاوانی خۆت نیە
وە هیچ کەسێک نەبێ بولاوێنێتەوە و دەست
بەسەرتا بهێنێ و پێو بڵێ تێدەپەڕێ
ڕۆژێک دێت جگە لەو خەندانەی کە لە ناخی دڵتەوە هەڵەقوڵێن هیچی تر نابینی و نابیستی

ئەوە گرنگ ترین شتی مرۆڤە لە دنیا هەیبێ
کەسێک متمانەو خۆشەویستی لەگەڵی بەیەک ببەخشن
و هەستە شاراوەکانیان بۆ یەک باس بکەن
جا بگاتە هەرهەستێک کە هەیبێ

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

تای لەسەر بێدەکەی دانیشت و تیڤیەکەی داگیرساند
بە دوای کەناڵە کارتۆنیەکانا دەگەڕا تا چووە سەر کەناڵێکی کەی دراما بینی کە کچێک و کوڕێک زۆر بە پیسی ماچی یەک دەکەن و دەیانەوێ دەست لە یەک
بدەن
تای بە دیاریەوە شۆک ببوو
بۆ ساتێک خەیاڵی ئەوە هاتە بەرچاوی کە خۆی و جێنی ئەو کارە دەکەن
دواتر یەکسەر سەری ڕاوەشاند لەو بیرکردنەوانە هاتە دەرەوە و تیڤیەکەی کوژانەوە خێرا چووە ژێر جێگەکەی و هەوڵیدا بخەوێت و ئەو کارەی ئێستا بیری لێ کردەوە لە بیر خۆی بەرێتەوە

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جیمین: ئەلوو کای .. هەواڵێکی وەک بۆمبم پێیە .. ڕێگایەکم دۆزیەوە تا ڕزگارم بێ لەو گەمژەیە

دوای ئەوە و باسکردنی پیلانەکە پەیوەندیەکەی داخستەوە بە شەیتانی زەردەخەنەیەکی کرد

ـــــــــــــــ

خ.کیم: خزمەتکار بزانە کێیە

خزمەتکار : خاتوون ئەوە کوڕەکەی بەڕێز پارکە داوای بینینی تۆ دەکا

خ.کیم: جیمین چ ئیشی بە منە .. با بێت

جیمین: سڵاو خاتوو کیم هاتووم لەسەر شتێ قسەو لەگەڵ کەم

خ.کیم: فەرموو کوڕم

جیمین: کوا تای

خ.کیم: ئاھ لە ژوورەکەیەتی

جیمین: با بچمە سەر باسەکە .. بە ڕوونی قسە دەکەم بۆی هەردوو لا بە باشی تێبگەن .. ڕات چیە ڕزگارت بێت لە بەخێوکردنی کوڕەکەت ....!!!!




ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هاییی بەیبیسسسس 💞💞💞💞💞

نیوو ستۆری ... ڕەنننننن 😊

ئەم چیرۆکە زۆر نیە وەک ئەوانی تر وایە
درێژەی پێ نادەم زوو تەواوی ئەکەم

ئینجا ئیشەڵا خۆشەویستی پێ ئەبەخشن ❤

زوو بڕیار مەدەن چیرۆکێکی خراپ نیە ئیشەڵا بە دڵتان ئەبێت 😊💜💋


لۆڤ یوو گایسسس ❤👄




Continue Reading

You'll Also Like

91.5K 12.2K 44
Seokjinက ငါ့အိမ်ကကျွန်လေ... အိပ်စရာလူကုန်ရင်တောင် သူနဲ့တော့မအိပ်ဘူး၊ ကျွန်စော်နံလို့...[ABO/kookjin]
41K 5.6K 30
خۆشەویستی دوو دڵی بێ هەست و بوێر بۆ کەسانێکی لاواز ئەگۆڕێت جیۆن جونگکوک بەهێزترین مــافـیــا! داواکراو لە 27 وڵاتی جیهانەوە یـاری مــەرگ: دەست پێک:...
5.7K 1.1K 10
کلارا:من من هەموو شتێکم لە دەست دا جۆنکوک:من لێرەم ئەبم بە هەموو شتێکی تۆ
2.3M 27.8K 21
🔞🔞🔞*extra smut warning*🔞🔞🔞 Jennie and Lisa were and are very good friends. Hell, you can say even bestfriends, but what if their "friendship" w...