درۆ شیرنەکان || SWEET LIES

By sanaarmy1994

2.9K 589 1K

دۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە با... More

SWEET LIES || 1
SWEET LIES || 2
SWEET LIES || 3
SWEET LIES || 4
SWEET LIES || 5
SWEET LIES || 6
SWEET LIES || 7
SWEET LIES || 8
SWEET LIES || 9

SWEET LIES || 10 END

271 60 62
By sanaarmy1994








سۆلی ..... هەڵسە چاوەکانت بکەرەوە ...... سۆل "

بە گریان ووتی و یووسۆل بەبێ تاقەتی چاوەکانی کردەوە ، هیچ شتێک لەپێشی نەبوو بێجگە لە سەقفی ژوورە سپیەکەی

سەیری تەنیشتی کرد ، کیۆنگسوو ئەگری و چەند جارێکیش دەست لە دووگمە ئەدات کە دکتۆر ئاگادار دەکاتەوە تاوەکوو بێ



" خۆشەویستم ، چاوەکانت بکەوە "




بەکەمێک گریان ووتی کاتێک لە دڵخۆشیا باوڕ ناکا ، یووسۆل بەتەواوەتی گوێی لێی نەبوو



سەیری مێزە بچووکەکەی تەنیشتی کرد کە دۆڵکەیەک ئاوی تێدا بوو


گەرووی لە تاو ووشکیان ئازاری هەبوو ، هێزیشی نەبوو تاوەکوو قسە بکات




" ئــ ... ئاو "


کیۆنگسۆ بەخێرایی پەرداخێک ئاوی تێکرد و دکتۆرێک هاتە ژوورەوە ، شەرمەزاری  دڵخۆشی و سەرسووڕمانی بەدی دەکرا لەسەر ڕووخسار



چۆن شەرمەزار نەبێ کاتێک زیاتر لە دە جار بڕیاری دا ئامێرەکانی لەسەر هەڵبگرن ؟


چووە لای یووسۆل کە پەرداغە ئاوەکەی بە یارمەتی کیۆنگسۆ خواردەوە ، پشکنینی چاوی بۆ کرد





" خاتوو یووسۆل هیچ شوێنێکت ئازاری هەیە ؟ "


بە زەردەخەنەوە ووتی کاتێک یووسۆل بەسەرسووڕمانی سەیری کیۆنگی ئەکرد کە ئەگری و دەستی گرتووە و زەردەخەنە ئەکات



" ئەزانی زەردەخەنە بکەی ؟ "


بە هیلاکی ووتی و پرسیارەکەی دکتۆری پشتگوێ خست ، وای کرد هەردوو پیاوەکەی بەرامبەری پێبکەنن


" بەڵێ ئەزانم "


بە شەرمەزاری وتی کاتێک پێئەکەنی ، یووسۆل سەیری دکتۆری کرد و بە ماندووی ووتی



" زۆر باشم ...... ئەی شێرپەنجەکەم نەما ؟ "



چاوەکانی کەمێک کرانەوە هەرچەندی ماندوویەتی و بێ تاقەتی ، دکتۆرەکە ووتی


" خاتوو یوسۆل نەشتەرگەریەکەت ئەنجام درا بە سەرکەوتوی بەڵام کەوتیە ناو غەیبووبە ، دەتوانم بڵێم نزیکەی حەوت مانگ پێ چوو تا هەڵسای "


" چی ؟ "


بەنەزانی و لەسەرخۆی ووتی کاتێک سەیری کیۆنگسووی کرد ، کەمێک شڵەژا بەم هەواڵە





" ڕاستیەکەی ئێمە چوار بۆ پێنج مانگ تۆمان دانابوو کە لە غەیبووبە بی ، بەڵام هاوسەرەکەت هەمووکات هاواری ئەکرد بەسەرمان هەر کاتێک لێت نزیک بباین"




بەهێمنی ووتی ، و یووسۆل سەیری کیۆنگی کرد ، تا دکتۆرەکە دەستی لەسەر شانی یووسۆل دانا



" سەلامەتیە ، لەسەر ئیزنتان "


دکتۆرەکە چووە دەرەوە و دوو تەیری مووباڕەکەکەی بەتەنێ بەجێ هێشت








=========






" دۆ جەیمین سوێند بەخوا ئەو گۆرەویانە لە پێ نەکەیت تۆ و باوکیشت ئەکووژم "



بە دڵخۆشیەکی ساختە ووتی
ئەو هەموو نازە دراوە بە جەیمین لە لایان مامەکانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ ئەمە بەرهەمەکەیتی





لە لایەکی تر کیۆنگسۆمان هەیە کە بە چاوی تووڕەی سەیری ئەکا



" بۆچی من ؟ "


بە بێزاری ووتی کاتێک خەریکی سوورکردنەوەی هێلکە بوو بۆ جەیمین پێش ئەوەی بچێتە داینگە


یووسۆل بە زەردەخەنەوە سەیری ئەکرد بە مانای تکایە بێدەنگ بە


کیۆنگسوو چاوی خولاندەوە و هێلەکەکانی لەناو قاپەکان دانا و لەپێش جەیمینی دانا کە لە کۆتایی گۆرەویەکانی لەپێ کرد



" باوکە تکایە وا سەیری مەکە خۆت ئەزانی هیچی پێ ناکرێ "




بە ڕوو خۆشی ووتی کاتێک کیۆنگسۆ لەتەنیشتی دانیشت و لە بەرامبەریان یووسۆل کە بەچاوی زەق سەیری هەردووکیان ئەکا کە پێئەکەنن


" دەی کوڕەکەم کاتی ڕۆیشتنە "


یووسۆل ووتی کاتێک گوێی لە دەنگی پاسەکە بوو ، خۆی تا ئاستی جەیمین برد و مەچی کرد ئەمیش بەهەمان شێوە


کیۆنگسۆش ماچێکی کرد و بردیە لای پاسەکە ، هەردوو هاوسەرەکە چوونە ژوورەوە و سەیری پەیژەکەیان کرد بە بێدەنگی



" ئەی ئەو لە کوێ دابنەین ؟ "

کیۆنگسۆ بەبێ هەستی ووتی


" لای بێکهیۆن "


یووسۆلیش بەهەمان تۆن ووتی کاتێک کچە بچووکە تەمەن سێ ساڵەکەیان بەهێواشی و بە لەسەرخۆی دەهاتە خوارەوە ،


هەردووکیان کاریان هەیە وا دەکات کچەکەیان لە لای یەکێک لە مامەکانیان بێ تا دەبێتە چوار ساڵ ئەو کاتە ئەتوانن بیبەنە داینگە



" نامهەوێ وەک جەیمین دەربچێ "



کیۆنگسۆ بەهەمان هەست ووتی کاتێک وەستاون و چاوڕێی بچکۆڵەکەیان ئەکەن کە زۆر زۆر بەهێواشی دێتە خوارەوە





" کەواتە جۆنگئین "


یووسۆل ووتی



" بێگوومان نەخێر ، نامهەوێ کچەکەم ببتە سەماکەر وەک ئەو وورچە "



یووسۆل پێکەنی و چووە لای کچەکەی و هەڵی گرت و ماچی کرد ، لە کۆتایدا بڕیاریاندا لەلای دایکی کیۆنگسۆ بەجێی بهێڵن لە هەموو شوێنێک باشتره













کـــــۆتـــایـــــی










هێوادارم پاش ئەو چیرۆکە بووبی بە ئێریز ، وە سووپاس بۆ هەموو کۆمێنتەکانتان وە سەیر کردن و ڤۆیت کردنەکانتان





بەیبای

Continue Reading

You'll Also Like

16.5K 3K 35
بەسە جۆنگکوک لەوە زیاتر مەخۆوە واز بینە هیۆنگ سیلین گیانەکەم تۆ باشیت من چۆن باشبم ها چۆن ئەوان لەمن تێناگەن یان خۆیان لەگیلی ئەدەن writer : mail...
373 173 7
مانای فرمێسکەکانم لە ئاوێنەدا ڕەنگی داوەتەوە خەمباری و بێزاری لەنێو پێکەنینەکانمدا شاردراونەتەوە تەواوی ژیانم بریتیبووە لە لەدەست دان، هەر لەمنداڵیی...
116K 5K 31
On a lonely Friday night, Baekhyun found himself walking into a loud, busy club to forget about his stressful life with his two best friends Kim Jong...
1.4M 126K 44
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...