" بچین بۆ شوێنێک کیۆنگ ؟ "
جۆنگین بە دڵخۆشیەوە ووتی کاتێک دەستی لەسەر شانی هاوڕێکەی دانابوو
و ئەویش تازە لۆ شۆردنی قاپەکان تەواو بوو بوو کە هەندێک شتی خواردبوو
" نەخێر ئەمەوێ کوڕەکەم ببینم "
بەبێ باکی ووتی و کاردانەوە لەسەر ڕووخساری نەبوو بەڵام وەک ئەوە دیار بوو کە ئێستا لێت ئەدا
جۆنگین دەستی کرد بە پرتە پرت دەربارەی ئەوەی ئەوان کاتێکی زۆرە نەچوونەتە دەرەوە ، کیۆنگسوو دەستی ووشک کردەوە و چووە ژوورەکەی
وە جۆنگین هەر بەردەوام بوو لە قسە کردن لەگەڵی تا گەیشتە ژوورەکەی و دۆڵابەکەی کردەوە
تا جۆنگین وەستا لە قسە و بەشێوەیەکی شەیتانی و لادەری ووتی
" هاهـ یانی ناڵێی ئەچم یووسۆل ئەبینم ئەڵەێی ئەچم کوڕەکەم ئەبینم ؟ "
بەبێزاری سەیری کرد بەڵام لە ڕاستیدا وەک ئەوە دەردەکەوت کە ئێستا ئەیکوژێ ، پاڵی پێوە نا بۆ دەرەوە ئەویش ڕۆیشت
.
.
.
.
.
گەیشتە نزیک ماڵە خنجیلانەکەی یووسۆل ، بەڵام ئەوەی وای کرد تووڕە بێ
پیاوێک لەگەڵ یووسۆل وەستاوە و قسە ئەکەن ، وە پیاوەکە دیارە گاڵتە و قسەی خۆش ئەکا بۆتە هۆی پێکەنینی یووسۆل بە شەرمەوە
بە تۆزێک خێرایی چووە لایان کە تێبینیان کرد وەستان لە قسە و یووسۆل بە دڵەڕاوکێی زەردەخەنەیەکی کرد
" بەخێر بێی کیۆنگسوو "
" سووپاس "
بە دەنگێی قووڵ و گرینگی پێ نەدەر ووتی ، ئەو واناکات ئەو تەنیا وایە ، لەو کاتەوەی لە دایک بووە ئاوایە
بەڵام بینینی یووسۆل لەگەڵ پیاوێکی تر عەقڵی قبووڵی ناکات
" ئێ ،،، ئەوە بەڕێز کیۆنجوونە هاوڕێی کارەمە ، ئەمەش هاوڕێمە کیۆنگسوو "
بەیەکتری ناساندن بەڵام بەهەردوو پیاوەکە بەچاو جەنگی جیهانی سێیەمیان هەڵگرتبوو ،
کیۆنجوون دڵی بۆ کیۆنگسوو نەچوو وە کیۆنگیش هەمان شێوە ، بگرە ڕقیشی لێ بۆوە
بەبێ هەستی سڵاویان لەیەک کرد و ئەو پیاوەی ناسراوە بە کیۆنجوون بە ڕوو خۆشی ماڵئاوی کرد و سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی کە لەپێش دەرگای ماڵی یووسۆل بوو
کە ڕۆیشت یووسۆل بە کەمێک توڕەی سەیری کیۆنگی کرد کە هیچ هەستێک بوونی نەبوو لەسەر ڕووخسارە گرژەکەی
" تۆ هیچ نەگۆڕاوی بۆ ئاوا سەیرت ئەکرد ؟؟ "
بەکەمێک بێزاری ووتی کاتێک هێشتا لەپێش دەرگا بوون و یووسۆل بەنەرمی شەقی لەقۆڵی دا
" ئەوە کێیە ؟ "
پرسیارەکەی پشتگوێ خست و ئەوەی ووت کە خەریکە دڵی پێ ئەتەقێ ، بەدەنگێکی کەمێک گەورە ووتی بەڵام هەر بێ کاردانەوە بوو
یووسۆل تێگەیشت کە کیۆنگسوو گەیشتۆتە پلەی تووڕەی ، ئەویش بەهێمنی دەرگاکەی کردەوە
" با بچینە ژوورەوە "
بەلەسەرخۆی ووتی و کیۆنگسووش برۆکانی هەر گرژ بوون بەوەی ئەو شتانە کە لەپێشی ڕوودەدات
هەر چەندە لەخۆی تێناگە ، کوا کیۆنگسووە بە ڕەوشتە جوانەکەی ؟؟
ئەوە شێتی ئەکا کە ئەبینێ پیاوێک بێجگە لەو لە دەوراو پشتی یووسۆل ئەخولێتەوە
پێڵاوەکانی لەپیا کرد و هەرکە کوڕەکەی بینی هەموو شتەک پێچەوانە بۆوە و کەمێک زەردەخەنەی کرد
جەیمین قۆڵەکانی کردەوە و سەیری باوکی ئەکرد و زەردەخەنەی ئەکرد وای کرد زەردەخەنەکەی کیۆنگسوو گەورەتر و فراوانتر بێ
وای کرد کەمێک پێبکەنێ بەشێوەکەی کە هەوڵی دەدا لەشوێنی خۆی هەڵسێ بەڵام نەیئەتوانی ، هەڵیگرت و بەتووندی لەباوشی کرد و بۆنی قژە نەرمەکەی ئەکرد
" جەیمینەکەم ، ئایی گیانی باوکە بیری منت کردبوو هم ؟ "
بە ڕوو خۆشی ووتی کاتێک سەیری چاوە گەورە و بریقەدارەکانی جەیمینی ئەکرد و لەگەڵ زەردەخەنە بچووکتر ئەبوونەوە
کیۆنگسوو بەنەرمی ماچی لە گووپە خڕەکانی کرد دوای ئەوەی دانیشت
کە خەریکی یاریکردن بوو لەگەڵی ، یووسلیش لەسەر سۆفاکەی بەرامبەر دانیشت و لیۆ چووە ناو باوشی
هەستی بەکەمێک ئازاری ویژدان کرد کە کەمێک پێش ئێستا هاواری لەسەری کرد ،
کاتەکە کەمێک درەنگتر بوو و جەیمین خەوی لێ کەوت پاش ئەوەی شیرەکەی خواردەوە و یووسێلیش بردیە جێگاکەی
لەنێوانیان قسە زۆر نەکرا بەهۆی کەشە سەیرەکەی نێوانیان ، کیۆنگسوو ئەیویست ئەم شەو هەموو شتێکی نێوانیان چاک بکا
بە قسەی کوڕەکان کە زۆریان لێ کرد تا ئاشت ببنەوە ، یووسۆل لەهەمان شوێن دانیشت کە ناوەندێکی کەمێک دووری هەبوو لەگەڵ کیۆنگسوو
" یووسۆل ، ئحم ، بیرم لەوە ئەکردەوە ....."
بەدڵەڕاوکێ پرسی لەترسی کاردانەوەی یووسۆل لەبەرامبەری ، یووسۆلیش هەموو هزر خستە سەر کیۆنگ
" ئێمە کوڕێکمان هەیە و ، ڕاستیەکەی نابێ و بیرم ...."
دووبارە لە قسەکردن ڕاوستا ، یووسۆلیش بە نەزانی و وونبووی سەیری ئەکرد و ئەیووست قسەکانی لەیەک بداتەوە
" یووسۆل لێم تێبگە من هێشتا خۆشم دەوێی ، هێشتا ئاشقتم ، "
بە کەمێک خێرای ووتی و یووسۆل چاوەکانی تا دوا ئاست فراوان بوو ، دواتر کەمێک برۆی گرژ کرد
" کیۆنگ ، خۆت ئەزانی ئێمە ماوەیەکی زۆر لەیەک دوور بووین "
کیۆنگسوو ماندیبوونێکی زۆری دیت لەم قسە کردنە ، بە ناڕەحەتی جوڵا و لەشوێنی خۆی هەڵسا و لەلای یووسۆل دانیشت
دەستەکانی گرت و سەیری یەکیان ئەکرد
" ئەمە هەڵەیە "
یووسۆل بەدەنگێکی کز ووتی
" چی هەڵەیە ؟ "
داواکراو بە هەمان تۆن پرسی
" بوونی من و تۆ پێکەوە "
" بۆچی هەڵەیە ؟؟ یووسۆل خۆشەویستی من و تۆ هەرگیز هەڵە نەبووە ، واتا بوونی جەیمین هەڵەیە ؟ "
بەڵێ پرسین ووتی کاتێک ڕوومەتی یووسۆلی گرتبوو ، ئەویش تەنیا ئەیوویست هەڵبێ و لەبەردەم کیۆنگسوو نەمینێ ، ئەو هەموو هەستەکانی تێکەڵ و ئاڵۆزە بەشێوەیەک ناتوانێ کەس لێی ڕزگاری بکا
" نەخێر "
بەغەمباری ووتی کاتێک سەیری هەموو شتێکی ئەکرد بێجگە لەچاوەکانی کیۆنگسوو کە بە خۆشەویستی سەیری ئەکرد
" ئەتوانی ئێستا ڕای خۆت نەڵێی ، بەڵام تکایە بیری لێ بکەوە خۆشەویستم ، بیر بکەوە چەند بەختەوەر دەبین ، لە ماڵەکەمان ، لەگەڵ مناڵەکەمان ، ماڵێکی پڕ لە خۆشەویستی "
بەدەنگێکی کز و پڕ لە خۆشەویستی و ئەشق ئەیووت ، نێوچەوانی یووسۆلی ماچ کرد و بەهێمنی لە شوێنی خۆی هەڵسا
"شەو شاد "
ماڵەکەی جێهێشت و دووبارە یووسۆلی لەناو بیرۆکەکانی جێهێشت لە تەنیایی