درۆ شیرنەکان || SWEET LIES

By sanaarmy1994

2.9K 601 1K

دۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە با... More

SWEET LIES || 1
SWEET LIES || 2
SWEET LIES || 3
SWEET LIES || 4
SWEET LIES || 5
SWEET LIES || 7
SWEET LIES || 8
SWEET LIES || 9
SWEET LIES || 10 END

SWEET LIES || 6

247 57 219
By sanaarmy1994







خاولیەک لە ناو قەدی ئاڵاندبوو و دانیەکی بچووکیش سەری پێ وشک دەکرد

جەستە ماسولکەدارەکەی بەتەواوەتی بەدیار کەوتبوو ، لەگەڵ قژە تۆزێک تەڕەکەی و ڕووخسارە پیاوانی و گرانەکەی

بەبێزاری سەیری نەینۆکەکەی کرد و دواتر چوو بۆ لای دۆڵابەکەی بۆ هێنانە دەرەوەی چەند پارچە جلێک

پانتووڵێکی جینز لەگەڵ هودیەکی ڕەشی پێڵاوە ڕەشە وەرزشیەکانی لە پێ کرد و جزدان و مۆبایلەکەی برد و چووە دەرەوە لە ژوور و بەتەواوەتی لە ماڵەکەش

سەرکەوتە سەر ئۆتۆمبێلەکەی و وەک هەموو جارێ میوزیکێکی هێواشی پێکرد

بڕیاری دا بۆ کوڕەکەی چەند یاریەک بکڕێ ، وەک باوکێکی ئاسایی ،

هەرچەندە پەیوەندی یووسۆل و ئەم زۆر سەیرە بەڵام بەپێی توانا هەوڵ ئەدا وەک پێشتری لێ بکات ، کە خۆشەویستن بوو

هەرچەندە ئەمە وەک شتێکی ئەستەمە چوونکە کیۆنگسوو لە ژیانی تەنیا یەک جار کەوتە داوی خۆشەویستی ئافرەتێک بەهەموو جوانی و فتنەکەی

وە بەهیچ شێوەیەکیش سەیری ئافرەتی تری نەکردوە وەک چۆن سەیری یووسۆلی کردوە

ئەو جیاوازە ، ئەو شایەنی باشترین و جوانترینە ، ئەو ڕووخۆشە ، هەرچەندە هەندێک جار شتەکان لەبیر ئەکات و وەک گەمژەیەک بەدیار دەکەوێ

بەڵام مرۆڤ کە دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ، بێ ماناترین شتی بەرامبەری پێ جوانە

ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک ماڵەکەی یووسۆل پاڕکینگ کرد ، بە هێواشی چووە خوارەوە و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی قفڵ دا و چووە بەردەم دەرگای یووسۆل

پەنجەی بە دووگمەی خاوەن ماڵەکە دا ، ئەوەنەی پێ نەچوو یووسۆل دەرگاکەی کردەوە و ماندوویەتی لەسەر ڕووخساری دیار بوو

هەرچەندە هێشتا جوانبوو ، لەچاو کیۆنگسوو کە زەرفەکانی هەڵگرت و سڵاویان لەیەک کرد و چووە ژوورەوە

سەیری هەموو لایەکی ماڵەکەی ئەکرد بەهیوای بینینی جەستە بچووکەکەی جەیمین

بەڵام نەیدۆزیەوە و سەیری یووسۆلی کرد ئەویش تێگەیشت ، کیۆنگسوو هەموو کات بەو شێوەیە بووە

هەرگیز قسەناکات و ناڵێت چی ئەوێ لەهەمان کات ئەمرێ تا بزانێ بەڵام یووسۆل هەموو کات ئەو ئافرەتە بووە کە لێی تێگەیشتوە

یووسۆل هەموو جوڵەیەکی و سەیرکردنێکی کیۆنگسووی خوێندە ، بێگومان ئەو کاتەی وەک شێت عاشقی بوو

" خەووتوە ئەتەوێ هەڵستێنی ؟ "

بەدەنگێکی تۆزێک نزم ووتی کە ماندی بوون دیار بوو لەسەر ڕووخساری بەڵام وای نەکرد زەردەخەنە گەشەکەی نەکا

" کێشە نیە با بخەوێ "

" نا هەر خۆی ئێستا هەڵم ئەستاند چوونکە شەو ناخەوێ "

ووتی و چووە ژوورەکەی و کیۆنگسووش بەدوای چوو ، تەنانەت یووسۆل لە دواوەش سەرنج ڕاکێشە ،

توڕە بوو لەبیر کردنەوە پیسەکانی ، لە ناوەوە شەقێکی لەخۆی دا و بەخۆی ئەوت [ ئەو تۆی خۆشناوێ ، ئاوا سەیری مەکە ]

چووە نزیک لەلوگەکەی کە کوڕەکەی لێیە بەهۆی خەو سوور بۆتەوە ، زۆر بە شلک ئەچوو ، زەردەخەنەیەکی کرد و ویستی دەستە بچووکەکەی بگرێ کەلەلای سەری داناوە و کردۆتە مست

بەهێواشی هەڵگرت ، هەرکە هەڵیگرت بۆنی ملی کرد ، بۆنە مناڵانەیەکەی کە هێمنی و ئارامی بۆ گیانی دێنێ ،

لە گووپە خڕەکانی نزیک بۆوە و ماچێکی بچووکی کرد ، بێگوومان لە پێش چاوی یووسۆل کە لە ڕۆخی بێدەکەی دانیشت و سەیری ئەکردن

" ماندوو دیاری "



دوای ماوەیەکی کەم ووتی کاتێک تێبینی خەیاڵ ڕۆیشتنی یووسۆلی کرد



" چی بووە ؟؟ "

" دوێنێ شەو جەیمین نەخەوت وە کارەکەمی لەسەر گران کردبوو وای کرد تا دووی شەو خەریکی کارەکەم بم ، لەکۆتایداش بجوانی نەمکرد ، ئەم بایەنیەش نەیهێشت کارەکانم بکەم ، وەک موعجیزەیەک تەواو بووم "


یووسۆل ووتی کاتێک لەهەمان شوێنی خوێ دانیشتبوو و سەیری هەموو شوێنێکی دەکرد بێجگە لەچاوەکانی کیۆنگسوو

کە زۆر بە گرینگیپێدەر گوێی بۆ گرتبوو ، ئەمەش وای کرد حاڵی بەرەو خراپ بوون بچێ دووبارە و دووبارە

نەیزانی چی بڵێ لە حاڵەتێکی وەک ئەمە ، سەیری دەورو بەری خۆی کرد

" بۆچی ناچیت گەرماوێک بکەی ؟ منیش ئاگاداری جەیمین ئەبم و شتێکیش ئامادە ئەکەم بۆ نانی ئێوارە "

بەدەنگە بێ کاردانەوەکەی ووتی کاتێک چاوڕێی یووسۆلی ئەکرد کە سەیری ئەکرد ، تۆزێک بیری کردەوە

" ئەوە هەلێکی زێڕینە لە دەست نادرێ ، تکایە خۆت ماندوو مەکە تەنیا ئاگاداری جەیمین بە "

بە تۆزێک دڵخۆشی ووتی کاتێک بەرەو دۆڵابەکەی چوو و خاولیەکی لێ دەرهێنا ، کیۆنگسووش سەیری ئەو پاندایەیی کرد کە هێشتا بە ئاگا ناهاتۆتەوە

چوو بۆ هۆڵەکە و لە ئەرزەکە دانیشت و جەیمینیش هێشتا لەباوشی بوو ، لە نێوچەوانی نزیک بۆوە و بەدەنگێکی کز ووتی

" کوڕەکەم خەریکە پیلانەکەمان سەرکەوتوو دەبێ ، منیش دایکت بەدەست دێنمەوە "

دواتر کە دوور کەوتەوە زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد ، لەناوەوەی لە دڵخۆشیا سەمای ئەکرد وەک بڵەی خەڵاتی نۆبڵی وەرگرتبێ

دواتر کە زانی جەیمین نایەوێ هەڵسێ بێزار بوو


" دەی کوڕەکەم هەڵسە ئەو هەموو خەوە ، همم ؟ من بیری تۆم کردوە "

وتی کاتێک یاری بە دەستی ئەکرد و ئەیهێنا و ئەیبرد لەوەش جەیمینی بچووک ڕوخساری بێزارکەری درووست کرد و زیاتر سەری لەناو سینگی باوکی ئەنا

" شلکەکەم ، ڕۆڵەکەم هەڵسە "

بەدەنگێکی نەرم و خۆش ووتی و وایکرد جەیمین هەڵسێ ، پێش ئەوەش کیۆنگسوو نزای ئەکرد نەگری پاش ئەوەی هەڵسێ

باشیش بوو کە نەگریا بەڵام ڕووخساری تووڕەی درووست کرد وای کرد کیۆنگسوو پێی پێبکەنێ ،

"  یااا سەیرکە تۆ چەند بە بەیکهیۆن ئەچی ، ئەترسم وەک ئەوت لێ بێ "

وە دیار بوو جەیمین بێزار بوو ، لەناو باوشی هاتە دەرەوە و خەریک بوو بگری ، سەیری ڕەفەی چێشتخانەکەی کرد کە قووتیەک شیر هەیە لەگەڵ شوشەی مەمە

لە شوێنی خۆی هەڵسا و دوو مڵاک شیری تێکردە ناو مەمەکە و ئاوی شلتێکی بەسەر داکرد ، ویستی بیشەقێنی بەڵام لەتەنیشتی قووتیەکی بچووک هەبوو

کە خوێندیەوە زانی ڤانێلایە ، ئەو ڕۆژە یووسۆل باسی لەوە کرد جار بەجار کەمێک ڤانێلای بۆ تێئەکا تا لێی بێزار نەبێ ، چوونکە جەیمین کە لەدایک بوو گەدەی تەواو نەبوو و نەیئەتوانی بە تەواوەتی شیر بخواتەوە

دوای شەقاندنی لە ئەرزەکە دانیشت

" شیرێکی بەتام لێرە هەیە ، کێ ئەیەوێ کەمێکی لێ بخواتەوە "

بەدەنگێکی کەمێک گەورە ووتی تاوەکوو جەیمین ئاگای لێ بێ کە پشتی لێ کردوە و سەیری تیڤی ئەکا ، هەر کە مەمەکەی بینی بەخێرای بە سەر چۆکەکانی ڕایکرد بۆ ناو باوشی باوکی و پاڵکەوت

وای کرد بەم ڕەفتارەی پێبکەنێ ، شیرەکەی لە لێوی نزیک کردەوە و دیار بوو کە چەند برسی بوو ، بیرۆکە جەهەنەمیەکانی بۆ هاتن

مەمەکەی توندتر گرت و لە لێوی دەرهێنا وای کرد جەیمین قیژەیەک دەربکا و کیۆنگسووش پێی پێکەنی و بەخێرایی مەمەکەی خستە شوێنی خۆی

و جەیمین بەتوڕەی سەیری ئەکرد

" هەڵەم نەکرد کە ووتم لە بەیکهیۆن ئەچی "








""





دوای ئەوەی جەیمین لە شیرەکەی تەواو بوو کیۆنگسوو بڕیاری دا خواردنی ئێوارە ئامادە بکا بۆیە جەیمینی لەناو کورسی مناڵانی بەستیەوە

هەرچەندە شەڕی ئەکرد بۆ ئەوەی نەچێتە سەر ئەو کورسیە وەک ئەوەی دیار بوو خۆی بە کیۆنگسوو گرتبوو ، بێجگە لە لیۆ کە دیارە ئەویش لەخەو هەڵسا و بە کیۆنگسوو خۆی گرتبوو

ئەمەش بەس بوو بۆ ئەوەی وا نەکا کیۆنگسوو بیەوێ هەردووکیان بکوڵێنێ ، جەیمینی لەسەر کورسیەکە بەستەوە و خواردنی ناو قاپی لیۆی لە پێشی دانا بۆ ئەوەی خەریکی خواردنی بێ

بەخێرایی هەوڵی دا خواردنێک درووست بکا ، خواردنەکە ئەوەنەی نەبوو تەواو ببێ یووسۆل لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە کە خەریکی جل لەەبەر کردن بوو

" کیۆنگ نەم ووت هیچ ئامادە مەکە خۆم ئامەدەم ئەکرد "

بە سەرسووڕمانی ووتی کاتێک سەیری خواردنەکەی ئەکرد

" چی بکەم تۆ زۆرت پێ چوو لە گەرماو ، وەک هەموو جارێکت " 

ماوەیەکی وویست تاوەکوو یووسۆل قسەکەی شی بکاتەوە ، بێگوومان کیۆنگسوش کەم نازانێ لەسەر یووسۆل

" یا یا مناڵی بێ ڕەوشت بەتۆ چی زۆرم پێ ئەچێ یان نا "

بە تووڕەی ساختە ووتی کاتێک چەند شەقێکی لە پشتی کیۆنگسوو دا وای کرد کیۆنگسوو پێبکەنێ

" باشە ئاجووما ، تکایە ئەتوانی قاپەکانم لەگەڵ دابنێی ؟ "

بەگاڵتەوە ووتی و یووسۆل بەبێزاری سەیری ئەکرد وەک بڵەێی [ هێی کیۆنگ من لەتۆ گەنجترم ]




""





لەسەر سۆفاکە دانیشتبوون و سەیری جەیمین و لیۆیان ئەکرد کە وەک یەک لەسەر پشت پاڵکەوتون وەک یەک ، پێئەکەنین و یاریان لەگەڵیان ئەکرد

پێش ئەوەی کیۆنگسوو بگەڕێتەوە وویستی دەربارەی شتێک بپرسێ کە زۆر بیری لێ ئەکردوە

" یووسۆل ؟ " 

" همم ؟ "

داواکراو سەیری کرد

" تۆ ..... لەماڵەوە چەکت هەیە ؟؟ "

بەدەنگێکی تۆزێک نزم پرسی ، مانای هەبوونی یووسۆل بۆ چەک واتا ئەو ئەترسێ وە ئەوەش وا ئەکا کیۆنگسوو ناڕەحەت بێت

" ئووموونی پێی ووتی ؟؟ "

" بەڵێ "

" بەڵێهـ ، هەر وەکوو وتی ، چەکم هەیە بەڵام خەمت نەبێ من مۆڵەتم هەیە "

بەزەردەخەنەوە ووتی

" مۆڵەت ؟؟ واتا تۆ "

" بەڵێ من زۆر باشم لێی ، ماوەیەکی زۆربوو ئارەزووم هەبوو فێر بم "

هەرچەندە ئەمە ترسێکی بۆ کیۆنگسوو نارد ، ئێستا چەکی هەیە ئەی دوواتر ؟

بەڵام لەوەشەوە بۆی دەرکەوت ، یوویسۆلە هەرزەکارەکە هێشتا زیندووە

ئەو هەرزکارەی هەموو کارێکی ئەکرد و هەموو شتێکی تاقی ئەکردەوە

کەئەوەش خاڵێک بوو بۆ خۆشوویستنی یووسۆل


Continue Reading

You'll Also Like

4.6K 1K 20
"دوورڪەوتــنەوەت لێــم گەورەتریــن چـــاڪەیە ڪە بـتـوانیـت بـۆمـی بـــڪەیــت" 𝚊𝚖𝚒𝚛𝚊 𝚣𝚊𝚒𝚗 --------------------- ..𝐆𝐑𝐄𝐢𝐥𝐥..
5.2M 470K 98
✫ 𝐁𝐨𝐨𝐤 𝐎𝐧𝐞 𝐈𝐧 𝐑𝐚𝐭𝐡𝐨𝐫𝐞 𝐆𝐞𝐧'𝐬 𝐋𝐨𝐯𝐞 𝐒𝐚𝐠𝐚 𝐒𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 ⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎⁎ She is shy He is outspoken She is clumsy He is graceful...
22.2K 382 10
Dazai is hiding something big from everyone and it's only a matter of time before It comes to light. How will everyone react to knowing his secret? W...
3.4K 183 4
Henrik Mikealson was just like any other of his siblings, he cared deeply about his family but he was also intrigued by the magic his mother did; so...