درۆ شیرنەکان || SWEET LIES

By sanaarmy1994

2.9K 589 1K

دۆ کیۆنگسوو ڕۆژێک کە لەیابانە نامەیەکی ڤیدیۆی بۆ دێت لە لایان خۆشەویستە کۆنەکەی وە بۆی ئاشکرا دەبێ کە بۆتە با... More

SWEET LIES || 1
SWEET LIES || 2
SWEET LIES || 4
SWEET LIES || 5
SWEET LIES || 6
SWEET LIES || 7
SWEET LIES || 8
SWEET LIES || 9
SWEET LIES || 10 END

SWEET LIES || 3

279 60 43
By sanaarmy1994

" ئادەی وەرە ، ئووپا ڕۆڵەکەم جەیمینەکەم "

جینیوون بەدڵخۆشی ئەیوویت کاتێک جەیمینی بچووکی لەباوەش گرتبوو و ماچی گووپە خڕەکانی ئەکرد و جەیمینیش لەبەرامبەر بەدڵخۆشی پێئەکەنی و چەپڵەی لێ ئەدا

یووسۆلیش بەزەردەخەنەوە شەربەت و ئەو پسکویتەی هێنا کە درووستی کردبوو هەرچەندە هەندێک هەستی بەناڕەحەتی ئەکرد چوونکە هەرچیەک بێت ، ئەوە دایکی ئەو پیاوەیە کە مناڵی لێ هەیە

یووسۆل شپرزەیە لە هەستەکانی ئەو تێکەڵە ، پێشتر کیۆنگی زۆر خۆشئەویست بەڵام کە ئێستا بیری لێ ئەکاتەوە ، تەنیا ئەیەوێ هەڵبێ و بیرۆکەکانی فڕێ بدا دەربارەی کیۆنگسوو سینیەکەی دانا و جینیوون جەیمینی لەکۆشی خۆی دانا و هێشتا یاری بە دەستەکانی ئەکا

" فەرموو "

یووسۆل ووتی کاتێک ‌شەربەتەکەی دا بە جینیوون و ئەمیش وەری گرت دوای ئەوەی جەیمینی لەناو باوەشەکەی ئازاد کرد و جەیمینیش یاری ئەکرد بەهێمنی ،

" یووسۆل ، ئەوە ، گەر کیۆنگسوو بێتەوە تۆ وەریئەگری ؟ "

جینیوون بە شەرمەزاری پرسی ، بینینی حاڵی یووسۆل دڵی ئەسووتێنێ ئەو خۆی هاتە پێش چاو ، گەر ئەمیش بەتەنیا کیۆنگی بەخێوو کردبا بەبێ باوک نە پشتی هەبێ نەحاڵی هەبێ

هەرچەندە لەچاوەکانی ئەم یووسۆل ئافرەتێکی بەهێز و زیرەک و هێمن دیارە بەڵام بەخێوو کردنی مناڵ بەم شێوەیە ئاسن نابێ بۆی

" ڕاستیەکەی ئووموونی ، من دەهێڵم و بەخۆشحاڵیەوە دەهێڵم گەر هەموو ڕۆژێکیش بێ و بیبینێ ئەوە ئاساییە "

بە زەردەخەنەوە ووتی یووسۆل ئەزانێ مەبەستی جینیوون ئەمە نەبوو بەڵام ئەو خۆی ئەشارێتەوە لەهەموو شتێک دەربارەی کیۆنگسوو

جینیوونیش ئەم وەڵامە نەبوو کەئەیوویست بەڵام نەیوویست زیاد لە پێویست یووسۆل دڵتەنگ بکا بۆیە پێی باشتر بوو ڕۆژەکانی داهاتوو کە دێت بۆ سەردانی ئینجا بەرە بەرە بپرسێت چوونکە یەکەم هەنگاوی جینیوون بەدەستهێنانی بڕوای یووسۆلە

" کاتێکی خۆش ، کاتێکی خۆش جەیمینەکەم ڕۆژێکی تر دێمەوە "

جینوون بە دڵخۆشی ووتی کاتێک لەپێش دەرگای ماڵە بچووک و خنجیلانەکەی یووسۆل بوو و ئەیوویست بگەڕێتەوە ماڵەوە لە بەرامبەریش یووسۆل جەیمینی لە باوەش بوو بەشێوەیەکی جوان و بە ئەخلاق خوداحافیزیی لێ ئەکرد ،

.
.
.
.
.

" دایکە تکایە ئەمە خراپتر ئەبێ "

کیۆنگسوو بە دڵێکی توند وتی ، ئەو نەیووت کە بچێ و خۆی بناسێنێ تەنیا ووتی کە بچێت و سڵاوێک بکا و بەهانەیەک بڵێ تا حاڵی کوڕەکەی و خۆشەویستە کۆنەکەی ببینێ

" کیۆنگسوو من دایکی تۆم و ئەزانم چی بۆ تۆ باشە بۆیە ئەوەنە نوزە نوز مەکە ، وە هەر کە ووتم ئەو دیارە ئەترسێ لەوەی بەتەنیا ئەژی وە ڕۆژێکی خۆشمان بەسەربد بۆچی ئەوەنە کار گەورە ئەکەی ؟"

جینیوون لە تێلەکە بە دەنگێکی تۆزێک دڕ ئەیووت تاوەکو کوڕەکەی شووێنی خۆی بزانێ لەلای دایکی هەرچەندە جینیوون دڵی بۆ ئەم دووە ئەسووتێ بەڵام ئەو بێگوومانە لەوەی ناهێڵێت شتەکان بە خراپی بڕۆن

" ڕۆڵەکەم بمبورە مەبەستم نەبوو دەنگت لەسەر بەرز بکەم بەڵام سەیرکە تۆ هەفتەیەکی تر ئەگەڕێیتەوە ئەوکات وەرە و قسەی لەگەڵ بکە باوڕم پێ بکە یووسۆل ئافرەتێکی زۆر تێگەیشتوە تۆش ئەوەنە خۆت غەمبار مەکە باشە ؟ "

بەدەنگێکی نەرم ووتی دوای ئەوەی هەردوو لا تۆزێک بێدەنگ بوون

" باشە ، سووپاس دایکە خواتڵەگەڵ "

" خواتلەگەڵ "

مۆبایلەکەی لەسەر بێدەکەی دانا و چاویلکەکەی لەچاو داکەناند ، بەرەو کانتۆڕەکەی ڕۆیشت و جلی دەرەوەی پۆشی مۆبایلەکەی برد و مێشکی تەنیا لەلای یووسۆل بوو

هەموو کاتێک تەنیا بیر لەو ئەکاتەوە ، وە هەموو ڕۆژێک سەیری ڤیدیۆکە ئەکات ، سەیری کوڕە بچووکەکەی ئەکات ، سەیری ئافرەتەکەی ئەکات کە بە خواوەندی جوانی دایناوە سەیری فرمێسکەکانی ئەکا ، ئەمیش لەگەڵی ئەگری ،

هیواخوازە لەگەڵیان با ، وەک باوکێک و پیاوێکی باش خێزانەکەی لەباوەش کردبا و تێر بۆنیانی کردبا هەندێک جاریش وا دائەنێ ئەو هاوسەریتی و بەهۆی کار چووتە دەرەوە و دواتر ئەگەڕێتەوە لایان و دەهێڵێت لە باوشی بکات

" کیۆنگسوو خێراکە من زۆر بە پەرۆشم "

دەنگی بەیکهیۆن هات کە بەهەموو هێزی خۆی هاواری ئەکرد و لەگەڵیشی چێن کە بەدەنگە بەرزەکەی و بەبێ هۆکار گۆرانی ئەڵێ تەنیا چوونکە ئەچنە یەکێک لە گوندەکانی یابان ، ئۆتوانیپۆ لە کامیکاوای هۆکایدۆ

چوونکە تەنیا هەفتەیەکیان ماوە لە یابان بۆیە مانجەرەکەیان کە یابانیە بڕیاری دا کوڕەکان بباتە ئۆتوانیپۆ هەرچەندە ئەوە بیرۆکەیەکی باش نەبوو بۆ کیۆنگسوو بەڵام کوڕەکان ڕایەکی تریان هەبوو

" یاا کیۆنگسوو وێنەم بگرە "

جۆنگین بەدڵخۆش و هاوارەوە ووتی کاتێک بەشێوەیەکی جوان لەلای دارێکی ساکورا وەستاوە ، کامیرەکەی دەستی کردەوە و زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و وێنەی گرت

بەرە بەرە کوڕەکان وێنەیان ئەگرت و خۆشیان لەناوچە سروشتیەکەیان وەرئەگرت بە دڵخۆشی ئەڕۆیشتن و شوێنەکەیان ئەپشکنی و هەر لایەکی جوان هەبا وێنەیان لێ ئەگرت

کات درەنگ بوو و شەو خەریک بوو ڕۆژەکە دەربکا و خۆی بچتە جێگایی کوڕەکانیش بەماندووی سەرکەوتنە سەر ئۆتۆمبێل و بەڕێکەوتن بۆ جوانترین شار کە لێی ئەژین ، تۆکیۆ

.
.
.
.
.

دوای هەفتەیەک


" ئایی جەیمین دەی تکایە ئەوە زۆر بچووکە وەک خۆت وایە "

ئەمجارە جینیوون و یووسۆل هەردووکیان ئەیانویست ترسی جەیمین بشکێنن لە فەرخە پشیلەکە کە زۆر بچووکە ، لەم هەفتەیە جینیوون زۆر یارمەتی یووسۆلی داوە وە زۆر نزیک بوون و جینیوون زۆر دیاری بۆیان ئەکڕێ هەرچەندە یووسۆل شەرمەزار ئەبێ و نایەوێ بەڵام کەلەڕەقەکە جینیوونە

" ئووموونی "

یووسۆل بە دەنگێکی ئاگادار کردنەوە بە جینیوونی ووت کە یاری لەگەڵ جەیمین ئەکا لە باخچە بچووکەکەی پێش دەرگایان داواکراویش سەیری کرد

" ئەڵێم کێشە نیە ئەم پشیلە ماڵی بکەم ؟؟ من زۆرم خۆشدەوێ "

یووسۆل بەتکاوە ووتی وەک ئەوەی مناڵێک بێت نەوەک ئافرەتێک ، جینیوونیش بەم شێوە مناڵانیە پێکەنی

" بۆ وا ناکەی ؟ منیش زۆرم خۆشدەوێ هەمدەبێتە هاوڕێی جەیمین "

بە زەردەخەنەوە ووتی دوای کەمێک کە کەشەکە ساردی کرد هەڵسان و چوونە ماڵەوە و دەرگاکەیان داخست وە لەگەڵیان پشیلە بچووکەکەش هات کە زۆر بێدەنگ و شەرمن دەردەکەوت بێگوومان ئەوەش لەبەر ئەوەی بچووکە

ئێوارەکەیان بەخۆشی بەسەربد هەمان حاڵە نزیکەی هەفتەیەکە ، نانی ئێوارەیان ئامادە کرد و بەدەم قسە و سەیرکردنی tv نانیان ئەخوارد ، جینیوون هێشتا باوڕ ناکات بۆتە داپیرە بەڵام زۆر دڵخۆشە بەوە هەرچەندە پێی ناخۆش بوو کە لێی شاردراوە بەڵام ئەمیش بڕوای بەخۆی هێنا کە لەوانەیە یووسۆل لە حاڵێکی خراپ دابوبێ بۆیە نەیتوانیوە بەکەس بڵێ



.
.
.
.

سەیری سەقفەکەی ئەکرد پاشان لەسەر لایەک پاڵکەوت پاش ئەوەی بێزار بوو لە سەیرکردنی ، دەستی لەیەک ئاڵاند بەهیوای ئەوەی گەرمی پەیا بکات ، هیچ گەرمیەکی جەستەیی نا ، بەڵکوو گەرمی بۆ ڕووحی

چووە ناو خۆی و خۆی لەباوەش کرد بەهیوای ئەوەی گەرمیەکە هەموو لاشەی بگرێتەوە ، ئەو کەسی نیە لە باوشی بکا بۆیە خەیاڵی کرد ، بۆیەکەمجار لە ساڵێک و نیوەوە خەیاڵی کرد جەستە گەرمەکەی کیۆنگسوو لە دواوە لەباوشی ئەکات

فرمێسکەکانی دووبارە و سێ بارە دەستیان کرد بە ڕشتن ئەوی دەوێت ، باوشی ئەوی دەوێت ، ماچە شیرینەکانی ئەویت ، قسە کەم و خۆشەکانی ئەوێت ، یان هەرنا شەو شادێکی جوانی پێ بڵێ

تەنانەت نایەوێ بسوڕێ لەترسی ئەوەی خەیاڵ و درۆکەی وون بێت کە ئەبینێ جەستەی کیۆنگسووی لێ نیە ، ئەیەوێ بڕوا بەخۆی بێنێت کە ئەو زۆر بەتوندی لە باوشی ئەکات تەنیا یەک شەو بە خۆشی بخەوێ

یەک شەو لەناو باوشەکانی بخەوێ بەڵام ئەزانێ ئەمە تەنیا هەمووی درۆی شیرنن ،












هێشتا دەڵێم ئەکیدم ڕۆژەک لە ڕۆژان ئێکسۆئێل زۆر دەبی و چیرۆکەکەم دەخیننەوە 😂

یەڵا بڕۆن دەی

Continue Reading

You'll Also Like

1.2M 66K 59
𝐒𝐜𝐞𝐧𝐭 𝐨𝐟 𝐋𝐨𝐯𝐞〢𝐁𝐲 𝐥𝐨𝐯𝐞 𝐭𝐡𝐞 𝐬𝐞𝐫𝐢𝐞𝐬 〈𝐛𝐨𝐨𝐤 1〉 𝑶𝒑𝒑𝒐𝒔𝒊𝒕𝒆𝒔 𝒂𝒓𝒆 𝒇𝒂𝒕𝒆𝒅 𝒕𝒐 𝒂𝒕𝒕𝒓𝒂𝒄𝒕 ✰|| 𝑺𝒕𝒆𝒍𝒍𝒂 𝑴�...
378 173 7
مانای فرمێسکەکانم لە ئاوێنەدا ڕەنگی داوەتەوە خەمباری و بێزاری لەنێو پێکەنینەکانمدا شاردراونەتەوە تەواوی ژیانم بریتیبووە لە لەدەست دان، هەر لەمنداڵیی...
116K 5K 31
On a lonely Friday night, Baekhyun found himself walking into a loud, busy club to forget about his stressful life with his two best friends Kim Jong...