love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂

By v_hyung2530

62.2K 8.3K 6.4K

من ئاشقیی ڤی'م...! ھەموو خەڵكی ئەڵێن كە ئەو ئەفسانەیە بەڵام من بڕوایان پێ ناكەم "كیم تایھیۆنگ" "ڤانیا" "خۆشح... More

꧁𝟷꧂
꧁𝟸꧂
꧁𝟹꧂
꧁𝟺꧂
꧁5꧂
꧁6꧂
جلەكان
꧁7꧂
꧁8꧂
꧁9꧂
꧁10꧂
꧁11꧂
꧁12꧂
꧁13꧂
꧁14꧂
꧁15꧂
꧁16꧂
꧁17꧂
꧁18꧂
꧁19꧂
Taehyung'shi♥️🦋
꧁20꧂
꧁21꧂
꧁22꧂
꧁23꧂
For my sis♥️🕊
꧁24꧂
꧁25꧂
꧁25꧂
꧁26꧂
꧁28꧂
꧁29꧂
꧁30꧂
꧁31꧂
꧁32꧂
꧁33꧂
꧁𝟹𝟻꧂
꧁𝟹𝟼꧂
꧁𝟹𝟽꧂
꧁𝟹𝟾꧂
꧁𝟹𝟿꧂
꧁𝟺𝟶꧂
꧁𝟺𝟷꧂
꧁𝟺𝟸꧂
꧁𝟺𝟹꧂
꧁𝟺𝟺꧂
꧁𝟺𝟻꧂
꧁𝟺𝟼꧂
꧁𝟺𝟽꧂
ڕۆژ بوونت پیرۆز ژیانم♥️🥺
دەیسڕمەوە
قەرار
꧁𝟺𝟾꧂
꧁49꧂
꧁𝟻𝟶꧂
꧁𝟻𝟷꧂
꧁𝟻𝟸꧂
꧁𝟻𝟹꧂
꧁𝟻𝟺꧂
꧁𝟻𝟻꧂
꧁𝟻𝟼꧂
وەرننن خەبەر ھاتت
꧁𝟻𝟽꧂

꧁27꧂

764 118 163
By v_hyung2530


دوای حەوت مانگ

𝚅𝚊𝚗𝚢𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

بە بێزاری چاوەكانم كردەوە سەیری ژوورەكەم كرد باش بوو كە ئەو خوێڕیە لێرە نییە
لەوڕۆژەوەی لە ناو فڕۆكەكە منی ڕفاند تاوەكو ئێستا لە ژوورەكەی خۆم بەندی كردووم ویستی كە بڕۆینەوە كۆشكەكەی ئەو بەڵام من لەگەڵی نەڕۆشتم ئێستا سكم بە تەواوی گەورە بووە ھەموو مانگێك ئەڕۆم بۆ لای دكتۆر و یەمەوە بەڵام بە دڵنیایەوە نا كاك تایھیۆنگ ناھێڵێت بە تەنھا بم یان یەكێكی تر لەگەڵم بێت لەم حەوت مانگەیا حەوت جار ڕۆشتوومەتە دەرەوە
ئەویش تەنھا بۆ پشكینینی كچەكانم بووە بەڵێ مناڵەكانم ھەردووكیان كچن زۆر دڵم خۆشە چونكە ھەردووكیان كچن دوو مانگی تر مناڵەكانم ئەبێت دكتۆرەكەم وتی كە پێویست بە نەشتەرگەری ناكات بە ڕێگای سروشتی ئەمبێت
وە وتی كە پێویستە زۆر بە ھێز بم گەرنا ژیانی یەكێكمان ئەكەوێتە مەترسیەوە و پێویستە كە دووان ڕزگار بكات من پێیم وت كە با كچەكانم ڕزگار بكات وە ھەرڕەشەشم لێی كرد تا بڕیارەكەم بە تای نەڵێت
تەواوی ئەم ماوەیە تایھیۆنگ نەیھێشتووە كە ھیچ شتێكم كەمبێت وە ھەموو كاتیش ئەڵێت كە حەزت بە ھەر چیەك بوو تەنھا پێم بڵێ بەڵام من قسەی لەگەڵ ناكەم و ھەرشتێكم بوێت بە كووك یان یەكێك لە كوڕەكان ئەڵێم





وە ھۆڕمۆناتی دووگیانی بە تەواوی تێكی یاوم چونكە ھەر كاتێك تایھیۆنگ ببینم ئەمەوێت ماچی بكەم و لە باوەشی بكەم بەڵام غروورم لە ھۆڕمۆناتەكە بەھێزترە بۆیە ھەموو كات ئەیكەم بە شەڕ و ھاوار ئەكەم لەو كاتەوەی دووگیانیشم ھەر توڕە بم كۆنتڕۆل لە دەست ئەیەم بۆیە ئاوا تایھیۆنگ خۆی باوەشم پیائەكات بە توندی تا ھێور ئەبمەوە دوای بە توندی پاڵی پێوەئەنێم و لە باوەشی یەمە دەرەوە و بە توڕەی ئەڕۆم زۆر جار تای بە زۆر ماچم ئەكات چونكە ناھێڵم وە شەوانەش بە زۆر لە باوەشی خۆی ئەمخەوێنێت
كاتێك كە ئەخەوێت ھەموو شەوێك بە نھێنی ماچی ئەكەم و بۆنی ئەكەم و بە توندی لە باوەشی ئەكەم بەڵام كاتەكانی تر نە لە باوەشی ئەكەم نە ماچی ئەكەم نە لێی نزیك ئەكەومەوە ھەموو كات تایھیۆنگ بە زۆر لە باوەشی دامئەنێت یان زۆر شتی تر وە كە ماچیشم ئەكات ماچی ناكەمەوە ئەوە سەختە بۆم بەڵام بە ھەر شێوەیەك بێت خۆم كۆنتڕۆل ئەكەم






بە بێزاری لە ناو جێگاكە ھەڵسامەوە و ڕۆشتمە گەرماوەكە و ڕۆتینم كرد و ھاتمە دەرەوە و جلێكم پۆشی و قژم كرد بە تەماتە لەسەر سەرم

جلەكەم

دوای ڕۆشتمە لای سەلاجە بچووكەكەی ژوورەكەم و كۆڵدكافێیەكم دەرھێنا و لەسەر قەنەفەكە دانیشتم و شكاندم و خواردم لەگەڵیشیا مۆبەكەم دەرھێنا و خۆم پێیەوە خەریك كرد وەكو ھەموو ڕۆژەكانی تر
.
.
.
.
.
.
.
بە تەواوی تێكەڵی مۆبەكەم ببوم و سەیری جلی مناڵی بچوكی كچم ئەكرد ئەوەی كە سەرنجمی ڕا ئەكێشا دوو دانەم لێی ئەكری ھھھ ئەوە كۆمیدیە چونكە زۆر ڕقم لە بازاڕی ئۆنڵاینە بەڵام چی بكەم ئێستا ناچارم
كلیلی دەرگاكەم كرایەوە سەرم بەرز كردەوە دوای ئەوە دەرگاكەش كرایەوە و تایھیۆنگ ھاتە ژوورەوە بە ساردی سەیرێكیم كرد و سەیركنەكانم ھێنایەوە سەر جلەكان
وابزانم كابرای دووكاندار بە ھۆی منەوە قازانێكی زۆر دەكات
تایھیۆنگ ھاتە لام و لە باوەشمی گرت و ماچێكی سەرمی كرد
"خەریكی چیت مشكە شوتیەكەم؟"
بەڵێ لەو كاتەوەی سكم گەورە بووە پێم ئەڵێت مشكە سك شوتیەكەم یان مشكە شوتیەكەم
بەساردی سەیریم كرد و مۆبەكەم لە بەردەمی ڕاگرت
"پارەی ئەوانە ھەمووی بدە و بڵێ كە بە خێراترین كات بۆمی بھێنن"
تایھیۆنگ مۆبەكەی لێم وەرگرت و بە شۆكەوە سەیری ئەكرد
"ئەوە تۆ بە نیازی دووكانی جل و بەرگ بكەیتەوە؟"
بێ گرنگی دان ھەڵسام لە باوەشی
"بڵێ بۆ بەیانی ھەموویانم ئەوێت"
ڕۆشتمەوە ژووری خەوەكەم و لەسەر جێگاكە پاڵكەوتم بە بێزاری و چاوەكانم داخست ھەتیووو ئەو مناڵە ڕشكنانەش بۆمن بوون بە بەڵا بە ھۆی ئەوانەوە ھیچ خەوم نییە دوای كەمێك ھەستم كرد كە دوو دەست لە كەمەرم ئاڵان



چاوەكانم كردەوە و دەستم لەسەر دەستی دانا و دەستی تایم لەسەر كەمەرم لابرد بە ڕەقی
"وتم كە دەستم لێ مەیە"
ھەستم بە دڵگرانی ئەو كرد بەڵام تاوانی خۆیەتی
ھەڵسایەوە لە تەنیشتم
"ئاھەنگێكی كۆمپانیا ھەیە پێویستە تۆش ئامادە بیت بۆیە خۆت ئامادە بكە"
بە ساردی وتی و ڕۆشتە گەرماوەكە
بۆوا بە ساردی قسەم لەگەڵ ئەكات من چیم كردووە فرمێسكەكانم ھاتنە خوارەوە و ھەڵسامەوە و رۆشتمە ژووری جلەكان تا خۆم ئامادە بكەم و قژم ڕێك بخەم دەستم كرد بە ڕێكخستنی قژم لەگەڵیشیا فرمێسكەكانم ئەھاتنە خوارەوە گوێم لە دەنگی دەرگای گەرماوەكە بوو بۆیە بە خێرای فرمێسكەكانم سڕی
تایھیۆنگ ھاتە ژوورەوە كە تەنھا ڕۆبێكی لە بەرا بوو و قژی ھەمووی تەڕ بوو و دڵۆپ دڵۆپ ئاو لە قژی ئەھاتە خوارەوە بێ ئەوەی سەیرم بكات ڕۆشتە لای جلەكان منیش بە توڕەی دەستم كردەوە بە ڕێك خستنی قژم
تایھیۆنگ جلێكی دەرھێنا و بردی و ڕۆشت
"فەكی بێچ بڕۆ ملت بشكێنە"
بە توڕەی دەستم كرد بە خۆ ئامادە كردن
دوای ماوەی نازانم چەنێك ئامادە بووم

جلەكەم و قژم

مەیكئەپەكەشم

لەگەڵ پێڵاوێكی پاژنە بەرزی ھەمان ڕەنگی جلەكەم لەبەر كرد و بۆنەكەم لە خۆم یا و ڕۆشتمە دەرەوە لە ژووری جلەكان ئەمەوێت كە تای شێت بكەم
بە خەمباری سەرم نزمكردەوە كە تایم لە ژوورەكە نەبینی ڕۆشتمە لای دەرگای ژوورەكە و دەستم لەسەری دانا كلیل نەبوو بۆیە منیش كردمەوە و ڕۆشتمە دەرەوە بە ھێواشی ئەڕۆشتم تا گەشتمە خوارەوە لەویا چانیۆڵ منی بینی و ھاتە لام
"واوووو زۆر جوان بوویت"
خەندەیەكی ناسكی بە فیزم بۆی كرد
"من ھەر خۆم جوان بوومە"
چانیۆڵ پێكەنینێكی كەمی كرد دوای وەكو بڵێیت شتێكی بیر كەوتبێتەوە بە خێرای سەیری كردم
"ئەھا مێردە بەفرەكەت ڕۆشت وتی كە پێت بڵێم لەگەڵ شۆفێرەكە بڕۆیت"
ئاوا بەڕێز كیم كوڕە ھەر بڕۆ گەڕانەوەت نەبێت تۆم ھەر ناوێت
خەندەیەكم كرد و سەرم بە بەڵێ جوڵاند دوای ئەوە لە كۆشك ھاتمە دەرەوە ھەموو پاسەوانەكان سەیریان ئەكردم شۆفێرەكە دەرگای سەیارەكەی كردەوە منیش سەركەوتم ئەویش ڕۆشتە شوێنی خۆی و دەستی كرد بە شۆفێری






دوای ماوەیەك گەشتینە شوێنكە دەرگاكەیان بۆم كردەوە منیش دابەزیم و بە سەر بەرزیەوە رۆشتمە ژوورەوە

End vanya's P.O.V
Taehyung's P.O.V

لە ئاھەنگەكە بووم لەگەڵ ھەنێك لە ھاوبەشەكانم وەستا بووین و قسەمان ئەكرد نەمویست كە لەگەڵ ڤانیا بەیەكەوە بێین چونكە دڵنیا بووم دووبارە ئەیكاتەوە بە شەڕ ھەرخۆی حەوت مانگە ھەموو ڕۆژێك شەرە یانی ئەڵێی بووەتە خوو گەر ڕۆژێك شەرم لەگەڵ نەكات ناتوانێت بە تایبەت لەم دوو سێ مانگەی كۆتای ھۆڕمۆناتی دووگیانی بە تەواوی كۆنتڕۆلی كردووە
ھەموو ڕووناكیەكان كوژانەوە و ھۆڵەكە بێدەنگ بوو تاكە ڕووناكی لای دەرگاكە بوو كە تۆزێ لە ھۆڵەكە بەرزترە بۆیە بە پەیژە یەیتە خوارەوە
منیش سەیری ئەویام كرد دڵم دەستی كرد بە لێدانە خێراكانی بەو جلە و بە سەربەرزیەوە ھەمووانی تێئەپەڕاند تا بگات بە من دڵم شێتانە لێ ئەدات و چاوەكانمان لەناو ھی یەكتری نوقوم بوونە ئاگەداری ئەو خەڵكەم كە چۆن پستە پستیانە و چی ئەڵێن




گەشتە لام
كەمەریم گرت و لێی نزیك كەوتمەوە و ماچێكی بچوكی ڕوومەتیم كرد
"زۆر جوان بوویت مشكەكەم"
خەندەیەكی كرد و ئەو دەستەمی گرت كە لەسەر كەمەری نەبوو
"سوپاس"
فابیۆ و دەزگیرانەكەی ھاتن بۆ لامان لە ئەژدادت بم ئێستا كاتی ئێوە بوو
فابیۆ دەستی ڤانیای لە ھی من دوورخستەوە و خۆی گرتی و خولاندیەوە
"ئەوەی چاوەكانم ئەیبینێت ڕاستیە؟"
ڤانیا پێكەنینێكی كرد و باوەشی پیایا كرد
"بیرم ئەكردی كورە خوێڕی"
فابیۆش باوەشی پیایا كردەوە
"منیش بەڵام وابزانم بەم ماوەیەی كە نەمدیوی شوتیت زۆر خواردووە بۆیە سكت ئاوای لێ ھاتووە؟"
باوەشەكەیان شكاند
ڤانیا پێكەنی و دانەیەكی لە سەریدا دوای سەیری دەستگیرانەكەی كرد و دەستی بۆ تۆقە ڕاگرت
"سڵاو من كیم ڤانیا ھاوڕێی دواناوەندی فابیۆ"
بادسوو خەندەیەكی ناسكی بۆی كرد و دەستی گرت
"منیش بادسوو خۆشحاڵم فابیۆ زۆر باسی تۆ و كارەكانتی بۆم كردووە"
ڤانیا بە بكوژانە سەیری فابیۆی كرد
"من زیاتر بادسوو گیان"
ھەتیووو ھەتا ئێستا بە منی نەوتووە گیان
بەو قەلەمونە ئەڵێت گیان
لەگەڵ بادسوو دەستی یەكیان بەردا





كەمەریم گرت و ھێنامەوە ئاستی خۆم
سەیرێكی چواردەورەم كرد نەفرەت ئەوانە بۆوا سەیری سكی ئەكەن ئەی ڤانیا بۆوا سكی دەرخستووە بەڕاست.....!
فابیۆ دەستی بەرز كردەوە كە ئەلقەی تیا بوو
"سەیركە ڤانیا"
ڤانیاش لە ڕقی ئەو دەستی خۆم و خۆی بەرز كردەوە و بە پۆزەوە سەیری فابیۆی ئەكرد
"سەیری ھی ئێمە بكە دوای تۆ ماوتە بگەی بە من سەیركە ھی ئێمە لە دەستی چەپە بەڵام ھی ئێوە لە دەستی ڕاستە"
فابیۆ لە ڕقی ئەو ئەلقەكەی دەستی كردە دەستی چەپە
"ئێستا وەكو یەكە"
ڤانیا جانتایە بچوكە سپیەكەی دەستی كردەوە و دەفتە سوورەكەی ھاوسەرگیریمانی دەرھێنا و لە بەردەمی ڕاگرت
"ئەی ئەوەیان؟"
فابیۆ بە داماوی سەیری ئەكرد
پێكەنینێكی كەمم كرد و سەیری فابیۆم كرد
"برا خۆت ماندوو مەكە لێی نابەیتەوە"
فابیۆ خۆی چاك كردەوە و ئەلقەكەی كردەوە دەستی ڕاستی
"وەڵاھ وایە من بە ھەموو ئاقڵمەوە ئەمەوێت ڕكابەری ئەو شێتە بكەم"
ڤانیا بە پۆزەوە دەفتەرەكەی كردەوە ناو جانتاكەی دەستی
"ئەخەر ئاقڵت نییە بۆیە"
جانسوو ھات بۆ لامان یاققق سەیری جلەكانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جلەكەی جانسوو
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڤانیا بە گاڵتەجاڕیەوە پێكەنی لەكاتێكا دەستی لەگەڵ ھیمن تێكەڵ بوو و دەستەكەی تری منیش لەسەر كەمەری بوو
"ھھھھ تای سەیری جانگو ئەوە نەیھێشتووە كەس جەستەی ببینێت واو"
ھھھھھھھ جانگو بەزۆر پێكەنینم گرت بوو
جانسوو بە توڕەی و ڕەقی جانتاكەی دەستی ئەكوشی
"خۆ ھەر لە ھی تۆ باشترە تۆ ئەڵێی ھاتوویت خۆت بفرۆشیت بەم سكە گەورەیەتەوە"
ڤانیا منی تێپڕاند و ڕۆشتە لای و نینۆكی لە سنگی چەقاند بە توندی منیش كۆنتڕۆلم كرد و وامكرد كە ھاوار نەكات
"قەحپەی ھیچ بەر لەوەی قسە بكە بزانە كە بە نیازی چیت دوای ئەوە تۆیت سۆزانیت و ھاوسەرەكەت مردووە من نامبینی لای ھاوسەرەكەم وەستاوم و دەستی ئەو لەسەر كەمەرم و سكمە "
واووووو ئەوە چۆنە ھاواری نەكرد وتم ئێستا ھەموو ئاھەنگەكە لە دەوری خۆیان كۆ ئەكاتەوە
بە توندی قونجركێگی لە سنگی جانسوو گرت دوای ھاتەوە لای من و دەستی لە كەمەرم ئاڵاند و جەستەی بە تەواوی بە ھی منەوە نوساند ئەوەم بە دڵە خەندەیەكم كرد و دەستم لەسەر پشتی دانا و ھێزەكەم لابرد لەسەر جانسوو و ماچێكی قژیم كرد







فابیۆش كەمەری بادسووی گرت و بە خۆیەوە نووساندی
"ڤانیا شوتی ئەو شوتیەی ناو سكت ئەھێڵێت باوەش بكەیت بە تایا بە دڵی خۆت؟"
ڤانیا ڕووی كرد بە فابیۆ و پشتی لە من بوو منیش ھەردوو دەستم لەسەر سكی بوو
"نەك شوتی چێڵی وەكو تۆش ناتوانێت ڕێگر بێت"
فابیۆ و بادسوو پێكەنین ڤانیاش لەگەلیان بەڵام من تەنھا بۆنی قژیم ئەكرد
جانسوو بە توڕەی ئێمەی جێ ھێشت و ڕۆشت
ڤانیا و فابیۆ و بادسوو بەردەوام بوون لە قسە كردن منیش لە بۆنكردنی ڤانیا

𝙴𝚗𝚍 𝚝𝚊𝚎𝚑𝚢𝚞𝚗𝚐'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅
𝚟𝚊𝚗𝚢𝚊'𝚜 𝙿.𝙾.𝚅

ئاھەنگەكە تەواو بوو ڕاستی ئەمجارە شتێكی بێزار كەر نەبوو زۆریش خۆش بوو چونكە تەواوی كاتەكە لە باوەشی تای بووم و جانسووش لە توڕەیان ئەیخواردەوە دوای ھات تا داوای سەما لە تای بكات بەڵام بەرلەوە دەستی تایم گرت و بردم سەمام لەگەڵی ئەكرد لە كاتی سەماكەش شەڕێكی بچووكمان كرد بەخوا بووە كرم لێم ناتوانم شەڕی لەگەڵ نەكەم

ئێستا ھەردووكمان لە ناو ئۆتۆمبێلەكەین و بە ڕێگاوەین بۆ ماڵەوە لە جامەكەوە سەیری دەرەوەم ئەكرد دووكانی شیرینی واوووو
"تای تای تای ڕایگرە ڕایگرە خێرا ڕایگرە"
تایھیۆنگ بە خێرای ئیستۆپی كرد و ئۆتۆمبێلەكەی وەستاند و بە شڵەژانەوە سەیرمی كرد
"چ.چی بوو تۆ باشی؟"
ئاماژەمە بە دووكانی شیرینیەكە كرد
"ئەڕۆم شیرینی ئەكڕم ئێستا یەمەوە"
بێ ئەوەی چاوەڕوانی قسەی ئەو بكەم بە خێرای ھاتمە خوارەوە و ڕۆشتم بۆ دووكانەكە و سەیری شیرینیەكانم ئەكرد ھمممم كامەیان خۆشە
ھەستم بە جەستەیەكی گەورە كرد لە تەنیشتم سەیرم كرد تایە گرنگیم پێی نەدا و خەریكی ھەڵبژاردنی شیرینیەكان بووم واووو ئەوەیان خۆشە ھەڵمگرت و دام بە تای واووو كێكی شوكلاتە ئەمەوێتتتت ئەویشیانم ھەڵگرت
تای ھاتە پێشم كە ھەردوو دەستی شتەكانی من بوون
"ئەوەندە بەس نییە؟"
بێ ئەوەی سەیری بكەم ورچێكی گەورەشم ھەڵگرت و ئەویشم دایە باوەشی
"بەتۆچی خۆ تۆ پارەی نادەیت"
.
.
.
.
ڕۆشتمە ناو سەیارەكە دانیشتم
تایش خوارنەكانی كردە ناو ئۆتۆمبێلەكە
خۆشم شیلكم لە دەستە ئەیخۆم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەو شتانەی ڤانیا كڕی(ئەمنیش دەمەوێ عاسمانەكە🥺🤧💔)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

دانەیەكی تر شیلكەكەم دەرھێنا و گازم لێی ئەگرت
تای تەواو بوو ھاتە شوێنی خۆی دانیشت
"ئەی بەشی من نایەی؟"
سەیری شیلكەكانم كرد دوای تای
بەخوا دەستم لێیان بەرنابێت زۆر بەتامن
چاو داخست و دانەیەكم دەرھێنا و دام پێی
"زیاتر نییە"
گوێم لە دەنگی پێكەنینی بوو و شیلكەی لە دەستم سەند منیش چاوم كردەوە و دەستم كردەوە بە خواردنی شیلكەكانم تا گەشتینە ماڵەوە كەسمان قسەمان نەكرد
تایھیۆنگ ئۆتۆمبێلەكەی وەستاند
"من ئەڕۆم خۆم ئەگۆڕم تۆش شتەكانم بۆ بھێنە بەڵام نەیدەیت بە كەس ھاا"
دوای دابەزیم و پێڵاوە پاژنە بەرزەكەم داكەند و ڕۆشتمە ژوورەوە بۆ كەسیان دەنگیان نییە؟ نازانم با من سەرەتا بڕۆم ئەو نەفرەتیەی بەرم داكەنم ڕۆشتمە سەرەوە بۆ ژوورەكەم و یەكەم شت درێسەكەم داكەند و رۆشتم جلێكم پۆشی

ناعلەكەی ماڵەوەم لەبەر كرد و قژم بەردایەوە و مەیكئەپەكەم لێ كردەوە و گوارە و ملوانكە سپیەكەی بەرم داكەند و كردمەوە شوێنی خۆی و ھەڵسام و ڕۆشتمە ژووری خەوەكەم تەنھا خواردنەكانم بینی ئەی كوا تای؟
ھەموو بەشێكی ژوورەكە گەرام بەڵام نەمبینی
ڕۆشتم بۆ لای دەرگاكە بەڵام وەكو ھەمووكات كلیل بوو خوێڕی گێژ من كەرم خەمی تۆمە ڕۆشتمە لای خواردنەكان و دەستم كرد بە خواردنیان نیوەیانم خوارد و ئەوەندەی كە ماوەش كردمە ناو سەلاجە بچووكەكەی ژوورەكەم بەڵام شوێنی ھەمووی نەبوویەوە بۆیە ھەندێكم لەسەر مێزەكەی نێوان قەنەفەكانی ژوورەكە دانا
"ڤانیا"
یەكێك دەستی لە سەر شانم دانا یەك مەتر بەرز بوومەوە لە ترسان
"عااااااااااااااااااااااااااااا"
سەیریم كرد جەیبی بوو ھەناسەی ئاسوودەیم دایەوە
"كورە تۆ كەری بۆوا لە ناكاو بۆم دەرئەكەوی نازانی من سێ گیانم"
جەیبی بە بێتاوانێ سەیری كردم
"باشە باشە ببورە"
بە بێزاری سەیرم كرد دوای دانیشتم لەسەر قەنەفەكان
"باشە دەی بۆچی ھاتوویت؟"
جەیبیش لە تەنیشتم دانیشت
"تایھیۆنگ وتی كە لات بم"
بە گومانەوە برۆیەكم بەرز كردەوە
"بۆۆ.....؟"
ویستی كە قسە بكات بەڵام دەنگی ھاوار ھات لە دەرەوە وە دەنگەكە دەنگی كچ بوو
"ئەوە كێیە؟ چی ڕوودەدات لە خوارەوە؟"
جای بە تەواوی شڵەژا ئەبێت چی بووبێت
گوێم لە ھاواری تای بوو كە ئەیوت دەفنبە جانسوو فەككككك ئەو بێچە چی ئەكات لێرە؟
"جای ھەڵسە دەی ھەڵسە خێرا بابڕۆینە خوارەوە"
جای لێم نزیك كەوتەوە و بە ھەردوو دەستی گرتمی
"نەخێر نییە تای وتی كا نابێت لە دەرگاكەش نزیك...."
ئحم نەمھێشت داماوە قسەكەی تەواو بكات كۆنتڕۆلم كرد و لەسەر قەنەفەكان دامنیشاند خۆشم ڕۆشتمە لای پەنجەرەكە و كردمەوە و ڕۆشتمە باڵەكۆنەكە سەیری خوارەوەم كرد ھەموویان لەویا بوون و جانسووش سەرخۆش بوو وەكو بنێشت بە تای وە نووسابوو ڕۆشتمە سەر لێواری بالەكۆنەكە نامەوێت جلەكانم بدڕێنم بۆیە باڵەكانم ناھێنمە دەرەوە كەواتە پێویستە وەكو مشك بەسەر دیوارەكە بڕۆمە خوارەوە
قاچم دانا و بە ھێواشی ئەڕۆشتم تا نزیكی ئەرزەكە بوومە نزیكی دوو مەترم مابوو بگەمە ئەرزەكە بەڵام قاچم بەر شتێكی ڕەق كەوت
بە ترسەوە سەیری خوارەوەم كرد لە شوێنی خۆم بەستمی كاتێ چاوە ئاگریەكانی تایھیۆنگم بینی
بە ئەستەم ئەوەی نێودەمم قوت دایەوە
تایھیۆنگ قاچمی گرت و ڕایكێشامە باوەشی
خۆمڕۆۆۆۆۆۆۆۆۆ بەخوا ھەرسێكمان فەوتیان







تایھیۆنگ بە ترسناكی سەیریمی ئەكرد
"من نەموتووە كە نابێت بێیتە دەرەوە لە ژوورەكەت؟"
ئحم دەستم لەسەر دەستی ئەو لایا
"جارێكی تر كەسێك بنێرە بۆ ئاگەدار بوونم كە بتوانێت ئاگەدارم بێت"
دەستیم لەكەمەرم لابرد و ڕۆشتمە دواوە تا لە دەستی ڕابكەم
جانسوو ھاتە بەردەمم
"بڕۆن بۆ دۆزەخ خۆت و كچە نەفرەتیەكیانت"
دوای قسەكەی پاڵی پێم وەنا بە توندی زۆر خێرا بوو بۆیە نەمتوانی دەستی بگرم تاكە شت كە ھەستم پێی كرد ئەوەبوو كەوتمە خوارەوە لەو دوو پەیژەیەی بەر دەرگاكە و ئازارێكی زۆر لە سكم پەیدا بوو و تایھیۆنگ بە خێرای ھاتە لام
چاوەكانم چیتر توانای كردنەوەیان نەما و داخران
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
چاووووووووووو
ئەوەش پارتی تازە

ڤانیا قەت بە ئاقڵی ناوەستێت
ئەمجارە بە تەواوی خۆی داون كرد
ئایا ڤانیا و مناڵەكان ئەمرن؟
تایھیۆنگ چی بەرسەر یەت؟
ئەی جانسوو؟

بای بای تا پارتی داھاتوو

Continue Reading

You'll Also Like

4.8M 288K 101
In this life, a human without the money to pay for their own life is worth nothing. Take those humans in as property, breed them, and you'll end up l...
265 72 6
هێزە بچوکەمان بو هەمووان دەبێت ئەم چیروکە بیروکەی خومە بردنی چیروکەکەم لاوازی خوت دەرئەکەوێت دەستپێ کردن~30/3/2023 کوتایی~؟؟؟؟نا دیار
11.1K 2.3K 21
مـن قەڵـاوم ڕاسـتە بەڵـام ئـەوە نـاگـۆڕێ ڪەتـۆڪوڕی یـەڪەم جـێـی مـنی ڪەواتە بۆستە لە چەوساندنەوەم ڪوڕی یەڪەم جێ.
12.5K 489 42
"Don't ever think that we're friends." Avyugh gritted. "Aw, I thought we were past that," Alarion grinned, taking up Avyugh's space. "I will make yo...