꧁𝟷꧂

6.4K 391 174
                                    


𝚅𝙰𝙽𝚈𝙰'𝚂 𝙿.𝙾.𝚅

ئۆففففف بێزار بووم باشە ئەوانە بۆ وائەكەن دوو كاتژمێرە لە یەك دوكانین لەم مۆڵە گەورەیە
"ئەرێ دە نونا ھەرنا تۆ پێیان بڵێ ھەموو جلەكانیان تاقی كردەوە"
بە بۆڵەوە وتم و سەیری یۆنەی ھاوڕێم كرد
ئەویش سەری بە باشە جوڵاند
"ئەرێ ھودە شیەن بەسە دەی با بڕۆینە دەرەوە لێرە خۆ تەنھا ئەم دووكانە نییە لەم مۆڵە"
شیەن و ھودە ھاتنە لامان و دەستیان كرد بە بۆڵە
"نا تخوااا شتەكانی ئێرە زۆر جوانە با نەڕۆین لێرە"




خەندەیەكی شەیتانیم كرد و چاوێكم لە نونا داگرت
"ئێ كەواتە نونا با ئێمە بڕۆین وە شیەن و ھودەش ئەدەین بە خاوەنی دووكانە وابزانم دوو كوڕی گەنجی ھەیە ئەوكات بۆ خۆیان ھەر لێرە ئەبن وانیە"
نونا سەری جوڵاند و وتی
"ئائا وایە دەی با بڕۆین"
شیەن و ھودە بە شۆكەوە سەیریان ئەكرد دواتر خێرا توڕەی دەستی بە سەریان داگرت
"ھەی نازانم چی بەس بوەستن بۆم"
ھودە بە توڕەی وتی من و نونا دەستی یەكمان گرت و دەستمان كرد بە ڕاكردن ئەوانیش دوامان كرد
"بەخوا باشترین ڕێگابوو بۆ ھێنانە دەرەوەیان"
كاتێ ڕامان ئەكرد وتم
"وەڵاھی وایە دەنا تا دوو ڕۆژی ترلێرە ئەبووین'
یۆنا بە ھەناسە تەنگیەوە وتی
"بوەستن ناشیرینانە بزانە چیتان لێ ئەكەم"
شیەن بە توڕەی وتی كاتێ دوامان كەوت بوو
"نونا با لەیەك جیا بینەوە"
سەری بە باشە جوڵاند ئەو ڕۆشت بۆ لای ڕاست منیش خێرایەكەم زیاتر كرد ئەڕۆشتم ھودە دوای من كەوتبوو شیەنیش لە دوای یونا بوو وابزانم دوای ماوەیەكی كەم یونا گیرا چونكە شیەن دەستی گرت بوو ھەر سێكیان لە دوام بوون عاااا زۆری نەماوە شیەن پێم بگات خێرایەكەم زیاتر كرد و ڕۆشتمە نێو دوكانێت لەویاش ڕۆشتم

وابزانم دوكانی جلی پیاوانە
گرینگیم پێ نەدا سەیری دواوەم كرد تا بزانم لێم نزیكن بەڵام خۆم كێشا بە كەسێك كە وای كرد من بكەوم و ئەویش بكەوێت بە سەرما سەیریم كرد بینیم كە كوڕێكە بە شۆكەوە سەیرم ئەكات
نازانم بۆ بەڵام دڵم شێتانە لێ ئەیات وابزانم بەھۆی ڕاكردنەكە بوو
"بەڕێزم؟"
وابزانم ھۆشی ھاتەوە
"ھ.ھا ببورە"
بە شەرمەزاری وتی و ھەڵسایەوە
منیش ھەڵسامەوە
"نانەخێر كێشەنییە تۆ من ببورە كە خۆم پیاتا كێشا"
بە ڕێزەوە وتم ئای گەر كچەكان لێرە ئەبوون
"نا بوراوی بەڵام خۆ ئازارت پێ نەگەشت؟"
بە نیگەرانی وتی منیش خەندەیەكم كرد و وتم
"نەخێر سوپاس"
سەیری دواوەم كرد كچەكانم بینی كە ڕێك لە دواوەمن لە ترسان لە شوێنی خۆم ھەڵبەزیمەوە
خێرا ڕووم كردەوە كوڕەكە و ویستم ڕا بكەم بەڵام شیەن دەستمی گرت
"بۆ كوێ؟"
بە توڕەی وتی
تفم قوت دایەوە و سەیرم كرد بە ترسەوە
دواتر خەندەیەكم بۆی كرد
"بڕۆ پێشمان كەوە"
ھودە بە توڕە وتی
شیەن پشە ملمی گرت بوو ھودە و یوناش ھەر یەكەو دەستێكم وا ئەزانم كە دزیم كردەوە و ئەمبەن بۆ زیندان تخوا ئەوە چییە
𝙴𝙽𝙳 𝚅𝙰𝙽𝚈𝙰'𝚂 𝙿.𝙾.𝚅

love is everything ꧁𝙺.𝚃.𝙷꧂Where stories live. Discover now