Part One

921 114 149
                                    




ئەو هەستە چەندە بەئازارە کە هەستی پێ ئەکەم ، وا هەست ئەکەم کە هەموو شتێك لەبەردەمم تەماوییە وە ناتوانم ببینم !!

ئەو هەستە بە ئازارەی کاتێك سەیری چاوەکانی کەسێك دەکەیت بەلام لەوە تێناگات کە مەبەستتە !

ئەو هەستە بە ئازارەی کاتێك بەتەنها دەگریت و خەمبار دەبیت ، وە هیچ کەسێك لە تەنیشتتەوە نیە تا ئەوەت لەسەر سوك بکات!

ئەو هەستە بە ئازارەی کە دەوری داوم هەموو ڕۆژێك ، هەموو کاتژمێرێك لە ڕۆژەکەدا هەموو خولەکێك لە کاتژمێرێکدا ، وە هەموو چرکەیەك لە خولەکێکدا !

ئەو هەستە بە ئازارەی کە من لە ژیاندام ... !

« جێهیۆن »
« ئایلا »

کاتژمێر 11:15 ـی شەو

کەشەکە باوبۆران بوو و وە بارانیش بە لێزمە دەباری , وە دڵۆپەکانی باران بەر پەنجەرەکە دەکەوتن ، وە هەورە بروسکەکەش میوزیکەکەی خۆی دەژەنی ..!!

وە لەم شەوە ساردەدا ، ئەو کچە لەسەر سیسەمەکەی دانیشتبوو و لەدەستیدا مۆبایلەکەی هەبوو ، نامەکانی ئالوگۆڕ دەکرد ..!!

--------------

Jae :
هێشتا بەخەبەریت ..؟

Ayla :
بەڵێ ، وە تۆ بۆچی هێشتا نەنوستوویت !

Jae :
تەنها هەست بە ماندوو بوون ناکەم ، لەبەر ئەوە

Ayla :
هەروەها منیش ، هەست بە ماندوویەتی ناکەم

Jae :
کەواتە دەی ئێستا بڕۆ بخەوە کاتەکە درەنگی کردووە

Ayla :
باشە ، وە تۆش

Jae :
باشە وە بیرت نەچێت کە خۆت گەرم دابپۆشیت

Ayla :
وا ئەکەم ، سوپاس بۆ گرینگی دانەکەت

Jae ;
باشە ، شەوت شاد
(... خەو بە منەوە ببینە )

---------------
کاتێك ئایلا مۆبایلەکەی داخست ، دەستی کرد بەگریان وە دەنگی گریانەکانی بەرز دەبوونەوە لەکاتێكدا قاچەکانی بەرە و سنگی نزیک دەکردەوە ...!
وەکو منداڵێکی بچوكی لێهات کە هیچ لانەیەکی نیە

.......«».............

Ayla pov
چۆن بتوانم ئەوەت پێ بڵێم ، چۆن بتوانم پێت بڵێم ..! کە من بەرگەی هەموو ئەو ساتانەم گرتووە و تۆش لەلام نیت ..! بەشێك هەیە لەمن پاڵم دەدات بۆئەوەی بڕۆم بۆلات و هەموو ئەو شتانەت پێ بڵێم کە بەسەرم دێت بەڵام ناتوانم نامەوێت لە ئەشکەنجەدابیت بەهۆی منەوە کاتێك دەزانی من بەدەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنم وە ئەو ماوەیەی کە دەژیم زۆر کورتە من زۆر داوای لێبوردن ئەکەم  ....

بەردەوام دەبێت

.
.
.
.
.
.
.
.
.



های کچینە ئەو کورتە چیڕۆکە نوێیەتان پێشکەش دەکەم کە زۆر زۆر خامناکە هەرچەندە ئەوە یەکمجارە شتێکی ئاوا پۆست بکەم بەڵام گوتم با کەمێك بتانگریێنم 🤭😂💔 ئەلموهیم تکایە تکایە تکایە ئەکتیڤ بن و ڤۆوت و کۆمێنتان بیر نەچێت وە ئەگەر ئەزیەت نیە ڕای خۆتان بڵێن چونکە چیرۆکەکە زۆر کورتە و زوو تەواو ئەبێت هیوادارم پشتگیری ئێوە بەدەست بهێنێت

Stormy Night  ✔️Onde as histórias ganham vida. Descobre agora