ویستم مۆبایلەكەم ھەڵگرمەوە بەڵام خۆی ھەڵیگرتەوە و دەستی درێژكرد تا پێمی بدا.
ھەر كە سەری بەرزكردەوە و قژی لادا دوای ئەوەی مۆبایلەكەم گرت توانیم بیبینم.
ئەمە پێویستە گاڵتەیەك بێت.
دڵنیام بەھۆی زۆری بیركردنەوەم لە مایا ھەموو كەسێك لە بەرامبەرم بۆتە ئەو.
بەڵام ئەوە ھەر بەراستی خۆیەتی.
دەستم دوای ئەم شۆكە توانای كاركردن و گرتنی مۆبایلەكەی نەما.
بەڵام چۆن؟
ئەمە مایا'یە؟
ئەگەر مایا نەبێ ناوم ناھێنێ.
و ھەمان دەنگی ئەوی نابێت.
دەستم دەستی بە لەرزین كرد.
چەند جارێك دوای یەك چاوم داخست و كردەوە.
تۆبڵێی خەون بێ بەھۆی زۆری بیر كردنەوە لێی؟
نا...
ئەمە راستیە.
چونكە ئەویش وەك من شۆكە.
(نازانم چۆن تێتانگەیەنم چیەكەن😭)
دەستیم گرت و بێ لابردنی چاوم لەسەری لەنێو دەرگاكە لاچووین و چووینە ژوورەوە.
(ماڵی تای نا تێئەگەن كوێ ئەڵێم؟)
دەستیم بەردا و دەستم بەرزكردەوە تا رووخساری.
لەكاتێكا دەستەكانم بەردەوام بوون لە لەرزین.
كە لە باوەشی كردم تەزوێكی بە گیانمدا ھێنا.
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7
20th part
Start from the beginning