ناتوانم.
بەراستی ناتوانم ئەو باوەشە گەرمەی لێیدام پێی بدەمەوە.
ببورە جیمین..
ببورە تای..
كە ڕێگەمداوە كەسێكی كە ئەوە بكات كە ھیوا ئەخوازم تۆ بیكەیت.چاوەكانم داخست و ھەناسەیەكی قوڵم ھەڵمژی دوای چەند سانیەیەك جیمین دووركەوتەوە.
جیمین
"مایا بڕواناكەی دوێنێ چۆن ڕووخام!"منیش وا ئەڕووخێم جیمین.
"ببورە جیمین..ئەزانم نەئەبوایە وا بكەم بەڵام پێم ووتی كە چۆن بوو."
جیمین
"كێشە نیە داوای لێبووردن مەكە تەواو،ئێستا من خۆشبەختترینم!!"پێكەنیم بۆی.
جیمین
"كەی بە دایك و باوكمت بناسێنم ھم؟ دڵنیام دڵخۆشەبن بە بینینی خۆشەویستی كوڕەكەیان."بە چەند زمان و چەند زاراوە بڵێم ھەستم چۆنە.
كەسێك جگە لە تاكە خۆشەویستە سەرشێتەكەم من بە خۆشەویستەكەی ناودەھێنێت.
ئەمە ئەستەمترە لەوەی بیرم لێی ئەكردەوە.
مایا تۆ بەھێزیت..تەنھا ماوەیەكە بەرگە بگرە.
"نازانم ھەركەی كە ویستت."
جیمین
"بەیانی؟""باشە كەوایە."
جیمین
"شتێك بووە؟ زیادەڕەویم كرد؟""ن ن نا بێگومان نا تەنھا سەیرە بۆمن."
جیمین
"ڕادێیتت."پێكەنیم بۆی.
![](https://img.wattpad.com/cover/226916837-288-k555181.jpg)
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7
17th part
Start from the beginning