تە‌نھا ئە‌و.

ھیچ شتێكی تر نا.

مۆبایلە‌كە‌م داخست.

ئامادە‌ نیم بۆ بێھیوا كردنی تای لە‌خۆم.

وە‌ بە‌دە‌م فرمێسكە‌ ھێمنە‌كانمە‌وە‌ و ھە‌نگاوە‌كانم گە‌ڕامە‌وە‌ ماڵە‌وە‌ بێ تاكسی یا پاس یا ھە‌ر شتێك.

دە‌رگاكە‌م كردە‌وە‌ و بە‌خێرایی دامخست.

توڕە‌ییە‌كە‌م لە‌و بە‌تاڵكردە‌وە‌.

جانتا و مۆبایل و ھە‌موویم ھە‌ر لە‌ یە‌كە‌م ھە‌نگاومە‌وە‌ فڕێدا.

و چوومە‌ ھۆڵە‌كە‌ و لە‌سە‌ر زە‌ویە‌كە‌ دانیشتم و پشتم نا بە‌ قە‌نە‌فە‌كە‌وە‌.

گریام زیاتر لە‌وە‌ی كە‌سێك بیری لێ بكاتە‌وە‌.

پلە‌ی یە‌كە‌مم بۆ چیە‌ من؟

من نامە‌وێت تە‌نانە‌ت دە‌رچوونم بۆم بە‌سە‌!

بە‌ڵام تای'م دە‌وێت ئە‌و تە‌نھا ئە‌و و ئە‌و و ئە‌و.

دە‌نگم بە‌دە‌م گریانمە‌وە‌ ژوورە‌كە‌ی پڕكردبوویە‌وە‌ بێوە‌ی خۆم ھە‌ستی پێبكە‌م.

تە‌نھا بیردە‌كە‌وە‌ كە‌ دووبارە‌ ناتوانم بچمە‌ لای تای..

باوە‌شی و بۆنی و ھە‌ستكردن بە‌و لە‌ نزیكمە‌وە‌ ھە‌موو ئە‌وانە‌ كە‌ دوو ساڵە‌ لێی بێبە‌شم..

دووبارە‌ رێگایە‌كم نە‌ما بۆ گەشتنە‌وە‌ بە‌وانە‌.

*

*

*

سێ یا چوار كاتژمێر..

نازانم لە‌وانە‌یە‌ ماوە‌یە‌كی زیاتر بێت كە‌ لە‌و‌ شوێنە‌ نە‌جوڵاوم.

𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..Where stories live. Discover now