«نا كێشە‌ نیە‌..»

تایھیۆنگ
«دە‌ی گیانم ووتم ببورە‌»

«ئێ پێویستی نە‌دە‌كرد وا توڕە‌ بیت»

تایھیۆنگ
«تۆ چە‌ند كاتژمێرێك پە‌یوە‌ندیم پێوە‌ بكە‌یت وە‌ مۆبایلە‌كە‌م داخرابێت چیە‌كە‌یت؟»

وە‌ڵامم نە‌بوو..

تایھیۆنگ
«ئە‌ھا سێركە‌...زۆر ترسام..»

«باشە‌ ھە‌م ووتم كێشە‌ نیە‌..وە‌ ئە‌زانم ئێستا ئە‌ڕۆیت كارت ھە‌یە‌ ئاگە‌داری خۆتبە‌ باشە‌؟»

تایھیۆنگ
«دڵنیابە‌ وا ئە‌كە‌م..بای خۆشمە‌وێی»

«منیش»

وە‌ڵامم دایە‌وە‌ و دامخست..

باشە‌ ئە‌مە‌ دادپە‌روە‌رانە‌ نیە‌ من زۆر خراپ بیری ئە‌كە‌م..

تۆ بڵێی كە‌ی بتوانم بیبینمە‌وە‌..

دە‌بێ ئە‌و رۆژە‌ ببینم كە‌ ئە‌یبینمە‌وە‌ و لە‌باوە‌شی ئە‌گرمە‌وە‌؟

گومانی تیا نیە‌ خۆشترین رۆژی ژیانم ئە‌بێت بە‌ تە‌واوە‌تی!

زۆر زۆر خراپ بیریە‌كە‌م بە‌ رادە‌ی دۆزە‌خ!

با ئە‌و رۆژە‌ بگە‌ڕێتە‌وە‌ كە‌ لە‌ فرۆكە‌خانە‌ بۆ دواجار ماڵئاواییم لێی كرد..

با ئە‌و رۆژە‌ بگە‌ڕێتە‌وە‌ و رێگە‌ی نە‌یە‌م بڕوا..

با ئە‌و رۆژانە‌ بگە‌ڕێنە‌وە‌ كە‌ بە‌یە‌كە‌وە‌ بووین لە‌ دوا قۆناغی قوتابخانە‌..

ئێستا نرخی ئە‌و رۆژانە‌ ئە‌زانم كە‌ ئە‌وكات نە‌مئە‌زانی..

كێ ئە‌یزانی وامان بە‌سە‌ریە‌ت بە‌و ئامێرانە‌ی دە‌ستمان نە‌بێ ناتوانین گوێبیستی دە‌نگی یە‌ك بین.

𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..जहाँ कहानियाँ रहती हैं। अभी खोजें