یەكەم ھەنگاوم نا بۆ ھۆڵەكەی مێزی من و چەند كەسێكی تریشی لێیە.
یەكێ لەوانەی ئوێنەكەی لە ھەمان شوێنی منە ھاتە لام.
"مایا بۆوا درەنگ كەوتی خاتوو لیۆنا داوای كردی"
بە ھێمنی پێی ووتم.
رووخسارم ترساو دیاربوو و سەرم لەقاند بە مانای قایل بوون.
تەواو من دەركرام و كارەكەم لەدەستدا!
ھەنگاوم نا تا گەشتمە ژوورەكەی خاتوو لیۆنا.
لە دەرگام یا و چووم ژوورەوە.
ئەو زۆر شڵەژاو دیارە..تەنانەت لەمن شڵەژاوتر.
"خاتوو لیۆنا داوای منت كردبوو"
بە ترسەوە ووتم.
لیۆنا
"بۆوا درەنگ كەوتی؟"ئەو پرسیارەی كرد كە لێی ئەترسام.
"ئـ ئـ ئە..."
ویستم قسەبكەم بەڵام قسەی بڕیم.
"ئێستا ئەوە گرنگ نیە كێشەیەكی ترمان ھەیە"
ھا؟
ئەوە بەجدیەتی؟
ئەورۆژەی لە كار وەریگرتم بەمنی ووت كە كات گرنگترین شتە و ئێستاش پێم ئەڵێت گرنگ نیە.
دەی بزانم كێشەكە چیە.
"فەرموو خاتوون"
لیۆنا
"ئێستا دوو چاوپێكەوتن لەگەڵ دوو بڕاندی بەناوبانگ و گرنگم ھەیە لە ھەمان كاتدا لەكاتێكا كچەكەم نەخۆشكەوتووە و ئێستا لە ماڵەوەیە پێویستە بگەڕێمەوە لای وە بێگومان ئەو لە ھەموو شت بۆمن گرنگترە"
YOU ARE READING
𝑇𝑤𝑜 𝑎𝑛𝑔𝑒𝑙𝑠..☽..
Random'تەنھا خۆشمویست.. 'ڕەتم كردەوە گوێ لە ئەقڵم بگرم.. 'بەرەو ئەوە چووم كە دڵم داوایەكرد.. 'بێ بیركردنەوە لە دوایی و ئەنجامی ئەوەی ئەیكەم.. Written by:hano_hobi7
5th part
Start from the beginning