قسە لەم سەرەوە خۆشە بە دڵ نییە مەیخوێنەرەوە، وە خۆی ناوی وەنشۆتەکە بە خۆیەوەیەتی هەمووی سموت و شتی +١٨'یە ئیتر ئەکەوێتەوە سەر خۆو ئەگەر بیخوێنیتەوە یاخود نا، ئینجا زۆرم وت چێژی لێ ببینە
.
.
.
.
.
.
.
.
❦
.
.
.
.
.
.
.
.
یونگی و هۆسۆک ماوەی ساڵێکە لە پەیوەندی سۆزداریان بەڵام کێشەکە ئەوەیە یونگی زۆر بێباکە لەو بارەیەوە بە چەشنێک هەموو کاتەکانی بە کارکردن بەسەر ئەبات یانیش ئەگەر کاتی بەتاڵی هەبێت ئەوا هەمووی لە دەرەوە بەسەر ئەبات لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەکانی سەرەتاکان زۆر باشتر بوو زوو زوو قسەی لەگەڵ هۆسۆک ئەکرد وە کاتی بۆ تەرخان ئەکرد بەڵام هەمووی لە مانگی حەوتەمی پەیوەندیەکەیان دەستی پێ کرد ئەو کاتەی یونگی بۆ ماوەیەک لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانی چوونە دەرەوەی شار بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش هەر وەکو سەردەمی لاوێتی بەڵام هەر کە گەورەکە گەڕایەوە بویە کەسێکی تر وەک ئەوەی جێگۆڕکێیان پێ کردبێت لەگەڵ کەسێک هەر یونگی بێت بەڵام لە هەڵسوکەوت و هەموو شتێکا جیاواز بن ئەوەش کاردانەوەی باشی لێ نەکەوتەوە هۆسۆک پێی وابوو بە پێی کات شتەکان ئەگەڕێنەوە باری ئاسایی خۆیان بەس هیچ وانەبوو ئەو تا ئەهات خراپتر ئەبوو
کێشەکەش ئەوەبوو یونگی پێی وابوو کە گەنجەکە پێی ئاساییە ئەگەر گرینگیشی پێ نەیات چون هۆسۆک یەکێک بوو لە باشترین مۆدێلەکانی جل و بەرگ وە بێگوومان ئەویش سەرقاڵی ژیان و کاری خۆی بوو وەلێ هەرگیز خۆشەویستەکەی پشتگوێنەخست چون تەنانەت چۆن بتوانێت پشتگوێی بخات؟ ئەو لە خۆی زیاتر ئەوی خۆش ئەوێت بەڵام بێ منەتی و چاوپۆشی یونگی بابەتەکەی کەمێک ئاڵۆز کردبوو وای کردبوو بەتەواوی هۆسۆک بیر لە بڕیاری کۆتایی بکاتەوە ئەویش جیا بوونەوە بوو بە باشترین چارەی زانی ئاخر هەرچیەکی بوتایە بێ هودە بوو گەورەکه گوێی بۆ ڕاناگرت وەک ئەوە وابوو گوولەی تەقیو بنێی بە کەروێشکێکەوە تا ڕاوی بکەی، وە بڕیاری کۆتایی لە نێو دەستی هۆسۆک بوو بێ ئەوەی یونگی هیچ شتێک لەو بارەیەوە بزانێت هەموو شتێکی یەکلایی کردبویەوە بێگوومان لێی جیا ئەبێتەوە واتا بابەتەکە زۆر بێمانا بووە ئەو بە هیچ جۆرێک هەژماری خۆشەویستێکی بۆ ناکات
هۆسۆک له کافێیەک دانیشتبوو شەوێکی فێنکی بەهار بوو بێدەنگیەکی ئاسوودەهێنەر باڵی بەسەر کافێکەدا کێشابوو جگە لە دەنگی پێکدادانی کوپە شووشەییەکان و چەند دەنگێکی کەمی قسە کردنی خەڵکەکە لە نێوان خۆیان شتێکی وا نەبوو تا سەرنجی ڕابکێشێت هەر لە پێشی جیمینی داماو دانیشتبوو گوێی له بۆڵە بۆڵەکانی ئەگرت نزیکی شەش مانگە وا بۆ حەوت مانگێک ئەڕوات ئەم کوڕە بەس باسی یونگی ئەکات ناوی ڕۆحێکی تر له زاریەوه نابیستی تەنها یونگی، یونگی ئەمەی کرد و ئەوەی کرد و ئەوهای لێ کردم شتێکی نوێ نەبوو بۆ گوێگرتن، بە بێزاری قومێکی لە قاوەکەی یا و چاوەکانی له وشە دووبارەکانی هۆسۆکی برای سوڕاند ئەو کوڕە ڕۆژێک نەک شێتی ئەکات هەر دەربەدەری ئەکات بێ ئەوەی گوێ بەوە بات کەسانی تر لە کافێکە دانیشتوون و سەرقاڵی وەرگرتنی کاتی خۆیانن دەستی بە بەهێزی کێشا بەسەر مێزه تەختەکەیا و جنێوێکی بۆ یونگی نارد دڵخۆشی لەویا بوو کەس لێیان ناگەیشت چون له وڵاتی کۆریا نەبوون لەبەر نەخۆش کەوتنی زڕ دایکیان ناچار بوون بێنەوە بۆ وڵاتەکەی ئەو چون ئەو ئافرەتە لە بنەڕەتەوە چینیە، بە توڕەییەوە وتی
YOU ARE READING
SOPE | SMUTS
General Fictionjust some hot/steamy smuts.. If u don't like it then fuck off! 1st story , 9/9/2026
