We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.

«1»

50 18 36
                                        














------------



نـیـوەڕۆیـەکی نوێ بـوو لـە بـەهـار  ئـەو وەرزەی خـۆشـی
لـەگـەڵ  خـۆی دەهـێـنێـت، کـەشـوهـەوا فێـنـک و خـۆش بـوو، هـەمـووان  خـەریـکی کـارێـکی نـوێ بـوون بـۆ بـەرەو پـێـشـچـونـی ژیـانـیـان، هەندێکیشیـان خـەریـکی کـات بـەسـەربـردن بـوون لـەگـەل هـاوڕێـکـانـیـان و هـەنـدێـکیـتریـش خـەریکـی خۆشی و شـادی بـوون لـەگـەڵ خێـزانەکـانیـان.

هـەنـدێـکـیش بـێـزار بـبـون لـەوەی لـە چـاوەڕوانـیدابـن و ئـەو کـاتـەی دایـان نـابـوو کـەسـی بـەرامـبـەر درەنـگتـر دەهـات، وە لـێـرەش لـەم چـێـشـتخـانـە گـەورەیـە خـێزانـێکـی بـچوک  و بـەختـەوەر چـاوەڕێـن و  سـەیـری دەرەوە دەکـەن بـەو هیـوایـەی ئێـسـتا کـەسەکـە بگـات.

ـ پـورە هـاریـن گـەیـشـت...

ئـەو بـچکۆڵەیەی تـەنـیشـت بـاوکـی بـە پێـکەنـینـەوە هـاوارێـکی
بچـوکـی کـرد، هـەمـووان ئـاراسـتـەی چـاوەکـانـیان گـۆڕی بـۆ دەرگـاکـە و ئـاهـێـکی ئـاسـودەیـان داـیەوە بـەوەی خـوانـەکـەیـان تـێـکـنـەچـوو بـە درەنـگـکەوتـنی.

ـ بـبـورن دەزانـم زۆر درەنـگ کـەوتـم.

هـاریـن کـە هـێشـتا جـلی قـوتـابـخانـەی لـەبـەر بـوو، داوای لـێبـوردنـی کـرد و مـاچـی سـەری ئـەو دوو بـچکـۆڵـەیـەی کـرد کـە یـەکێـکـیان لـە تـەنـیشـت بـاوکـیەتـی و ئـەویـتریـش لـەتـەنـیشـت دایـکی لـەگـەڵـیشـیا ئـەیـوت چـۆنـن بـچـکـۆڵـەکـان.

دوای وەرگـرتـنی وەڵـام لـە هـەردوکـیان، لـە تـەنیـشـت دایـکـی
دانیـشـت و ئـیـتر دەسـتیـان کـرد بـەنـان خـواردن، دەنـگی پێـکـەنـیـن و بـزەی سـەر لـێوانـیان تـەواوی ئـەوێـی گـرتـبویـەوە، هـەرکـەسـێـک ئـەوانـی بـینـیـبوایـە دەیـزانـی کـە چـەنـدە لـە نـاخـەوە یـەکـتریـان خـۆشـدەوێ و دڵـخـۆشـن لـەگـەڵ یـەکـتـری.

ئـەوان گـریـنـگـی بـە یـەکـتـری دەدەن و ڕێـز لـە گـەورە و بـچـوک دەگـرن، لـەهـەمـوو سـات و کـا تێـکـدا لـەگـەڵ
یـەکـتریـن و نـاخـۆشـیەکـان بـەیـەکـەوە
چـارەسـەر دەکـەن،ئـێسـتاش خـەنـدە لـێـوی
هـەمـوانـی گـرتـۆتـەوە  و ڕابـردو لـەبـیرکـراوە.

ـ بـەیارمـەتـیتـان دەچـمـە دەسـتـشـۆرەکـە.

هـاریـن مـۆڵـەتـی وەگـرت و ڕۆیـشـت.

ـ بـاشـبوو هـارینـ'ـیشـمان هـێنـایـە دەرەوە بـەڕاسـتی لـە مـاڵـەوە فـشارێـکی زۆری لـەسـەرە بـەهـۆی خـوێـنـدنـەوە.

Times journey for a broken heart"Stories to obsess over. Discover now