یـەکەم

105 11 231
                                        





ماڵی باپیرەم کە دەکاتە باوکی دایکم یەکیک بوون لە گەڕەکە ناسراوەکانی هەولێر خیزانیکی گەورە بوون باپیرەم خۆی دوو کوڕ و کچیکی هەبوو کەچەکەش کە دەکاتە دایکی من سەمیرە خانم کوڕە گەورەکەشی کە ناوی حیکەمەت بوو هەر لەگەڵ ماڵی باپیرم دەژیا کوڕە بچوکەکەشی ناوێ هەندرێن بوو کە لە کوردستان نەبوو چەند ساڵیک پیش ئیستا چووە دەرەوە ماڵی باپیرەم بەهۆی منداڵەکانی قەڵەبارغ گەورە نەبوو بەڵکو بەهۆی خوشک و براکانی قەڵەبارغ و گەورە بوون دەێانگیراوە کاتیک دایەم و بابم هاوسەرگیریان کرد داپیرەم هەر دەیوت دەبیت دایەشم لەگەڵ ئەوان بژیت بەڵام بابم توانیویتی ئەوان ڕازی بکات و کەمیک دوور لەوان بژین

کە یاسای باپیرەم وابوو کە دەبیت هەموو جومعە و پێنجشەمەیک لەوێ بین تاوەکو پیگەی خۆی بپاریزی هەم وەک گەورەی ماڵ هەم وەک برا گەورە ئەمڕۆش کە دووبارە پێنج شەمە بوو دەبوو بڕۆینە ماڵی باپیرم بەڵام من بیزار نە دەبووم لەوێ چونکە هاوڕیم زۆرتر هەبوو لەوێ بەڵام هاوڕی ڕوح بە ڕوحیم ئەمیرە کە چەند ماڵیک لە خوارەوەی ماڵی باپیرەمن هەر گیشتینە ئەوێ باپیرەم و داپیرم لەگەڵ کچە بچوکەکەی خاڵە حیکمەت تەمەنی منە بەیکەوە لە باخەکە بوون کە میوەیان لە دارەکان دەکردەوە  دەیان خوارد

دوای بەخیرهاتن و چەندین ماچ دوای ئەوەی کە داپیرە هەزار جار وتی چەند بیرم دەکردن چاوم لە ڕی بوو من لای داپیرە'م دانیشتبووم کە چەقۆیکی لا بوو سیوەکەی لۆ پاک دەکردمەوە داپیرەم کەمیک زیاتر من لە نەوەکانی تری خۆشدەویت کە بە قسەی داپیرەم بیت من بە خاڵە هەندرێن دەچم

دواێ ماوەیەک لە دانیشتن چوومە لای ماڵی ئەمیر لە دەرگاکەم دا ئەمیر کردیەوە
:سەلام 
:علیکە سەلام چۆنیت برام
باوشیکمان لەیەک دا و چەند جاریک لە شانمی دا
:باش، تۆ چۆنیت ڕەنگت زەرد بووە ئەو ماوەیە
:باشم هی ئەم هاوینەیە هەر لە ژوورەوەین لۆیە،وەرە ژووری چایکی بخۆ
:ناوەڵا برا هەر وەرە لەم بەردەرگایە دادەنیشین تۆش باسی ئەوە دەکەێ کە یەک حەفتەیە دەڵی یەک ببین باسی دەکەم ئاوا نابیت لە تەلەفۆن
:بەخوای برا لە تەلەفۆن نە دەبوو هەم خۆش دەزانیت تەنها پێنجشەم و  جومعەمان هەیە یەک ببینین ڕۆژەکانی تر لە کارین
:دەی برا وەرە دانیشە باسی بکە
:ئیهـ برا لە کوێ دەستی پی بکەم
:لە سەرتاوە
:هەندیک لە بابەتەکە دەزانیت بەڵام زۆر نا
:دەی دەست پی بکە بیزار بووم لیت
:ئها هاوڕیکی لەیل هەبوو کە دەم وت بە دڵمە و خۆشمدەوێت
:چاکترە بڵی ئەوەی یەک ساڵ و شتیکە بە نهینی عاشقیمە ئەویش هەر ناشم ناسی 
:لە کوێ دەزانیت کە نام ناسی؟ هەم ڕاوە تەواوی بکەم
:دەێ

:ئەو ڕۆژە لەیلم هینایەوە لە قوتابخانە ئەوینیش لەگەڵ دابوو لەیل زۆری
لە ئەوین کرد بیتەوە لەگەڵمان ئەویش لەگەڵمان هات بەڵام لەیل کاری هەبوو لە دووکانیک کە بزانیت مەلزەمەکە هاتووە یان ناء منیش بـوێـریم دایە خۆم وتم ئەمڕۆ هەستی خۆم دەر نەبڕم قەت ناتوانم دوای هەزار هینە و بەردە توانیم بڵیم خۆشمدەوێت

:ئەویش وتی ببورە وانیە؟
:نەخێر وتی منیش چەند جاریک لەگەڵ لەیل تۆم بینوە ئەتووم بە دڵە

:بەجدیتە؟ ئەوینی کچی مام ڕۆستەم ئەوەی کۆڵانەکەی ئەو دیو
:ڕیک ئەو

باوشیکم لیدا بەڕاست دڵخۆش بووم هەر لە یەکەم دیتنەوە کە دایکی ئەوین پی وتبوو وەرە ئەو فەرشانە هەڵیخە و یارمەتیم بدە ئەوینی بینیبوو
کەتبوە بەر دڵی

:برا هەر بەڕاستی دڵم پی خۆش بوو لەو بڕوایە دا نەبووم کە ئەوین ڕازیبیت
:چیە دەڵیت کیشیکم هەیە؟
:ناوەڵا برا لە تۆ قۆزتر نیە بەڵام ئیدی خۆت ئەوین دەناسیت چۆنە کەمیک لوت بەرزە
:ئەوینەکەی من وانیە تۆ وا بیرت کردۆتەوە
:چەند زوو بووە ئەوینەکەی تۆ
:دوو مانگی تر ئەبیتە دوو ساڵ کە ئەوین بۆتە هی من
:یانی لە یەکەم بینین بووە هی تو؟

دواێ ئیوارە ڕۆیشتمەوە ماڵی داپیرەم کە ماڵی خوشکیکی باپیرەم لەگەڵ برایکی هاتبوو ئەوانیی تر پی دەچوو دواێ بانگ بین

دواێ بانگ هوردە هوردە ماڵەکە قەڵەبارغ دەبوو تاوکو درەنگی شەو خەریکی یاری بووین گروپیک دۆمینەی دەکرد گورپیکی تر کۆنکانی دەکرد گروپیک خەریکی قسە بوون هەندیکیان خەریکی مۆبایل بوون یەکیک چای لە دەست بوو یەکیک سێو هەر یەکەو شتیک شەوێ پێنجشەم و ڕۆژەکەی جومعە لە ماڵی باپیرەم تایبەتە



پرسیارەک بە ڕای گۆ وینە و شتی کەسایتیەکان دابنیم؟؟

٦١٧وشە
١٢/٦//٢٠٢٦
مینارا💕
لە هەڵەی ڕینوسیم ببورن
دڵخۆش دەبم ئەگەر کۆمینیتیک بکەن دەربارەی چیرۆکەکە

٦١٧وشە ١٢/٦//٢٠٢٦مینارا💕لە هەڵەی ڕینوسیم ببورن دڵخۆش دەبم ئەگەر کۆمینیتیک بکەن دەربارەی چیرۆکەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

عیونی..!🤎

لەیلStories to obsess over. Discover now