خاڵێکی کاڵ نەخشێکی جوان لەسەر ڕوو
بەژن و باڵات، وردیلەو ڕێک و هەڵچوو
زەردەخەنەی ئەو ڕوی هی ئەو لێوە ..
فریشتەی هەست هی ئەم دڵە بزێوە
....
قژی نەرمت وەکو تاڵی خۆرەتاو
بەسەر شان و قۆڵی سپی پەرش و خاو
نەغمەی شیرین ئاوازی خۆش لە دەنگا
وشەی سەرنج لە ناو چاوێکی مەنگا
4-6-2026
🦢
YOU ARE READING
خانێ
Romanceساڵانێک خۆشەویستیەکەی لە نێوان ئاوازی سازەکەی شاردبویەوە، تا ڕۆژێک چارەنووس دەنگی بۆ گەڕاندەوە. چیڕۆکێکی 'کوردیـــە' لە نوسینی' ڕەیان
