Part 1

85 9 2
                                        

"ئەندێشەی مینارا"

ئەو شەوە کە گەڕامەوە ماڵەوە هەموو شتێک کپ و بێ دەنگ بوو،کلیلەکانم دەرهێنا و دەرگاکەم کردەوە چومە ژورەوە و دانیشتم لەسەر ئەو مۆبلەی کە لە هۆڵە بچوکەکەدا بوو بەراستی ماندوو و شەکەت بووم زوریشم برسی بوو بەلام وزەم نەبوو هەستم شتێک ئامادە بکەم تەنها دەمویست بخەوم و ماندوێتیم دەرچێ.

چومە ژورەکەم و بۆ ئەوەی خۆم بۆ خەوتن ئامادە بکەم بێدەنگییەکی سەیر باڵی بەسەر ماڵەکەدا کێشابوو، بە جۆرێک کە دەنگی لێدانی دڵی خۆمم دەبیستەوە چووم ددانەکانم شوشت و جلێکی ناسکی خەوم لەبەر کرد و چومە سەر جێگاکەم هەر ئەوەی من گلۆپەکەم کوژاندەوە لەپڕ  بینیم چەندان سیسارک و حەشەرات بە دیوارەکەدا هەلگەران زور ترسام و حەپەسام!

قیژاندم و یەکسەر هاتمە دەرەوە،نازانم چۆن بوو بەلام لەناو ئەو هەموو ژمارە تەلەفۆنە توانیم لەو حالەدا تلفون بو مێلیاک بکەم،زەنگم لێدا و وەلامی دایەوە:

"سڵاو مێلیاک زوو خۆت بگەیەنە ئێرە من زور دەترسم ئەمانە بۆچی بەدیواردا و لەمالی مندان.؟!"

"مێلیاک: چی بووە؟چی تۆی ترساندووە وا بەڕێ دەکەوم"

"تکایە زوو وەرە ژوورەکەم پڕە لە حەشەرات و جانەوەر"

"مێلیاک: من واهاتم"

دوای ئەو گفتوگۆیەی پێشوو نێوانمان زۆر باش نەبوو ئەگەر قسەمان کردبایە یان نامەمان بۆ یەکدی بناردبایە تەنها هەواڵ پرسی بوو و هیچی تر لە یەکدی توڕە نەبوین بەلام کارەکەی من کردبووم هەڵە بوو دەی ئاخر منیش تۆزێک لەسەر حەق بووم لەو بابەتەدا،،

بەهەرحاڵ دوای دە دەقە پازدە خولەکێک زەنگی دەرگا بوو زوو بەراکردن دەرگام کردەوە هەر کە هاتەوە ژوورەوە بەر لە سڵاوکردن ڕامکردو خۆم لەپشتی ئەونا
گوتی ئەوە لە چ دەترسی ئەدی ئەوە من نیم لێرە  دلنەوایی دام، من دەگریام و ئەو فرمێسکەکانی دەسڕیم

بابەتەکەم بۆ گێڕایەوە هەستی کرد شتێک هەیە بەلام

"گوتی:هیچ نیە ئامۆزا ڕەنگە لە مەغسەلەکەوە هاتبن بەیانی دەچین دەرمان دەکڕین و لێیاندەدەین ئیتر نامێنن."

 "مینارا" Historias para obsesionarse. Descúbrelo ahora