Part One

6.3K 458 41
                                        





لایکو کومێنت لەبیر مەکەن هیوادارم بەدڵتان بێت






لە ژورەکەی خۆمم خەریکی وێنە کێشانم. وەرەقەکەم لەسەر زەوی دانەوەو لەگەل کەلوبەلی وێنە کێشان،هەمیشە حەزم لێیە لەسەر زەویەکە وێنە بکێشم، نازانم جەند سەعات تێپەڕیوە و هەر خەریکی وێنە کێشانم تا یەکیک لە دەرگای داو وتم وەرە

باوکم بوو دەرگای کردەوەو دەستی لێک نابوو سەیری دەکردم منیش بە داماوی سەیرم کردەوە تاوەکو دەستی کرد بە قسە کردن و وتی

"لە کەیەکەوە خەریکی وێنە کێشانی؟"

بەدەماوی وتم"ئێ لە وەتەی هاتومەتەوە لە قوتابخانە"دوای قسەکەم زەردەخەنەیکی بە زورم خستە سەر لێوم باوکم زۆر توڕە دەبێت کاتێک دەبینی زۆر خۆم هیلاک دەکەم بەڵام ئەوە حەزی منە،

برۆکانی بەرز کردەوەو بەبێزاری وتی"تۆ چوار سەعاتە خەریکی وێنە کێشانی چەند جارم بێت وت بەو جورە نەکەیت بۆجی گوێی ناگریت ها؟"

زەردەخەنەکە هێشتە لەسەر لێوم بوو هەستامەوەو بەرەو ڕوی ڕۆشتم  جەستە بجکولانەکەم لەبەرەمبەری وەستاند،خۆم وەک پشیلە لێکردو لچم شوڕ کردەوە وتم "ئاخر من حەزم بەوەیە خۆت دەزانی"

باوکم ئاهێکی کێشاو لە بێزاریە چاوەکانی سوڕاندو دوایش چاوەکانی خستەوە سەرم و دەستێکی هێنا بە ڕومەتم و وتی"نامەوێ خۆت ماندوو بکەیت خەمی تومە ئازیزەکەم"

تـــــوڕەیـــی (وەرزی یەکەم1)قصص لتهوسّ بها. اكتشف الآن