خوێندنەوێکی خۆش
^
^
^
^
دەست پێک
---------------------------------------------
بەخێرای رامئەکرد تا کەمتر باران لێم بدە وە پارێزگاریم لە شتەکانی دەستم ئەکرد بۆ ئەوەی ئەم خواردنانەی دەستم تێک نەچی
کە گەیشمە وەماڵەوە دەرگام کردەوە دایکم بە نیگەرانی بەرە رووم هات
بە زمانی ئاماژا پێ وتم کە خێرا خۆم بگۆرم قژم وشک بکەمەوە
تا نەخۆش نەکەوم منیش وامکرد
خۆم گۆری قژم وشک کردەوە دەستم کرد بە خوێندنەوەی کتێب
دوای دوو کاژمێر دایکم هاتە لام بە زمانی ئاماژە وتی وەرە نان بخۆم
چوومە سەر سفرەکە بینم پورم دانیشتوە دەمە گەورە ناشرینەکەی بەیەک
دوا برۆ تەنک و ناشرینەکەی گرژ کردووە
بە قێزەوە نانی ئەخوارد کاتێک شلەکەی خوارد
بە تورەی رووی کردە دایکم بە هاوارەو و قێزەوە وتی
(ئەمە چییە تۆ گەمژەی یان چی بۆ نازانی خواردن لێنەی)
بە دەنگە گر و ناخۆشەکەی وتی دەنگی لە هی جادووگەر ئەچوو
منیش بە تورەی وتم
(ئەوە هەیە ئەیخۆی بە بێدەنگی بیخۆ ئەگەر نا هەڵسا ملت بشکێنە)
پورم چاوە رەشە ناشرینەکانی لێم زەق کردەوە وتی
(جوان قسە بکە بێ شەرم دایکە لالەکەت نەی زانیوە تۆ پەروەردە بکە)
منیش بە قسەکانی تورە بووم وتم
(کامەمان بێ شەرمین من یان تۆ ئەسلەن هەر شەرم لە تۆ نیە براکەت بۆ ماوەی بیست ساڵە رایکردووە ئێمەی جێهێشتوە تۆش وەک بێشەرمێک لەگەڵ
ئێمە ئەژی ئەوەند پیسی کەس نایەتە داخوزیت قەیریە کچ)
پورم زانی قسەکانم راستە بە تورەی هەڵسا رۆیشتە ژوورەکەی
دایکیشم بە زمانی ئاماژە پێ وتم کە بۆ قسەی وا ئەکەی ئەو پورتە لە تۆ گەورە
ترە
منیش بە تورەی وتم
(ئاخر دایە نەوبینی چۆن گاڵتە و سوکایەتی بە تۆ ئەکە من لێی قبوڵ ناکەم سۆزانی وا)
بە تورەی دایکم جێهێشە لەدوای خۆم
چوومە ژوورەکەم
با باسی ژیانی خۆم بکەم من منداڵێکم کە بەهۆی دەستدریژی بوومە
دایکم کچی یەکێک لە بازرگانەکانی کوردستان بووە باوکم پاسەوانی ئەوان بووە
دایکم پانزە ساڵبووە باوکم سی ساڵ بووە
چونکە دایکم ناتوانێ قسە بکە
رۆژێک لە گەرانەوەی دایکم لە قوتابخانە بۆ ماڵەوە باوکم دەستدرێژی ئەخاتە سەری
پاشان هەرەشە لەدایکم ئەکات دایکم ئافرەتێکی زۆر شەرمن و بێدەنگ میهرەبان
بووە چونکە خانەوادەی دایکم زۆر ئافرەتیان لا گرینگە بووە توندبوون لەسەر ئافرەت
ESTÁS LEYENDO
بـێبـەزەی✔
De Todo"چـیـرۆکـی کـوردی" کوردۆ x نەگین من کـچێکی قسـە رەق و شـەرانی نیم بـەڵام ژیـانە بێبەزەیەکە وای لێـکردم کچی دایـکێکی بەخت رەش راستە ئەڵێن بەختی کچ وەک هی دایکە بەڵام من نا هـەرگیز وانـابـم....
