هێشتا ڕێگەیەکی باشیان مابوو بۆ گەشتن بە پایتەخت بەڵام خۆر نیشتەوە ئەوانیش ئاگرێکیان کردەوە و لە دەوری دانیشتن

*******************

ئەمویست بزانم پاشا منی بۆچی بوو بەڵام کە جۆنگکوکی ماتم ئەبینی قسەکانم کە تا بینە قاقام هاتبووم قوتم ئەدانەوە

کەمێکی برد، بڕیارمدا بپرسمم
" جۆنگکوک ...باوکت بۆچی ئەیویست من بکوژێت؟!! "

جۆنگکوک کە لە زەوییەکەی بەردەمی ئەڕوانی ئەسرین چاوانی داگرتبوو وڵامی دامەوە
" ئەو جادوگەرە نەفرەتیە وتی لە ڕێگەی خوێنی تۆوە ئەتوانێت دایکم زیندوو بکاتەوە "

تایهیۆنگ دەستی خستە سەر شانی جۆنگکوک
" براکەم ئەگەر چی زۆرم ڕق لە پاشا بوو چونکە باوکی بە ناحەق کوشت بەڵام لەبەر تۆ ناهێڵم خوێنەکەی هەروا بڕوات "

ئیلینی و جۆنگکوک حەپەسانــ لە قسەکانیــ

جۆنگکوک بێدەنگ مابویەوە ئەونە هەستی بە خەجاڵەتی و شەرمەزاری ئەکرد تەنانەت ڕووی سپاسکردنیشی نەبوو

*******************

تازە سەرلەبەیانی بوو گزنگی خۆر باڵی بەسەر زەویدا کێشابوو باڵندەکان دەستیان کردبووە فڕین، لە تەنیشت ئێمەوە دەریاچەیەک هەبوو پڕ بوو لە پاڵندەی پەمەیی کە لەسەر یەک قاچ لەناو ئاوەکە وەستابوون، جوانی سروشت دڵی هەموو ڕۆحلەبەرێک ئەبات بەڵام ئەو سروشتەی من بینیم دڵی بێ ڕۆحیشی ئەبرد ....

  لەناکاو تەپەتەپێکی بەهێز دەستی پێ کرد چاوەکانم کردەوە بینیم بەردی سەر زەوییەکە هەڵبەز و دابەزی ئەکرد سەرم هەڵبڕی بینیم کۆمەڵێک خەڵک بە جلوبەرگی کۆنی لەچەرم دروست کراو بەرەو لای ئێمە یەن

بە سواری ئەسپەوە کەوانەکانیان هەڵبڕیبوو بە بینینی ئێمە دەستیان کردە هاوارکردن خێرایی ئەسپەکانیان زیادکرد

ئەو دووە خێرا بە ئاگا هاتنەوە

جۆنگکوک بەو زامارییەی خۆی لە ئێمە خێراتر ڕای ئەکرد

سودی نەبوو ئەوان ئەسپیان پێبوو، زۆر خێرا ئێمەیان گرتەوە دەوریان داین

پەتیان بە ملمانەوە بەستەوە تا شوێنەکەیان بە دوای ئەسپەکانیانەوە هەڵیانواسیبووین

قاچمان هەمووی بوو بووە بریــن

هەرسێکمانیان کردە ناو خێمەیەکی لەچەرم دروستکاو کە بۆنێکی زۆر ناخۆشی هەبوو لە ژوورەکە هەنێک تورەکە هەبوو کە دواتر زانیمان پیسایی ئاژەڵی تیابوو

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jun 10 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now