+ ڕاستە، ببورە دەست بکەرەوە بە خوێندن

یۆ بین: ببورە

شی وون: جارێکی تر ئاگاداربە

" وتی و ڕووی کردەوە پێشەوە، بەڵام یۆ بین وا دیارە کاردانەوەی شی وون بە دڵی ئەو نەبووە بۆیە چوو بۆ لای و لە بەردەمی وەستا "

یۆ بین: ئەوە ڕوداوێک بوو
چۆن ئاگاداربم؟
تەنسا ئەتەوێت من دەربخەیت

شی وون: ئەزانم ڕووداو بوو
بۆیە ئاگاداربە بۆ ئەوەی جارێکی تر شتی وا ڕوو نەدات

" یۆ بین لەگەڵ قسەکەی شی وون بزەیەکی توڕەی لالێوی کرد و چوو لە بەرامبەر شی وون دانیشت، شی وونیش دووبارە لەسەر خوێندنەکەی سەری هەڵبڕی و سەیری یۆ بینی کرد "

یۆ بین: هێی
ئەزانی چی؟
خەڵک ڕقیان لێتە
هەر شتێک ئەیڵێیت زۆر بێزارکەرە
چۆنە بەلاتەوە؟

شی وون: تۆ بێزار بوویت؟

یۆ بین: چی؟

شی وون: بۆچی کاتت بە فیڕۆ ئەدەیت
بچیت ئینگلیزی بخوێنیت باشتر نییە؟

یۆ بین: ئەتەوێت بمریت؟

" لەو کاتەدا بە خێرایی تیمێک لە خوێندکار کە لە قۆناغێکی تر بوون بە جل و بەرگی (گۆڵف)ەوە هاتنە ژوورەوە، بۆیە شی وون و یۆ بینیش بە خێرایی سەیری ئەوێیان کرد "

= (ئان سوو هۆ) کێیە؟

" هەردوو لادەرەکە دەستیان بۆ کوڕێک ڕاکێشا لە ڕیزی کۆتایی کە لەسەر جۆرێک سەرینی دەستی خەوت بوو، وە ئەو خوێندکارەی کە لە پێش سوهو دا ئەنیشێت لە پۆل دەستی کرد بە بانگ کردنی سوهو "

سوهو: چی؟ کاتی نانی نیوەڕۆ هاتووە؟

= تۆ (ئان سوهو)یت؟
تۆ قسەت لەگەڵ (نا وون)دا کردووە وایە؟

سوهو: (نا وون)؟
(لی نا وون)؟
(پاڕک نا وون)؟

= ناوی (سۆن نا وون)ە هەی گەمژە

سوهو: ئەو بەردەوام نامەی بۆ دەناردم بۆیە جارێک نانم لەگەڵدا خوارد
من حەزم لە ئەو نییە، ئەو جۆری پەسەندم نییە
هێی خواردنی ئەمڕۆی نانی نیوەڕۆ چییە؟

" بەو خوێندکارەی وت کە لە پێشی دائەنیشێت "

× بەرازی سوورەکراو

سوهو: زۆر باشە حەزم لە پرۆتینە

" یایزانی گۆڵفەکە سەیری ئەوانەی تەنیشتی کردوو و بە مەبەستی ئەوەی بچن لە سوهو بدەن "

= هاوڕێیان

سوهو: هێی، بوەستن

" یەکێکیان بە خێرایی بە دارە گۆڵفەکە بۆ سوهو هات لە کاتێکا ئەو هێشتا لەسەر تەختەکەی دانیشت بوو، هەر بۆیە بە خێرایی هەستایەوە و دوور کەوتەوە بەر لەوەی بەری بکەوێت بەڵام ئەو هەر دارە گۆڵفەکەی ئەوەشاند و سوهوش خۆی دوور ئەخستەوە لە ناکاو بە ژێر قۆڵیا چووە پێشەوە و دەستی ڕاکێشا و بەرەو پێشەوە تێیگرت وە یەکێکیشی بە دیواری پۆلەکە دادا و بەو شێوەیە بەردەوام بوو وە سوهو گاڵتەی شەڕەکە ئەهات "

سوهو: دڵنیایت تۆ لە تیپی وەرزشیت؟
تۆ ئێستا ئەڕۆیت

" وتی لە کاتێکا گوێی ئەو بەستەزمانەی گرتبوو "

= باشە، بە نەفرەت بیت

" بەڵام ئەو ئاوا کۆڵی نەدا و دووبارە بە داری گۆڵفەکە هێرشی کردە سەر سوهو ئەویش سێجار خۆی لادا و بەری نەکەوت تا لە کۆتاییدا ئەو کوڕە دارەکەی تێگرت و بەر تەختەکە کەوت "

سوهو: تۆ زۆر سنوورت بەزاند

" وتی و بۆکسێکی بەو کوڕەیا کێشاو و خستی وە سەیری ئەوانەی تری کرد "

سوهو: بیبەن بۆ ژووری پەرستارەکان
ناوی من مەهێنە ئەگینا ئەتکوژم

" ئەوان ڕۆیشتن و سوهو چاوی کەوتە سەر شی وون وە شی وونیش سەیری کیفی قەڵەمەکانی کرد کە کەوتوە لەسەر زەوی و سوهوش بە هەمان شێوە "

سوهو: ئەوە من وامکرد؟

شی وون: بەڵێ

" سوهو بە خێرایی بۆی هەڵگرتەوە و لەسەر مێزەکەی داینا "

سوهو: ببورە هاوڕێ

شی وون: جارێکی تر .......














++++++++++++++++++++++++++++++++

پاڵەوانی لاواز ۱Where stories live. Discover now