بینا
ئەوە تۆ چیدەکەی لە خوشکەکەم دورکەوە

نامجون لە ناوت دورکەوتەوە بەڵام ناوت هێشتا لەناو ترس و شۆکدا مابۆوە

نامجون
چیتە ئەتەوێت تۆ ببەم لەباتی خوشکەکەت جوانکیلەکەم ؟؟

ناوت  لە شۆکەکەی هاتە دەرەوە وە پاڵێکی بە نامجون ناو لە خوشکەکەی دوری کردوە
وتی

ن/ت
کوڕی هەر کەسێک بیت و باوکت هەر نەفرەتیەک بێت کۆتا جارت بێت لە من و خوشکەکەم نزیک ببتەوە

نامجون ویستی قسەیەکی تر بکات بەڵام دەنگی جین ئەوانی وەستاند کە بانگی ناوت و بینای ئەکرد وای زانی ئەوانی لێ ون بووە

نامجون سەیرێکی بیناو و ناوتی کرد و وتی

نامجون
ئێوە مردونن

دوای قسەکە بەخێرایی لەوێ ڕۆیشت

بینا
ج.جین ئێمە لێرەین وەرە بۆ ئێرە خێرااا

پێش ئەوەی جین بگات ناوت بە بینای وت

ن/ت
سەیرم کە نەکەیت ئەمەی ئێستا ڕویدا بەکەس بڵێیت نامەوێت بەهۆی ئێمەوە توشی کێشەی زیاتر ببن

دواتر جین هات و شتەکانی ناوت و بینا کڕیبویان هەڵی گرت بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکە و بەڕێکەوتنەوا بۆ ماڵەوە

ناوت و بینا لەپێش دەرگاکە شتەکانیان لە جین وارگرت و سوپاسیان کرد بۆ ئەمڕۆ

ن/ت
جین هیۆنگ خواردن ئامادە ئەکەم گەر ئەتەوێت بمێنەوە و دوای نانخواردن بڕۆوە

جین
ههـ زۆر زو بوین بە خوشک و برا هەم نا سوپاس ئەمە ئەرکە و ئەبێت جێ بەجێیبکەم  حەزم ئەکرد بمێنمەوە بەس‌ با بۆکاتێکی تر بێت باشە

ناوت سەری بە مانای باشە جوڵاند و جینی بەڕێکرد و خۆی و بیناش چونەوا ژورەوە هەر کە کەلوپەلەکانیان ڕێک کردەوە لە ژورەکانیان دواتر هاتنە خوارەوە بۆ دروست کردنی خواردن

خەریکی ئامادە کردنی خواردن بون کاتێک تایهۆنگ و جونگکوک گەڕانەوە

سڵاویان کرد و پاشان هەردوکیان چونە ژورەکانیان تا جلێکی ئیسراحەت بپۆشن و گەرماوێک بکەن

تاوەکو تایهۆنگ و جونگکوک لەگەرماو کردن تەواو بوون خواردنەکانیش ئامادە بوو 

بینا
تایهۆنگگگگگگگگگ وەرنە خوارەوەەەەەەەەەەەەەە

ن/ت
مێشکمم چووو گەمژەی یان چیت خۆم کەم سەرم ئازاری نیە سەوت ناخۆش بێدەنگبە

دوای هاوارەکەی بینا جونگکوک و تایهۆنگ هاتنە خوارەوە
و هاتنە سەر مێزی نان خواردن

خەریکی نان خواردن بون وە هەر یەک لە تایهۆنگ و جونگکوک ئایپادێکیان لەبەر دەست بوو وەسەیری هەواڵیان ئەکرد تا دوبارە نامجون کەوتەوە پێشیان

تایهۆنگ
خوایە ئارامیم پێ ببەخشە دوبارە ئەمە

بینا
ئۆهۆۆۆ دوبارە هاتەوە پێشم

ناوت خواردنەکە لە قوڕگی پڕژاو دەستی کرد بە کۆکە کۆک خێرا پەرداخێک ئاوی خواردەوە بینا خەریک بو مستی لەپشتی ئەدا تا خواردنەکە بێتە دەرەوە

بینا
چیبوووو خوشکم دوبارە بەناوی نامجون توڕەبویت ئەبوایە ئەمڕۆ ئاقڵم بکردایە

ناوت دەنگی کۆکەکەی زیاترر کرد

تایهۆنگ و جونگکوکیش سەریان لە قسەکانی بینا دەرنەدەکرد تا جونگکوک وتی

جونگکوک ....

   \\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\|\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\\

دوو هـاوڕێـی سەر سەری 🔞+Two damn friendsWhere stories live. Discover now