"بۆستە کوڕم چیڕوویداوە کەوای لێت کردوە زلە لەهانا دەیتوو موبایلەکەی بشکێنی، ئەی جینیا لەکوێیە؟ ئایە دانیش لەگەڵ ئێوەدایە؟"
جۆنگکوک دوای گوێبیستبوونی قسەکانی دایە میلی ئەوەنەی تر توڕەبوو بەخێرایو زەبرێکی زۆرەوە دەستی نایە قژی هاناو زۆر بەتوندی ڕایکێشا بەدوای خۆیا بێ کات لەدەستان یەکسەر بەرەو ژوورەکەی خۆی لەژێر هاوارو پاڕانەوەکانی هانا وقسەکانی دایەمیلی بۆئارام کردنەوەی

"داپیرە تۆلێرەبە ئەگەر ناتەوێ ئازارت پێبگا خۆم دوای هەموو شتێکت تێئەگەیێنم سەرەتا پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەم دایک سۆزانیەدا بکەم..!"

وای وتو چاوەڕێی وڵامی دایە میلی نەکردو دەرگاکەی بەسەردا داخستو قفڵی کارد، هانای فڕێدایە سەر زەویەکە

بێ کات لەدەستدان ڕۆشت بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت هاناش بەئازارەوە سێری ئەژنۆی چونکە ئازاری پێگەشتبوو بەهۆی فڕێدانە بەهێزەکەی جۆنگکوک ولەبەردەم خۆیەوە نەفرەتی لێئەکرد

تاکو لەپڕ...

جۆنگکوک بە ستڵێک ئاوی ساردەوە هاتە دەرەوە هاناش کەئەمەی بینی چاوی تادوا ئاست کرایەوە جۆنگکوکیش بەبێ باکیەوە ستڵە ئاوەکەی لەنزیک کورسیەکەی داناو خۆشی چوە سەر کورسیەکە

هانا هەناسەیەکی ئاسوودەی هەڵمژی کاتێک جۆنگکوک دانیشتو ستڵەکەی پێدا نەکرد وەک ئەوەی ئەو بیری لێئەکردەوە بەڵام...

دڵخۆشیەکەی ئەوەنەی نەخایەند کاتێک بینی جۆنگوک خەریکی پڕکردنی مەغزەنی دەمانچەکەیەتی لەفیشەک کەئەمەش شۆکێکی گەورەی بۆ هانا هێنا کەبینینایا ئەتوت ڕەنگە سەری کەسێکیان لەبەرچاودا پەڕاندبێ

لەکاتێکدا جیاوازی نیەخەریکە خۆی گیانی دەرئەچێ بەبیرکردنەوە لەوەی جۆنگکوک ئەی کوژێ مێشکی ئەوەستا

لەوباوەڕەدا نەبوو ئەم کارەی ئەو ئەیکا توڕەی جۆنگکوک ئەهێنێتە ئەم ئاستە..!

"خاتوو هانا پێش ئەوەی خۆم دەست پێبکەموو بەتوندو تیژی لەگەڵتا بڕۆم خێرا خۆو دان بەهەموو شتێکا بنێو هەموو ئەو پلانانەی لەگەڵ داندا داتان ناوە باسبکەو سەرم مەهێشێنە چونکە بۆخۆو زەرەر ئەکەی"
وەک ئاگاداریەک قسەکانی کرد کاتێک خەریکی دەرهێنانی جگەرەکەی بوو

"تۆ باسی چی ئەکەی جۆن~"
قسەکەی پێبڕدرا لەگەڵ هاوارە بەرزەکەی جۆنگکوک کەلە نەڕەی شێر ترسناکتر بوو

"وتم هەموو شتێکم بۆباس بکە بەر نەفرەتی خوابکەوی ئێوە پێش ئەوەی ژنی من بڕفێنن بیرێکتان لەدەرەم جامەکەیتان بکردایەتەوە"
ئەمەی وتو بێ یەکو دوو ئاوە ساردەکەی کرد بەهانایا کەوای لێکرد هاوارێکی بەرزبکا بەهۆی سەردی ئاوەکەوە هەناسەدانی ناجێگیربوو

کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـێـمـن//J.JKWhere stories live. Discover now