هەناسەیەکی پڕ لە قورسی ئازار و ئێشی ڕابردووی دایەوە

پاشان بە هەڕەشەوە وتی

" ئێسە زوو بیخۆ تا نەمکوشتوویی! "

لە کۆتا قسە بە توڕەیی وتی تا ئیلینی پەلە بیخوات

بە قسەکانی جۆنگکوک هەستی بە برسێتیەکی زیاتر کرد هەرچەندە هێشتا خواردنەکەی بە شتێکی قێزەون وێنا ئەکرد بەڵام دەستی کرد بە خواردن

ئەو دووە پێکەوە گۆشتەکەیان خوارد پاشان ئیلینی دوبارە کەوتەوە بیری تایهیۆنگ ئاخۆ چۆن تا ئێستە نەگەڕاوەتەوە دیارە جۆنگکوک درۆی پێ وتوە

" ئەو کوڕە بۆ نەهاتەوە "

دوبارە ڕوخساری جۆنگکوک شێوە گرژییەکەی وەرگرتەوە هەرکاتێک باسی تایهیۆنگ ئەکرایەوە جۆنگکوک بێزار و تۆڕە ئەهاتە پێش چاو

لە کۆتاییدا بڕیاری دا ڕاستیەکەی بڵێت

" ئەو وتی ئەڕوات بۆ سەر شاخەکە منیش زانیم ئەو لە ئامانجەکەمان دورئەخاتەوە بۆیە ڕەتم کردەوە لەگەڵی بڕۆین "

پاشان خۆی ئارام کردەوە وەک ئەوەی هیچی وای نەوتبێت

ئیلینی بە پەستی وتی

" ئامانجەکەمان؟!

بۆ ئامانجی من و تۆ یەکە؟!

من ئەمویست لەگەڵ ئەو بڕۆم زیاتر باوەڕم بە ئەو هەبوو وەک لە تۆی دڕندە، هیوادارم ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی ژیانت بێت "

زۆر بە بەهێزی وەک ئەوەی خەنجەرێک لەناو دڵی ئەوەی بەرامبەری بچەقێنێت قسەکانی ناو دڵی هێنایە دەرەوە دواتر هەستایەوە سەر پێ، هەڵهات ...!

بۆ ناو دارستانەکە هەڵهات، جۆنگکوک زۆر گوێی پێ نەیا وتی ئەگەریش بڕوات کەمێک دوور ئەکەوێتەوە و خێرا ئەگەڕێتەوە، ئەو هەرگیز لەو باوەڕەیا نەبوو ئیلینی هێندە کچێکی کەلەڕەق بێت

ئیلینی دوبارە کەوتەوە ناو دارستانێکی تاریک دەنگی کونەپەپوو، شەونمی سەر دارەکان، ڕێک وەک ئەو شەوە بوو لە کە میوانخانەکە هەڵهات بەڵام بوێریەکی زیاتری هەبوو

یەکەم جار ئەو ڕایئەکرد تا ئەو کەسانەی کردویانە بە ئامانج نەیگرن بەڵام ئەو ئێستە خۆی ئامانجێکی هەیە

ڕا ئەکات تا بگاتە کەسێک

چ کەسێک؟ کەسێک کە نایناسێ بەڵام هەستەکات هەنێک جار ئەبێت متمانە بە ناخی بکات چونکە مرۆڤەکان هونەری خوێندەوە لە ناخیاندایە تەنها درکی پێ ناکەن وە شارەزاییەکی ئەوتۆیان نیە لەسەری

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now