ئیلینی ئەیویست لەگەڵ تایهیۆنگ بڕوات ئەو لە ناخی دڵییەوە متمانەی بە تایهیۆنگ هەبوو بەڵام ئەو فێری ئەوە بوو بوو لە بڕیارەکانیدا مێشکی بەکار بێنێت و دڵی هاوبەشی پێ نەکات لە بڕیارەکەی

پاشان دڵی پڕ بوو قۆڵەکانی ڕاوەشاند دەستی هەردووکیانی لایا پاشان لە زەوییەکەی ڕوانی وتی

" چۆن بتوانم متمانەتان پێ بکەم؟ خەڵکی لادێکەم چەند ساڵ لەگەڵیان ژیام هەرگیز بچوکترین خراپەم لە بەرامبەریان نەکردووە هەمیشە هێندەی پێم کرابێت یارمەتیم داون کەچی لەبەر پارە هەمویان هێرشیان کردە سەرم تا ڕادەستم بکەن بۆ گەشتن بە مەرامەکانی خۆیان، منێکی بێ دایک و بێ باوک تەنانەت پوریشم لام نەبوو کوڕی پورەکەی کەشم هەر ئاگای بە دنیاوە نەبوو دواتر کوڕێکی دڕندە لەولاوە هات دوای کوشتنی ئەوان منی برد بە  ڕەفتارە ناشیرینەکانیەوە لەگەڵم هەڵسوکەوتی ئەکرد هاتینە میوانخانەیەک هەمووی وەک شێت هەڵیانکوتایە سەرم ڕام کرد وامزانی ڕزگارم بووە لێیان ئیتر دوبارە ئەو خەڵکە شێتە نابینمەوە کەچی ڕێم کەوت لە ڕۆحێک لە خەڵکەکە پیستر بوو منی خستە ئەم باردۆخە ئێستە خۆتان بڵێن ئەبێ متمانە بە کێ بکەم؟ لەگەڵ کێ بم؟ دوای ئەوەی بەسەرم هات تەنانەت باوەڕم بە خۆشم نەماوە ئەترسم وەک ئەهریمەنێکم لێ بێت و لەخۆم هەڵگەڕێمەوە، ئیتر واز بێنن لێم، لێگەڕێن لەم جیهانە لە دووری مرۆڤەکان ڕۆحم دەرچێت و ڕزگارمبێت لێتانــ "

پاشان ڕای کرد بەناو دارستانە چڕەکەیا ڕۆشت لەدوای خۆشیەوە چاکەتەکەی جۆنگکوکی فڕێدایە سەر زەوییەکە وەک ئەوەی بڵێت هیچم لێتان ناوێت هیچتان لێم نەوێت

هەردوو کوڕەکە بە شێوەیەک کەوتنە ژێر کاریگەری قسەکانی وەک ئەوەی سیحریان لێ کرابێت نەیانئەتوانی بجوڵێن

دڵۆپەیەک ئاو کەوتە سەر ڕوومەتی جۆنگکوک

سەری بەرز کردەوە بینی خەریکە باران دەست پێ ئەکات لەو ساتەیا چاوی چووە سەر چاکەتەکەی، ڕای کرد بە دوای ئیلینی-دا

بەڵام دارستانەکە زۆر لەوە گەورەتر و چڕتر بوو لەوەی خەیاڵی ئەکرد هەرچەندی ئەگەڕا هیچ شوێنەوارێکی ئیلینی نەبوو تا ئەهاتیش بارانەکە زیاتر و زیاتری ئەکرد

گەشتە قەراغ چەمێک ئیلینی بینی لە سوچی دارێک دانیشتووە ئەژنۆکانی لە ئامێز گرتووە سەری داخستوە لەبەر خۆیوە ئەگری


****************



کە ڕامکرد نەوەستام تا گەشتمە بەردەم چەمێک ئیتر نەمتوانی بپەڕمەوە ئەوبەرەوە ناچار لە کەناری چەمەکە دانیشتم پشتم بە قەدی دارەکەوە حەساندەوە

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now