***********************


ئیلینی کەوتە جیهانێکی سەیرەوە وەک ئەوەی سەرخۆشبێت هەموو شتێک لە بەرچاوی لێڵ بوو تا کەم کەم ڕوون ئەبوویەوە

خێرا ئاوڕی بۆ دواوە دایەوە ویستی بێتەوە دەرەوە بەڵام چەندی ئەیکێشا بە دیوی ناوەوەی ئاوێنەکەیا بەڵام وەک ئەوەی دیوار بێت

لەناکاو دەستی کەسێکی تریش هاتە ژوورەوە ئیلینی لە ئاوێنەکە ڕوون بوویەوە جۆنگکوک و شانی تایهیۆنگی بینی

لەوساتەیا بیرێکی خێرای کردەوە وتی

" ئێرە کەسی لێ نیە بەشوێن منەوە بەڵام ئەگەر ئەو دووە بێن ئەوە دوبارە ئەبنەوە مەترسی بۆم

ئەی لەم جیهانە سەیرە بە تەها چی بکەم؟ هەموو شتێکی تەڵخ و نامۆیە "

جۆنگکوک کەوتە ژوورەوە دای بە ئەرزەکەیا ئیلینی لە بیرکردنەوە دەرهێنا

کە جۆنگکوکی بینی خێرا دەستی کرد بە ڕاکردن هەر ئاوڕێکی بۆ دواوە یایەوە تایهیۆنگیشی بینی لەبەر خۆیەوە وتی

" ئەمانە چ گەمژەیەکن تا ئێرە دوامکەوتون؟!!! "

هەر بەردەوامبوو لە ڕاکردن ئاوڕێکی تریشی دایەوە ئەمجارە بینی جۆنگکوک و تایهیۆنگ بەشەڕ هاتوون

بەڵام بەبێ چەک بەڵکو بە بۆکس و لەقە کەوتبوونە یەک وەک ئەوەی خوێنی یەکیان بەلاوەبێت، لە ڕاکردن وەستا کەمێک گەڕایەوە دواوە بۆلایان

هەردوو کوڕەکە سەر و چاوی یەکیان قەڵتانی خوێن کردبوو، ئیلینی وەستاندنی کاتێک وتی

" چی بووە؟! "

جۆنگکوک وتی؛

" تۆ حەقت نەبێ ئێسە چارەی تۆش ئەکەم "

" ئەگەر ئازای پەنجە لەو کچە ئەدەی ئەبێت ڕۆحی دایکت بێنمەوە پێش چاوت "

تایهیۆنگ زیاتر جۆنگکوکی توڕەکرد کاتێک بەو شێوە گاڵتەجاڕیە ناوی دایکی برد، جۆنگکوک دوبارە دەستی کردەوە بە شەڕ بەڵام بە توڕەییەکی زیاتر

ئیلینی هەر خۆی لە خوێن ئەترسا ڕۆشتە بەردەم جۆنگکوک تا چیتر بووەستێ لە لێیانی تایهیۆنگ

" تخوا بووەستە، ئێوە بۆ وا ئاکەن؟ "

جۆنگکوک کە ڕوخساری ترساوی ئیلینی بینی کەمێک خۆی ئێور کردەوە وتی

" ئەو بێ پرسی خۆم منی فڕێیایە ئێرە ئێستە چۆن بگەڕێینەوە؟؟ هاا؟؟!! "

ئیلینی سەیرێکی تایهیۆنگی کرد وەک ئەوەی بپرسێت ئایە هیچ وەڵامێکت هەیە؟

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now