Part 25🤍کۆتایی

100 12 24
                                    

ڤۆیت و کۆمێنت لەبیرمەکەن پێش خوێندنەوە🥹🤍
ئەم پارتە بەدڵی ئێوە دەبێت لەبەر ئەوەی درێژە وە کۆتاییەکی خۆشی هەیە
ئەوە بۆشم سپۆیل کردن چیتان دەوێت😼😂
با دەست پێ بکەین!

*

*چەند خولەکێک تێپەڕی*
دکتۆرەکە لە ژووری نەشتەرگەری هاتە دەرەوە
نت: چی بوو دکتۆر؟!! هاوسەرەکەم چۆنەەە؟!
دکتۆر: نەخۆشەکەمان حاڵی زۆر زۆر خراپە، جەڵتەی دڵ لێیداوە
پێویستە نەشتەرگەری بۆ بکەین و دەبێت نزیکەی چەند مانگێک لێرە بمێنێتەوە
*نت لەهۆش خۆی چوو*
دکتۆر: تکایە ئێوە یارمەتی بدەن من بەڕاستی ئیشم هەیە (مەبەستی لەو کەسانەبوو
کە لەوێ بوون)
(٢ کەسی لێبوو هەردووکیان ئافرەت بوون)
کەسی یەکەم: باشە دکتۆر!
*دکتۆرەکە ڕۆیشت*
کەسی دووەم: من دەچم پەرداخ ئاوێک دەهێنم
کەسی یەکەم: باشە
*هێنای*
*هەندێک ئاوییان بە دەموچاوی نت داکرد وە نت هەستاوە*
کەسی یەکەم: کچەکەم تۆ باشی؟
نت: باشم پورێ گیان، کوا هاوسەرەکەمممممم؟؟!!! ئای خوایە گیان
ئەمە چ ژیانێکە منی تییام، ئەی ئەگەر ئەوم لەدەستدا چی بکەم ئەوکات؟! *بە گریانەوە*
کەسی یەکەم: کچەکەم تکایە مەگری وەرە ئێرە دابنیشە و با قسە بکەین
نت: پورێ گیان من هاوسەرەکەم جەڵتەی دڵ لێیداوە... زۆر زۆر دەترسم
شتێکی لێ بێت...
کەسی یەکەم: هیچ هیچ خەم مەخۆ جوانکیلە بەزووترین کات هاوسەرەکەت
باشدەبێت!! بەڵێنت پێ دەدەم!
نت: هیوادارم... سوپاس...
کەسی دووەم: کچەکەم ئاساییە بزانین بۆچی هاوسەرەکەت وای لێ هات؟!
نت: بەڵێ بێگومان *هەمووی بۆ باسکردن*
کەسی دووەم: واتە ئەو کوڕە پیسە لەبەر تۆ حەز دەکات هاوسەرەکەت بکوژێت؟!
نت: بەڵێ ڕێک وایە، من ژیانم بەڕاستی لە مەترسیدایە!!
کەسی دووەم: هیچ خەم مەخۆ کچەکەم دڵنیام ئەو کوڕە دەگرن و سزایەکی قورسی دەدەن
نت: بەس ئەگەر بکەوتبا بەر دەستم... خۆم دەمزانی چیم لێ دەکرد!
کەسی دووەم: تەنها لەبیری بکە تا باشتردەبیت کچەکەم...
تۆ لەکەیەوە هاوسەرگیریت کردووە؟
نت: ٧ ساڵ پێش ئێستا
کەسی دووەم: واه یانی زۆر دەمێکە! مناڵتان هەیە؟
نت: بەڵێ سوپاس بۆ خوا کچێکمان هەیە تەمەنی ٦ ساڵە
کەسی دووەم: خوا بۆتان بهێڵێت!
نت: زۆر سوپاس پورێ گیان
کەسی یەکەم: ئەی هاوسەرەکەت چی ئیشێک دەکات؟
نت: هاوسەرەکەم گۆرانی بێژە
کەسی یەکەم: بەڕاستتت؟! ناوی چییە؟
نت: ناوی هان جیسونگە
هەردوو کەسەکە: ئێمە ئەو دەناسین!!
نت: بەڕاست؟! ئێوەش ستەین؟!
کەسی یەکەم: نا خۆمان نا، مناڵەکانمان ستەین
نت: بەڕاستت، چەند مناڵتان هەیە
کەسی یەکەم: من ٢ کوڕم هەیە یەکێکیان ٢٠ ساڵە ئەوەی تریان ٢٣ەیە
کەسی دووەم: من ٣ مناڵم هەیە، ٢ کچ و کوڕێک، کچەکانم دوانەن وە تەمەنییان
١٦ ساڵە وە کوڕەکەشم ١٣ەیە
نت: تەمەنییان درێژبێت، خوا بۆتان بهێڵێت
هەردووکیان: سوپاس کچەکەم
*دکتۆرەکە هات*
دکتۆر: خاتونەکەم ئەگەر دەتەوێت بێیتە ژوورەوە دەتوانیت بێیت لە کاتی نەشتەرگەرییەکە
بەڵام تکایە ماسک ببەستە و ئەم جلانە لەبەر بکە
نت: بێگومان دێم! باشە، دەی بەیارمەتیتان من دەڕۆم *مەبەستی لە دوو ئافرەتەکە بوو*
هەردووکیان: باشە کچم، دەتوانی بڕۆیت
*نت جلەکانی خۆی گۆڕی و ماسکی بەست وە چوو بۆ ژووری نەشتەرگەری*
پێش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ هان بکەن نت چوو بۆ لای هان وە بە بەردەوامی
سەیری چاوەکانی دەکرد و دەستەکانی دەگرت
دکتۆر: لێرە دابنیشە خاتوون ئێستا نەشتەرگەری بۆ دەکەین، ئەگەر قالبت
بە خوێن و شت تێک دەچێت سەیری مەکە باشە؟
نت: باشە دکتۆر!
*دوای چەند کاتژمێرێک نەشتەرییان بۆ هان کرد بەڵام نت خەوی لێ کەوتبوو لەسەر کورسییەکە*
دکتۆر: خاتون!!!!
*نت هەستاوە*
نت: بەڵێ دکتۆر، هاوسەرەکەم ئێستا حاڵی چۆنە باشە؟!
دکتۆر: باشترە، بەڵام دەبێت چەند مانگێک لێرە بمێنێتەوە تاکو باشتریشبێت
نت: زۆر سوپاس دکتۆر گیان، دەتوانم قسەی لەگەڵ بکەم؟
دکتۆر: بەڵێ، بەڵام زۆر بێزاری مەکە
نت: باشە!
*دکتۆرەکە ڕۆیشت*
نت: هانی... گیانەکەی من... دەتوانی گوێت لێم بێت؟
هان: بە.. بەڵێ..
نت: گیانی من... زۆر زۆر دەترسام شتێکت لێبێت...
هان: کچ.. کچە... کچەکەمان... کچەکەمان لەکوێیە؟
نت: هیچ خەمت نەبێت هانی، لە ماڵی دایک و باوکی تۆن
هان: چەند ڕۆژ تێپەڕیوە؟ من هەست دەکەم ساڵێک تێپەڕیوە...
نت: نا نا ساڵێکی چی هەفتەیەکە لێرەین
هان: تۆش لەگەڵ من لێرە مایتەوە؟
نت: بێگومان! چۆن بەجێت دەهێڵم؟
هان: بەساقەی تۆ بم...
نت: خوا نەکاتتتتتتت
*هان دەستەکانی نت ی گرت و ماچی کرد*
نت زەردەخەنەی کرد
هانیش زەردەخەنەی کردەوە

کچی بەبەخت 🤍Where stories live. Discover now