خۆرەکە سەری لە لوتکەی شاخەکەوە دەرهێنا یەکەم شت کردی تیشکەکەی ڕەوانەی چاوی ئەو کچە پرچ پەفرینە کرد
قژە کورتە سپییەکەی هەمیشە وایئەکرد جیاواز دەرکەوێت کەس لە خەڵکی لادێکە نەیانئەزانی نهێنی ڕەنگی قژی چیە هەنوکە ئەشیانزانی کچێکی چەند میهرەبان و خۆش وتەیە بۆیەشە ئەیانوت (بەخششی خودایە )

ژنانی لادێکە دەنگۆی سەیریان بیستبوو سەیر لەوەدابوو لەوکاتەوە پاشا دەستی بە پلان کردووە لەگەڵ ئەو ساحیرە هیچ کەسێک لە پایتەختەوە نەگەشتوەتە ئێرە کەچی باس و خوازی کارە سەیرەکانی پاشا گەشتبوو

نەک هەر لادێکەی ئەمان بەڵکو خەڵکی هەموو وڵات بیستبویان پاشاکەیان پەنای بردوەتە بەر سیحر بۆ گەڕانەوەی شاژن هەندێک بە شێت بانگیان ئەکرد هەندێکیش چیرۆکی ئەشقی پاشا و شاژنیان ئەگێڕایەوە بە شانو باڵای پاشایاندا هەڵئەدا کە ئاوا دڵسۆزە بۆ ئەشقەکەی تەنانەت چیرۆکی پاشا گەشتبووە دەرەوەی وڵاتیشــ !

(ئیلینی) شتێکی لەو بابەتە بیستبوو بەڵام ئەمڕۆ شتەکە جیاواز بوو سەتڵێک ئاوی لە بیرەکە دەرکێشا خستیە سەر سەری بەرەو ماڵەکەی بەڕێکەوت پێش ئەوەی لە لای ماڵێکەوە پێچ بکاتەوە گوێی لە دوو ژنی دراوسێی بوو!

" لە ئیلینی زیاتر کچی پرچ سپی لەم لادێیە هەیە؟"

" لادێیەک کە بەوە بەناوبانگ بێت بکەوێتە نێوان دوو شاخەوە هەر لادێکەی ئێمەیە با پەلە ئەو کچە دەستگیرکەین بیدەینە دەست پاشا دڵنیام پاداشتێکی پاش وەرئەگرین"

" بەس پاشا ئەو کچەی بۆ چیە؟! "

" ئەوەیان نازانم بەڵام دڵنیام ئەیکوژێ "

ژنەکان بە فێڵبازیەوە خەیرکی داڕشتنی پیلان بوون هاوشێوەی تەواوی خەڵکی لادێکە

ئیلینی کەوتە شۆکێکی قوڵەوە هیچ حاڵی نەئەبوو تەنها تێگەشت کە ئەو بووەتە ئامانجی ئەو خەڵکە وە ئەبێت بە زووترین کات هەڵبێت

سەتڵە ئاوەکەی دەستی فڕێدا کراسە سپییە درێژەکەی هەڵکرد ،دەستی کرد بە ڕاکردن خۆشی نەیئەزانی بۆکوێ ڕاکات تەنها دەرەوەی لادێکەی کردە ئامانج

لەناکاو چەند پیاوێکی سەرو چاو شەڕانی بە پاچ و خاکەناز بەردەمیان لێ گرت ئیلینی هەستی کرد تەوقی دراوە هەموو لایەکی لێ گیراوە

ترس خەریبوو ئەیخوارد ئەو داماوە هێشتا کچێکی حەڤدە ساڵە زۆر بچوکە بۆ ئەوەی بتوانێ بەرگری لە خۆی بکات بەڵام نا ئەو بە ئاسانی خۆی ڕادەست ناکات بەردێکی تیژی هەڵگرتەوە

" کەس نەیەتە پێشێ ئەگینا بەمە لە سەری ئەدەم "

پیاوەکان پێکەنینێکی گاڵتەجاڕانەیان کرد لە نێوان خۆیان پێیان ڕائەبوارد و پێئەکەین تا ئەهاتیش زیاتر ئەڕۆشتنە پێشێ

پرچ بەفرینWhere stories live. Discover now