گەڕانەوە♡

266 28 1K
                                    


pov jongkook

دوای ئەوەی فێنێزیام بردە ژوورەکەی و پاڵکەوت
ڕۆشتمە گەرماوەکە

شاوەرێکی خێرام کرد
چونکە کارم هەیە

کاتێک هاتمە دەرەوەی گەرماوەکە
فێنێزیا خەوتبوو
حەپی ئازار شکێنی خوارد بۆیە

ڕۆشتمە ژووری خۆگۆڕینەکە
جلێکم کردە بەرم و مۆبەکەم هەڵگرت
وە ڕۆشتمە ئۆفیسەکەم

(گەورەم کامێراکان نەماون
تەنها لەڕێگەی هەندێک پاشماوە
کەمێک زانیاریمان دەستکەوتووە
کۆمەڵێک پاشماوەی چەک و تەقەمەنیەکان ماون
لە ژووری چەکەکان دامانناوە
بەڕێز تایهیۆنگ وتی سەیری دەکەم
وە بەڕێز هۆسۆک لە خوارەوەیە
خەریکە بەڵگەکان دەهێنێتە لات
ئەمانەش کۆمەڵێک فایلن کەدەبێت سەیریان بکەیت
ئەمانەش بەڵگەنامەکانن کە پێویستە واژوویان بکەیت)
پاسەوانەکەم وتی بێ ئەوەی هەناسەش بدات

(هۆسۆک بنێرە ئۆفیسەکەم)
وتم کاتێک سەیری کات‌ژمێرەکەم کرد

(بەسەرچاو گەورەم)
وتی ڕۆشت

کات‌ژمێر 8:34 خولەکی بەیانیە

دوو کات‌ژمێر بەر لە ئێستا خوانی بەیانیم خوارد
فێنیش لە نەخۆشخانە خوانی بەیانی خواردووە

پێویستە تاکو نیوەڕۆ کاری تەقینەوەکە چارە بکەم

.
.
.
.

pov phenezea

لەگەڵ دەنگی وشککەرەوەکە خەبەرم بوویەوە
بەڵام خۆم وەک خەوتوو نیشاندا
گەر بزانێت نەخەوتووم لام دەبێت و ناڕوات
منیش حەز بەم کارەی ناکەم

بەڵام
ئێستا پێویستم بە ئەوە
شەرم دەبێت گەر پێی بڵێم
  پێویستم بە دەست شۆرەکەیە وایە؟

باشە کەواتە بانگی ئەو دەکەم
تاکو بانگی خزمەتکارەکە بکات ئاوا باشترە

بەڵام چۆن بانگی ئەو بکەم

دەرگاکە کەمێک کرابوویەوە
بۆیە بینیم کەسێک لێرەوە تێپەڕی

(هێی بەیارمەتیت)
بانگیم کرد

(فەرموو خانمەکەم)
بەداخەوە پاسەوان بوو

(دەتوانیت بانگی جۆنگکووک بکەیت؟)
پێیم وت

(بێگومان خانمەکەم)
وتی و ڕۆشت

باشە من بۆچی نەمووت بانگی خزمەتکارێک بکات

ئاهـ بەڵام پێموابێت زیاتر شەرم لە خزمەتکارەکە دەکەم
لە کۆتاییدا جۆنگکووک هاوسەرمە

I want a life with him  / [ jk ] ♡Where stories live. Discover now