~ 𝖢𝗁𝖺𝗉𝗍𝖾𝗋 𝖮𝗇𝖾 ~

289 40 18
                                    










پۆڤ سونجێ /

رۆژێکی ماندووکەر بوو بەراستی .. نەخۆشی زۆرم بەڕێکرد ..
کات تەواو .. پێیوستە بڕۆمە ماڵ .. خوا دەزانێ چەی چ بەزمێکی کردووە دیسان ..

End pov .


سکرتێر شین : پزیشک لی ؟ " لە دەرگای دا "
سونجێ : فەرموو .
سکرتێر شین : بەڕێوبەر وتی پێش ئەوەی بڕوات بێتە ژوورەکەم کارێکم پێیەتی . " زەردەخەنەی کرد "
سونجێ : باشە دەچم .. سوپاس . " زەردەخەنەیەکی بچوکی کرد "


سونجێ لە رێگا بوو بۆ ژووری بەڕێوبەر : ئاخۆ چ کاری پێمە ؟
دەبێ شتێکی هەڵەم کردبێ ؟

سونجێ لە دەرگای دا ..
بەرێوبەر : فەرموو .
" سونجێ رۆشتە ژوورەوە "
بەرێوبەر : ئۆ .. لی سونجێ بەخێربێی .
سونجێ : سوپاس .
بەرێوبەر : لە راستیدا بانگم کردیت تا .. پێت بڵێم بەهۆی سەرکەوتنە گەورەکەت و باش کار کردنت پلەت بەرز بکەمەوە .
" مەبەستی ئەوە بوو موچەکەی زیاد دەکات "
سونجێ دڵخۆشبوو : بەراست ؟
بەرێوبەر : بەڵێ ..
سونجێ : زۆر سوپاس ..
بەرێوبەر : سوپاسی ناوێت .. دەتوانی برۆیت .
سونجێ زەردەخەنەی کرد و خۆی چەماندەوە : دوبارە زۆر سوپاس .
بەرێوبەر : شایەنی نییە ..

" سونجێ رۆشتە ماڵەوە بینی کەس لەوێ نییە "
" سەیری کاتژمێری کرد کاتژمێر ٧ ی ئێوارە بوو "

𝖶𝗁𝖺𝗍 𝗂𝗌 𝖫♡𝖵𝖤 ? ~ ᵈᵃⁿᶜᵉʳᵃᶜʰᵃ ✔️Onde histórias criam vida. Descubra agora