بـــاوګــم٘

Depuis le début
                                    

"ج جۆنگکووک ج ج جۆنگکووک
تکایە هەڵسە تکایە"

هەنسکێک لە دەمم دەرچوو
جۆنگکووک چاوەکانی کردەوە
سەرەتا برۆکانی گرژ کرد

"لونا؟!"

هەرکە ڕوخسارمی بینی
بەخێرایی لەسەر جێگاکەی هەڵسایەوە
ڕوخسارمی گرت

" لونا چیبوە بۆچی ئەگری؟"

" جۆنگکووک باوکم!
نازانم هیچ هەستێکی باشم نیە
تکایە پەیوەندی بە باوکمەوە بکە تکایە"

" باشە باشە تۆ مەگری"

ئەو بەخێرایی دورکەوتەوە و مۆبایلەکەی هێنا
پەیوەندی کرد و کردی بە دەنگی دەرەکی
بەڵام پەیوەندیەکە وڵام نەدرایەوە

زیاتر دڵم توند بوو
دووبارە کردی دووبارە و دوبارە
بەڵام هەمان ئەنجامبوو

لەکۆتاییدا خۆمم نەگرت و دەستمکرد
بەگریان وەک مناڵێک

" من من مۆبایلەکەم لەبیر کرد
ئەو پەیوەندی پێم کردبوو ئەو زۆر پەیوەندی کردبوو جۆنگکووک باوکم باش نیە"

وتم بە هەنسکەوە
جۆنگکووک خێرا هەڵساو بەدوای شتێک گەڕا
هودیەکەی دۆزیەوەو کردیەبەری

گەڕایەوە لام و ڕوخساری بەرز کردمەوە

"دەڕۆینە ئەوێ
بەسە مەگری باوکت باشدەبێ بەڵێنبێت
دەی با بڕۆین"

دەستمی گرت و بەدوایخۆی بدرمی
لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بوین
تەنها شت لەمێشکم نۆرەی دڵبوو

دواجار باوکم بەهۆی پەستانی بەرز
نۆرەیدڵ لێیدا
دکتۆر پێوت نۆرەی دڵێکیتر ئەبێتە هۆی مردنی

" جۆنگکووک تکایە تکایە خێرا لێخورە تکایە خێرابە"

وشەکانم درکاند بە گریانەوە
هەرگیز حەزم بە خێرایی ئۆتۆمبێل نەبوە
بەڵام ئێستا هەستێک پێمئەڵێ دوا ئەکەوێ

جۆنگکووک بێدڵی نەکرد و خێرایی زیادکرد
بەڕادەیەک لە ترافیکێکی سورماندا
دواچرکە گەیشتین تەنها بەخێرایی
درگاکەم کردەوە و ڕامکرد بەرەو ماڵەوە

بێوەستان لە زەنگەکەم ئەدا
جۆنگکووک گەیشتەوە من و شانمی گرت

" لونا ئازیزم ئارامبە باوکت لەبەرتۆ باش ئەبێت"

"هیوادارم تەنها هیوادارم باشبێت
گەرنا من دەمرم!"

درگاکە کرایەوە
خێرا ڕۆشتمە ژورەوە کاتەکەی درەنگە

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.jk"Où les histoires vivent. Découvrez maintenant