ڕۆژێڪے ماندوڪەر

Comenzar desde el principio
                                    

"ئاگادارم کربویەوە من بەڕێز نیم!"

"ئۆهـ ببورە هەڵەی منە باوکە"

ئەو زەردەخەنەی کرد
منیش هەمانکارم کرد

" کوڕم دڵخۆشم لەگەڵ لونادا باشن"

"ئۆهـ بەڵێ ببورە بۆ نیگەرانکردنت"

"گرینگ ئێوە باشن
وە زیاتر دڵخۆشم کە ئەبینم گرینگی بە مناڵەکەم ئەدەی ئایا قوڕس نیە بۆ مامەڵە کردن؟"

"ئۆهـ نەخێر تەنها ئەو زۆر زوو ئەگری
حەزناکەم بیبینم کە ئەگری بەڵام ئەو تەواویکات هۆکارێکی هەیە بۆ گریان تەنانەت گەر بچوکیشبێت"

"ههههه خۆ وتم وەک مناڵ گرینگی ئەدا
زۆر ناسکە لە هەموو بارودۆخێکا ئەگری
دڵخۆش یان خەمبار تۆڕە یان بێزار"

"وە شەرم"

من ئەوەم چرپاند لەژێر لێوم دوای ئەوەی
بێ ئاگاداری زەردەخەنەم کرد

" شتێکت وت کوڕم؟"

"ئۆو نا باوکە تەنها وتم ئەو شیرینە
بەتەواوی ئەوەیە کە باسی ئەکەی"

"بێگومان ئەو کچە بەنازەکەی خۆمە
هەرگیز نەمهێشتوە مێشولەش ببێتە هۆی بێزاری
بەڵام هەمیشە ئەو بۆ هەموشتێک خەم ئەخوات
ئەو زۆر بەخراپی ئەیویست دایکی ببینێت

کە مناڵبوو پێمی ئەوت با دایکم نەبێتە ئەستێرە
من ئەستێرەکانم خۆشناوێت ئەوان هەمویان
خۆشەویستانیان جێهێشتوە

هەمیشە داوای ئەکرد دایکی بۆ بگەڕێنمەوە
ئەوە زیاتر منی خەمبار ئەکرد
من چەند هەوڵدەم و تێبکۆشم
هەرگیز ساتێکی هەبونی دایکی پڕناکەمەوە"

"تێدەگەم باوکە تێدەگەم زۆر قورسبوە
لەویش تێدەگەم کە هەستی بە تەنهایی کردوە
ئەو زۆر لەوە ناسکترە کە دەرئەکەوێ"

"جۆنگکووک گەر هەرشتێک بەسەرمنداهات
بەڵێنم پێبدە بیپارێزی
تەنانەت لە بارودۆخی سەخت
کاتێ توڕەی و دەمارگیری

هەرگیز نە وشەیەک نە کارێک نەکەی
دڵی ئازار بدەی من دوای خودا
لونا ئامادەتی تۆ ئەکەم کوڕم"

"باوکە قسەی وامەکە تۆ باشئەبیت
لونا ناتوانێ بێتۆبێت بۆیە هەمیشە بەهێزبە
وە من بەڵێنئەدەم لونا لەپێش ڕوحی خۆمەوە دابنێم "

وەڪ٘ــوُ مـــنْـآڵــــێ✔"j.jk"Donde viven las historias. Descúbrelo ahora