"سپاس"
وتم وچوومە دەرەوە بەپەلە بەرەو لای باپیرە کانگ ڕۆشتم کەخەریکی کردنەوەی بۆری ئاوەکان بوو بۆ سەوزەواتەکان

"مامە کانگ جینیا دیارنەماوە من ئەچم بۆ لای ئەو چەند خانوەی خوارەوە تۆش بچۆ تایلەر ببسەتەوە پەتەکەی کرابۆوە"
وتم ویستم بڕۆم بەڵام قسەکەی مامەکانگ منی وەستاند

"جۆنگکوک ئاگەداری خۆت بە ئەوێ شوێنێکی متمانە پێکراو نیەئێمە هیچ کەسێک لەوێ ناناسین"
من کەمێک سێرم کردوە سەرم بەئەرێ جوڵاند وڕۆشتم بەرەو ئۆتۆمبێلەکە

کردمە ئیشوو بەخێرایەکی زۆرەوە ڕۆشتم بەرەو ئەوێ

ئاخ جینیا تەنها بالەوێ بی وهیچت لێنەهاتبێ هیوادارم لەوێبی

هیچ نەبووایە پرست پێمبکردایە نازانی چەن خەمی تۆمە تەنها باسەلامەت بیت هیچی ترم ناوێ

*****

بەناو کۆڵانە باریکو کورتەکاندا ئەڕۆشتم بەپەنجەرەی هەرماڵێکما ئەڕوانی کەپێیدا تێئەپەڕیم
تەنها باسەلامەت بێت هیچی ترم ناوێ ئاخ جینیا ئەگەر ئەزانی توشی چ دڵەڕاوکێیەک بوومە بەهۆی تۆوە تکایە سەلامەت بە

دووکانی بچوک هاتە بەرچاوم کاتێک کۆڵانەکەم تێپەڕاند کەپێموابێ دووکانی گوڵ فرۆشیە ڕۆشتم بەرەو ڕووی سێری ناوەوەی دووکانەکەم کرد پیاوێکی بەتەمەنم بینی کەپێئەچێ لەناو پەنجاکاندا بێت خەریکی چەن گوڵێک بوو

"بەیارمەتیت"
وتم کاتێک لەدەرگای دووکانەکەمدا ئەو پیاوە بەتەمەنە ئاوڕیدایە بەزەردەخەنەیەکی نەرمەوە

"فەرموو کوڕم چۆن ئەتوانم یارمەتیت بەم؟"

"لەڕاستیا من بەدوای هاوسەرەکەم ئەگەڕم وتم ڕەنگە تۆبینیبێتت"
وتم کاتێک چوومە ناو فرۆشگاکەوە وسێری پیاوەکەم کرد

"پێموابێ تۆخەڵکی ئێرە نیت،وایە؟"
وتی کاتێک سێری کردم لەگەڵ گرژی نێوان برۆکانی

"ئاھ،بەڵێ من لەسیئۆلەوە هاتووم"
وتم بەزەردەخەنەیەکی ساختەوە

"باشە تۆ هیچ وێنەیەکی هاوسەرەکەتت پێیە؟"
وتی کاتێک دووبارە زەردەخەنە نەرمەکە هاتەوە سەر ڕووخساری لەڕاستیا پێموانیە مامە کانگ ڕاستی کردبێ لەوەی ئێرە شوێنێکی ترسناک‌بیت

هاتمەوە سەرخۆم دەستم برد بۆگیرفانم بەڵام بیرم کەوتەوە کەموبایلەکەم لەناو ئۆتۆمبێلەکە بیرچوە کەلەشوێنێکی دوور ڕامگرتوە

کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـێـمـن//J.JKWhere stories live. Discover now