یۆنگی :
نچ نچ نچ ئەمڕۆ ڕۆژی تۆیە کەچی دەگری..؟

جیمین ڕاچڵەکی و بەخێرایی سەری بەرز کردەوە
یۆنگی دەستی خستە گیرفانی و بەرەو جیمین ڕۆشت و خۆی نزم کردەوە تا ئاستی ئەو

یۆنگی :
بۆچی دەگری..دڵخۆشی...؟

جیمین :
هەر مەپرسە زۆر دڵخۆشم کە خەریکە لەخۆشیا دەبورێمەوە..ئەرێ تۆ ڕادەبوێری..؟

یۆنگی :
بۆ..؟

جیمین :
چی بۆ..ئەوان بەزۆر من دەدەن بەو پیاوە..

یۆنگی :
واتا مامە.پارک زۆری لەتۆ کردووە تا ڕازی بیت..؟

جیمین :
شوکر بۆ خوا تێگەشتی...

یۆنگی :
ئەی چی دەکەیت..؟

جیمین :
دەبێ چی بکەم باوکم دەڵێ من قسەم کردووە و دووبارەی ناکەمەوە..

یۆنگی لەتەنیشت جیمین دانیشت

یۆنگی :
وەڵا ڕاستیەکەی منیش زۆر کەیفم بەو کابرایە نەدەهات زۆچاکە خۆشت کەیفت پێی نایە...

جیمین :
تۆ کەیفت پێی نایە و زۆر نایبینی بەڵام من دەبێ تاهەتایە لەگەڵی بم..

یۆنگی :
خەمت نەبێ تاهەتایە لەگەڵی نابی...

جیمین :
چۆن یانی..؟

یۆنگی :
ڕادەکەی..

جیمین :
چــیـیییییییی...شێت بوویت..؟

یۆنگی :
تۆ ناتەوێ ئەو هاوسەرگیریە تێکبچێت..؟

جیمین :
بەڵێ زۆر دەمەوێ...

یۆنگی :
کەوایە گوێم بۆ بگرە..

جیمین ڕووی لە یۆنگی کرد و یۆنگیش بەهەمان شێوە و چاوەکانیان کز کردبوویەوە

...

یۆنگی بەخێرایی و شڵەژاویەوە لەسەر پەیژەکان دەهاتە خوارەوە هەمووان کاتێ ئەویان بەمجۆرە بینی ڕایان کردە لای

خاتوو.مین :
کوڕم چیبووە بۆچی وا پەشۆکاوی..؟

خاتوو.پارک :
ئەی کوا جیمین..؟!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Mar 30 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

لـەگــەڵ تـۆ || ʏᴍWhere stories live. Discover now