کەوتە سەر چۆک و پاشان خۆی خشاندە لای دیوارەکە
لە بەرامبەر درگاکە دانیشت و قاچەکانی لەباوەش گرت
فرمێسکەکانی یەک لە دوای یەک نوێ دەبونەوە
ئازاری دڵ و مێشکی کۆنتڕۆڵی کردبوو بەڵام لەهەمووی
خراپتر ئازاری پەشیمانی...ئازاری پەشیمانی وەک ژەهر
وایە بۆ دڵ کە هەرگیز لە بیرناکرێت و ناخی مرۆڤ ڕەش دەکات


حاڵی جۆنگکوک زۆر وێرانە و پڕ بە دڵ پەشیمانە و لەخۆی
توڕەیە و بیری لەوە دەکردەوە چۆن توانی ئەو کارە لەگەڵ
ناوتدا بکات مەگەر ئەو خۆشینەدەویست خۆزگەی دەخواست
کە کات بگەڕایتەوە و هەرگیز بە زۆری ناوتی بەند نەکردبوایە
بەڵکو هەر لە دورەوە یاخود بە ناوی هاوڕێیەتیەوە دڵە داماوەکی
خۆش بکردایە بە بینینی و نزیکبونەوە لێی

تاوانی ئەم کوڕە تەنهایە چییە کە نەیتوانیوە بەرگەی
بینینی ئەو کچەی کە پڕ بە دڵ و گیان ئاشقیەتی هاوسەرگیری
لەگەڵ کەسێکی دیکە بکات و جەستەی دەستی کەسێکی دیکەی
بەربکەوێت ئەم کوڕە هەر لە سەرەتاوە داینابوو ناوتیش
ئاشقی بێت بەبێ بونی هیچ ئازار و کێشەیەک بەیەکەوە بن
بەڵام چارەنوس ڕێگەی نەدا و پیلانی کوڕەکەی تێکدا
بەمەش وایکرد کە کوڕەکە بەشێوەیەکی دیکە بیربکاتەوە و چیتر
وەک کوڕێکی نەرم و نیان و ڕۆخوش نەبێت


تەنها دەیویست هی ئەو بێت
دەیویست نەک جەستەی بەڵکو دڵیشی هی ئەو بێت
بەڵام نەبوو ناشبێت هەر لە سەرەتاوە دیاربوو کە ناوت
دڵی هی کەسێکی دیکەیە بەڵام جۆنگکوک لەبەر خۆشەویستیە
زۆرەکەی و توڕەیەکەی گرنگی بە هیچ نەدا و بەبی بیرکردوە
دەستی کرد بە جێبەجێکردنی ئەو پیلانەی کە مێشکی داگیرکردبوو
وە ئەو پیلانەش وایکرد بکەوێتە نێو چاڵێک پڕ لە ئازار و پەشیمانی
کە وێرانتر و کوشندەترە لە ژەهری مار


ئێستا لەوە تێگەیشت کە هەوڵدان بۆ شتێک کە هەر لە
سەرەتاوە دەیزانی هی ئەو نەبووە و هی کەسێکی دیکە بووە
چ ئازارێکی لە دوایە وە بینینی هەموو ئەو هەوڵانەی کە
بێسودبوون توانی جەستەی بکات بە هی خۆی و ببیت بە یەکەم کەس
بەڵام نەیتوانی تەنانەت شوێنکی بچوکیش بکاتەوە بۆ خۆی لەنێو
دڵی بۆی دەرکەوت کە بەم کارانەی کە کردی تەنها وایکرد
ئەشقەکەئ ئازاری زیاتر و ناڕەحەتی زیاتر بچێژێت

"چ هەستێکی ناخۆشە کاتێک کەسێکی ئازیزیت دەبینی
کەوتۆتە نێو بارودۆخێکی وێرانەوە بەهۆی تۆوە"

قژە ڕەشەکەی گرت و ڕایدەکێشا لەگەڵیشیدا دەگریا
بەڵی دەگریا ئەو کوڕەی کە سارد و بێ هەست بوو ئێستا
دەگری ئەو کوڕەی کە هەر لە منداڵیەوە بەکەمی دەگریا
هیچ ڕودا و کارێک واینەکرد چاوە ڕەشەکانی ببن بە کۆیلەی
فرمێسکەکانی وە جەستە زل و زەبەحەکەی لەرزۆک بن
و بە قۆڵە گەورە و بەهێزەکانی لەباوەشی بگرێت و بەدەنگە
پیاوەنەکەی بگری و هەنسک بدات

:-: 10 days :-:Where stories live. Discover now