𝑷𝒂𝒓𝒕-𝑶𝒏𝒆

Mulai dari awal
                                    

"باشە منیش تەلەفون بۆ تای ئەکەم بمبا"
زۆر خێرا خۆم لەژێر جۆنگکوکەوە بینیەوە دوای ناوهێنانی باشترین هاوڕێی کەلەهەمووان زیاتر غیرەی لێئەکا چونکە پێشتر پێم سەرسامبوو بەڵام ئێستا ئەو هەستەی نەماوە وە خاڵی لاوازی جۆنگکوک غیرەکردنە

"سووێن بەخوا ئەتکوژم ئەگەر ئەمجارە ناوی نێرێکی تر بێنی بێجگە لەمن تێگەشتی"
وتی وەک ئەوەی هەرچی توڕەی دونیا لەئەو کۆبووبێتەوە بەدوو چاوە ڕەشکەی و دوو برۆ بەیک گەوشتوەکەی سێر ئەکردم

"باشە بەسەرچاو"
وتم بەدەنگێکی گوێڕایەڵ وبەترسێکی ساختەوە چونکە ڕاهاتووم لەم توڕەییەی

"ئێستاش من ئەچم گەرماوێک ئەکەم وتائێمەدەرەوە خۆت ئامادە کرد بێت وەجلی کراوە لەبەر نەکەی ئەگینا.."
قسەکەیم پێبڕی

"ئەم شەو لەژێر من خۆت ئەبینیەوە ئەزانم تاتۆ‌‌ ئێیتەدەرەوە هەموو شتێک ئامادە ئەکەم خەمت نەبێ"
وتم بەزەردەخەنەیەکی نەرمەوە وسێری چاوەکانیم ئەکرد

"ئافەرم هاوسەرە گوێڕایەڵەکەم"
وتی بەزەرەخەنە کەروێشکیەکەیەوە وماچێکی لێومی کردو هەستایەوە بەرو گەرماو ڕۆشت

*****

لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بووین بەروە شارۆچکەیەک ئەڕۆشتین کەماڵی داپیری جۆنگکوکی لێبوو کەمن زۆرم خۆشەویست ئەویش بەهەمان شێوە وە شارۆچکەیێکی زۆر دڵگیرو خۆشە بۆژیان کردن بۆیە بڕیارماندا بۆماوەی دووڕۆژ لێرە بمێنینەوە
خۆی پشوی کۆمپانیا یەک ڕۆژە بەڵام بەهۆی هاتنەوەی خەزوورم بەڕێز جیۆن بوو بەدوو ڕۆژ بۆ ڕۆژێک ئەو کاروبارەکان بەڕێوە دەبا

لەم بیرکردنەوانەدا بووم کەجۆنگکوک وتی گەیشتین
من بەپەرۆشەوە دابەزیم چووم لەزەنگەکەم دا لەکاتێکدا جۆنگکوک خەریکی داگرتنی کەلوپەلەکان بوو دوای چەن زەنگ لێدانێک خزمەتکارەکە دەرگاکەی کردەوە

"بەخێربێن فەرموو وەرنە ژوورەوە"

"سپاس"
وتم وڕۆشتمە ژوورەوە لەدوامەوە جۆنگکوک هاتە ژورەوە،من بەرەو هۆڵەکە ڕۆشتم زۆر بەپەرۆشم بۆ بینینی ئای خوایە ئەوەتا لەباخچەکە خەریکی ئاودانی گوڵەکانە

"دایە میلی"
بەهاوارەوە وتم کاتێک ڕامکرد بۆلای

"ئاھ بووکە جوانکیلەکەم هاتووە"
وتی کاتێک باوەشی بۆکردمەوە یەکسەر باوەشم پێداکرد ئاھ من کاتێک لای ئەوم هەست بەسۆزی دایک ئەکەم بەهۆی لەدەستدانی دایکم لەمنداڵیدا هەستم بەهەبوونی سۆزی دایک نەکردوە بەڵام کاتێک لای ئەوم جیاوازە ئەو لێم دوورکەوتەوە سێری جۆنگکوکی کرد کەلای پەنجەرەکە بوو دەستی کردبووە گیرفانیەوە وسێری ئێمەی ئەکرد بەبزەیەکی نەرمەوە

کـوڕێـکـی تـوڕەو کـچـێـکـی هـێـمـن//J.JKTempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang