پارچەی شازدەھەم

Zacznij od początku
                                    

"بۆ دۆزەخ دێیت ،دواشم مەكەوە خۆم لەخۆم بێزارم"
بەتەواوی ڕۆشت ئەو بە ھێمنی بەسەر شەقامە تەڕبوەكاندا
دەڕۆشت بێ ئەوەی بزانێ كوێیە شوێنەكە
بێ ئەوەی بزانی شوێنك ھەیە تەنھا ھەنگاوی دەنا
ھەنگاوی دەنا بەڵكوو لەگەڵ ئەو ھەنگاوانە
ئەو ھەموو پرسیارەی مێشكی بوەرێ

"لێت خۆشنابم سوێند بێت لێت خۆشنابم
ئەی خۆشەویسترین كەسی ژینم"
دەستەكانی لەسەر دڵی دانا پڕ بەدەنگی ھاواری كرد
ھەموو ئەوانەی دەوری سەیریان دەكرد
دەستی بۆ تەكسیەك ڕاگرت تا بڕواتە ئەو ماڵەی
كە چەندین یادگاری تێدا ھەبوە لەگەڵ ھاوسەرەكەی
تەواوی ڕێگاكە كە كاتێژمێرێك بوو
ئەوكاتانە ئەھاتە مێشكی كە لەگەڵ ماری
لەنێو ئۆتۆمبێل بوو لێرە دەگەڕانەوە ماڵەوە بە گۆرانیە دڵخوازەكەیان
پێكەوە دەیانوتەوە دەنگیان وەك ئاوازێكی ئارام بوو بۆ ڕۆحی یەكدی
وەستا لەپێش ئەو باخچەی كە پێكەوە دروستیان كردبوو
ئەو گوڵانەێ پێكەوە ناشتبوویان
كاتێك ڕووخسار و دەستی یەكیان بە قوڕ پیس دەكرد
ھەنگاوەكانی قورس دەبوو كاتێك نزیكی دەرگایی سەرەكەی
كەوتەوە دەستی بەئەستەم بەرزبوویەوە
چاوەكانی داخست بە حەسرەتی ئەوەی
ماری بێتە پێشوازی ئەمما ئەوە خەیاڵێكی تاڵ بوو بۆی

"یارێ ،یارێ بۆ نایەیتە پێشوازیم بۆچی ناییتە ئامێزم"
بەدەنگێكی خەمگین وتی و چاوەكانی پڕ ئاو بوون
بۆنی یارەكەی نەدەھات بۆنی خوانێكی گەرم نەدەھات
بۆنی داری سوتاو نەدەھات ،ماڵێكی سارد و كپ
چاوانی گێڕا بە ژورەكەدا وێنە گەورەكراوەكی
بینی ھی ڕۆژی ھاوسەرگیریەكەكان بوو وەك پەری بێ باڵ
نازداربوو ،ئاھێكی ھەڵكێشا و بەرەوە ژووری كچە بێنازەكەیان ڕۆشت
ئەو ژوەرەی بە سۆزەوە ڕێكیان كرد بچوك تا گەرەترین پارچەی
ئەم ژوەرە پێكەوە دایانابوو ڕەسمێكی سەرمێزەكەی بەرزكردەوە
ماری بوو لە مانگی پێنجەمی دووگیانی دەستی لەسەر
سكە بچووكەكەی دانبوو یادەوەری ئەوڕۆژە
وەك خێرایی ڕووناكی بە مێشكیدا ھاتەوە

'ماری كێكی دروست كردبوو بە جلێكی قشتەوە
لەپێش دەرگاكە وەستابوو چااوەڕێی ھاوسەرەكەی بوو
بێتەوە تا ڕۆژ پێی بڵێ چەندی خۆشدەوێ
لەنێو باخچەكە وەستا ڕەسمێكیان گرت بۆ یادگاری'

"خانمی نەرم"
چرپاندی بە وێنەكەدا وداینایەوە و دەرگاكەی داخست و كلیلدا
بەڕێكەوت بۆ ژورەكەی خۆیان لەپێش دەرگاكە وەستا
ھەناسەكانی قەتیس بوو لەنێو سینەی
ئەژنۆكانی دەستی كرد بە لەرزین كەوتە سەر ئەژنۆكانی
ھەناسی قوڵی ھەلدەكێشا بۆ خۆئارام كردنەوە دەستەكانی
خستە سەر ئەژنۆكانی تا ھێز بخاتە بەرخۆی
دەرگاكەی كردەوە بۆنی یارەكەی لەئامێزی گرت بە میھرەبانی
دوبارە و سێ بارە ڕۆشتە دەرەوەی ژورەكەو دەرگایی داخست
و كردیەوە ئەمما بێت و بۆنی یاری بۆ بێتەوە
لەكۆتایدا ڕۆشتە ژورەوە دەرگاكەی داخست تاكو بۆنەكەی بمێنێتەوە
چاوانی بە ھێواشی دەسوڕاند بە بەو ژورەیا لەئێستادا
بۆ ئەو بەھەشتێكـ بوو ،بەھەشتێكـ بەبێ حۆری
لەسەر جێگەكە دانشت یەك بەیەكی بیرەوەریەكانی
بۆدەھاتەوە بە خۆش و ناخۆش ئەوەی لێر بوون
ئەوەی لەگەرماو ئەوەی لە باڵكۆنەكە بوو ھەموی
ھیچ یادەوەریەك خۆی بێبەری نەدەكرد لە بیر ھاتنەوە

بەڕێز جوتیار🔚Opowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz