تاوڵە لەگەڵ جن

442 69 260
                                    


کچێکی گەنجی خوێندکاری زانکۆ،ڕۆژێکیان کەلە زانکۆ دەگەڕێتەوە هاوڕێکانی پێیدەڵێن:وەرە لە گەڵمان ئەمشەو جنو ڕوح بانگەکەین.کچەکەش ڕازی دەبێت و لەگەڵیان دەڕوات،هەربەوشێوەیەی کە دەزانین ٦بۆ۸ کەس پەنجەیان دەخەنە سەر فنجانێکو دەڵێن:ئەی جن،ئەگەر لێرەیت ۳ جار لە مێزەکە بدە{ئەوە شێوازی کلاسیکی بانگکردنی جنە}.وە بەڕاستی لە مێزەکە دەدرێت،کچەکە هێشتا هەر باوەڕ ناکا.دوایی ئەوە کچەکان بە جنەکە دەڵێن:ئەگەر بێیتە ژوورەوە دەتوانین پرسیارت لێ بکەین؟.وە جنەکە ڕازی دەبێت بێتە ژوورەوە.
هەموویان بەترسەوە پرسیاری لێدەکەن و ئینجا نۆرەی کچەکە دێت.
جنەکە لێیدەپرسێت:تۆ هیچ پرسیارێکم لێناکەیت؟
کچەکەش وەڵامی دەداتەوەو دەڵێت:من لە سەرەتاوە دەزانم ئەوانە هەمووی یاریەی وە ئەشزانم لە ڕاستیشا شتیوا بوونی نییە!
وە جنەکەش پێی دەڵێت:باشە من و تۆ یەکتر دەبینینەوە.
بەم شێوەیەش مەراسیمی باگکردنی ڕوحەکە کۆتایی پێدێت.
لە دوای ئەوە هەموو هاوڕێکان جیا دەبنەوەو لە سەعات ۱۱دا هەرکەسەو بەرەو ماڵی خۆی دەڕواتەوە.کاتێک کچەکە دەگاتەوە ماڵی پوری سەعات دەبێت بە ۱۲ی شەو.
پوری خواردنی بۆ ئامادە دەکات،وە لەدوای خواردنەکە نە ئەو نە پوری خەویان نایەت و تا سەعات ۳ی شەو تاوڵە دەکەن بەیەکەوە.
بۆ سبەی سەعات ۱۱ کچەکە لەخەو هەڵدەستێت.
وە دوای ۱۰دەقە باوکی تەلەفونی بۆ دەکات و پێیدەڵێت:کچم تۆ بە درێژایی شەو لە کوێ بوویت؟
کچەکەش دەڵێت:من دوێنێ شەو تا درەنگانێکی شەو لەگەڵ پورما بەیەکەوە دانیشتبوین.
وە باوکی پێی دەڵێت: درۆ مەکە، دوێنێ شەو سەعات ۱۱ پورت تەندروستی خراپبوو،بردمان بۆ نەخۆشخانە،وە لە سەعات ۳دا گیانی لە دەستدا!.
ئینجا کچەکە تێدەگات کە ئەو کەسەی بە درێژایی شەو تاوڵەی لەگەڵ کردووە،هەمان ئەو جنە بووە کە پێیوت:باشە یەکتر دەبینینەوە!


ئەگەر بەدڵتە لە کۆمێنت پێمان بلێو هاوڕێکانت تاگ بکە هەنێ بیان ترسێنە😂ڤۆت بکە سپاستەکەین
#eso

Vous avez atteint le dernier des chapitres publiés.

⏰ Dernière mise à jour : Nov 27, 2023 ⏰

Ajoutez cette histoire à votre Bibliothèque pour être informé des nouveaux chapitres !

تاوڵە لەگەڵ جن👀🤐Où les histoires vivent. Découvrez maintenant