ئەگەر ئێستاش جۆنگکوک بمگەڕێنێتەوە ئایا دوبارە
نامجون منی دەوێت ئایا دەیەوێت بەردەمبێت لە خۆشویستنم
ئایا هاوسەرگیرم لەگەڵ دەکات...بیرت دەکەم بیری بۆنت دەکەم
بیری دەستە گەرمەکانت دەکەم من ڕەقم لە دەستە ساردەکانی
جۆنگکوکە کە بەر جەستەم دەکەوێت تەنها دەمەوێت دەستە گەرمەکانی
نامجون لەسەر جەستەم بێت





چاوەکانم کردەوە بەبێ هێزی دەستی جۆنگکوکم دورخستەوە
لەسەر سینگم کە دەیویست مەڵهەمی لێ بدات
دەستە ساردەکانی وادەکات تەزوو بە جەستەمدا بێت
سەیری ڕوخساریم کرد ئەو سارد و بێ هەست دەردەکەوت
گرنگی بە دورخستنەوەکەمی نەدا و دوبارە دەستی هێنایەوە
بۆ سینگم منیش دوبارە دانەیەکم کێشا بە دەستیدا توانیم کەمێک
بجوڵێم و دوربکەومەوە لەو



جۆنگکوک: شیرینەکەم بوەستە لە ڕێگریکردن
ئەگەر ئەو مەڵهەمەی لێ نەدەم ئەوە بەزووی
چاک نابێتەوە و ئازاری زۆرترە
(بە ساردی)


بە ڕەقەوە سەیری چاوە ڕەشەکانیم کرد
ئێستا بە شێوەیەک قسەدەکات وەک ئەوەی نیگەرانی من بێت
ئایا هەر بەڕاست تەندروستی منی بەلاوە گرینگە
بیگومان نەخێر


ناوت: خۆت وەک کەسێکی گرنگی پێدەر دەرمەخە
ئەگەر منت بەلاوە گرینگ بوایە هەر لە سەرەتاوە برینەکانت
بۆ دروست نەدەکردم...باشە ئێستا مەڵهەمەکە دەتوانێت برینەکانی
جەستەم چاک بکاتەوە ئەی برینەکانی دڵم چی..هەرگیز ئەوە
لەبیرناکەم کە بەرامبەری من ئەنجامت دا
(بە ڕەقەوە)


هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و هاتە پێشەوە لێم
دەستەکانی لەسەر ڕوخسارم دانا بە پەنجە گەورەکەی
خەریکی لێدانی مەڵهەم بوو لە لێوە بریندار و وشکبوەکەم
کە بەهۆی ماچە توند و خراپەکەیەوە وایلێ بەسەرهات



جۆنگکوک: هەرخۆی من کەسێکی گرنگی پێدەرنیم شیرینەکەم
تەنها نامەوێت لەکاتی ئەنجامدانی ئەو کارە چێژبەخشە لەسەر
جەستەت پەڵەی و برین ببینم دەمەوێت دوبارە دروستی بکەمەوە
بە کورتی ئەم کارە دەکەم تاکو دوبارە بە چێژەوە برین و پەڵە
دروست بکەم
(بە بزەوە)



بە تیژی سەیری چاوەکانمی دەکرد و بزەی لار لەسەر
لێوەکانی بوو وەک ئەوەی زانیبێتی دوو ئەوەندەی تر جەومی
گرت بەخێرایی سەریم دورخستەوە کاتێک ویستی ماچی
کوڵمەم بکات...کەواتە ئەو چارەسەری جەستەم دەکات
تاکو دوبارە ئازارم بدات بە نەفرەت بیت جیۆن جۆنگکوک
ئێستا ناتوانم ڕوبەڕو قسەت پێ بڵێم بەڵام لەناخەوە دەتوانم
کێشەکەش ئەوەیە ئاسودەنابم بە کردنی قسە لەنێو ناخم



ناوت: دەستە پیسەکانت دورخەوە وە هەرگیز بیر لەوە نەکەیتەوە
دوبارە دەستدرێژیم بکەیتە سەر...ڕێگەت پێ نادەم
(سەرەتا بە ڕەقەوە قسەکانی دەکرد پاشان بە کزیی)


:-: 10 days :-:Där berättelser lever. Upptäck nu